کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاكانیوز بوو بە گۆترە

Saturday, 07/03/2009, 12:00


لە 20/11/2008دا ئاژانسێك بەنێوى(ئاكانیوز)ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگووباس لەسەر دەستى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە ئامادەبوونى چەندین ڕۆژنامەنوسى كوردستان و چەند ڕۆژنامەنوسێكى بیانى كرایەوە.
جێى دڵخۆشیە بۆ خوێنەرو ڕۆشەنبیرو هەر تاكێكى كورد كە هاوشانى پێشكەوتنەكانى دونیا لەڕوى ڕاگەیاندنەوە ئێمەش هەر هەنگاوێك بەرەو پێشەوە ئەسپى خۆمان تاوبدەین.
بەڵام ئەوەى جێى سەرنجە لەگەڵ ئەو تەمەنە كورتەى دەست بەكاربوونى ئەم ئاژانسە زۆرترین دزی و كارى سەیرووسەمەرەى تێدا ڕویداوە وەكو:
1. بەدران ئەحمەد حەبیب بەڕێوەبەرى گشتى ئەم ئاژانسەیە هەر لە سەرەتاوە بەپێى وتەى چەند پەیامنێرێكى ئاژانسى ئاكانیوز زۆرترین درۆى بۆ كۆكردنەوەى پەیامنێر لەدەورى خۆى هەڵڕشاندوە،تەنانەت لە 3 كۆبوونەوەى سەرەتاى دەستبەكاربوونى لەگەڵ پەیامنێرەكانى وتویەتى حەزدەكەم پەیامنێرەكانى ئاكانیوز تەنیاو تایبەت بۆ ئێمە ئیش بكەن و مكافەئەتان لە هەموو دەزگاكان زیاتر پێدەدەم،ئەم قسەیەى تەنیا یەك مانگ درێژەى كێشا وەك چەشەى ماسى كۆمەڵێك پەیامنێرى فریوداو كە بڕیاریدابوو بۆهەر پەیامنێرێك گرێبەستى مانگانەى بڕى 200دۆلار بدات جگە لە مكافەئەى زۆر باشتر لەهەموو دەزگاكان بەڵام وا بۆ ماوەى سێ مانگە 600 دۆلارى عەقدى هەر پەیامنێرێكى خواردووەو نەیداوە هەربۆیە چەندین پەیامنێر دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.
2. لەبەشى سەرەوەى سایتەكە Aknews كوردى فارسى عەرەبى توركى ئینگلیزى كوردى لاتینى نوسراوە واتە بەو پێیە خوێنەر ئەتوانێت بەو چەند زمانە هەواڵەكان ببینێت بەڵام ئاغاى بەدران حەبیب لەوەش گەندەڵیەكانى ڕوندەبێتەوە پارەى بەشى توركى و كوردى لاتینى و فارسى لوشداوەو ئەوبەشانەى ڕاگرتوەو كە ئەمەش یەكێكیترە لە درۆو فێڵەكانى بەڕێوەبەرە گشتیەكەى چونكە ناتوانرێت بەو زمانانە بخوێندرێتەوە و پارەى ئەو بەشانەش سەرۆكى حكومەت خۆش!
3. لەبەر خواردن و كەمكردنەوەى پارەى پەیامنێرەكانى دواى ئەوەى چەندین پەیامنێر دەستى لەكاركێشایەوە ئێستا ئاكانیوز هەواڵى نێوخۆیى زۆركەم و دەگمەنە زۆربەى هەواڵەكانى لە دى پی ئەى بیانیەوە وەرەگێڕێت هەواڵەكانى زۆریان باسى فلیپین و ئەڵمانیاو ئەوشتانەیە.چیبكات فەقیرە نەیزانى پارەخۆرى پیاو وا ڕەزیل دەكات!
4. ئاكانیوز بەحیساب سایتێكى سەربەخۆیە هەر لەسەرەتاوەوە لە كۆتایى ناوەراستى بەشى خوارەوەى وێنەى ڤیدیۆیى كاك نێچیرى لەسەرەو لا نەبراوە ئەوە جگە لەوەى دیزاینى سایتەكە كە هێند لاوازە و تائێستاش یەك وێنەى تیا دانەبەزیوە.
5. بەدران ئەحمەد حەبیب بۆ ئەوەى پارەى پەیامنێرەكانى بدزێت و نەیدات بۆ ماوەى دوو مانگە هەواڵەكان بەگۆترە دەكڕێت ودواى تێپەڕبوونى مانگێك و دە ڕۆژ بێ ئەوەى ئاماژە بە ڕێژەو چۆنیەتى و چەندایەتى هەواڵى پەیامنێرەكان بكرێت هەر لەگۆترە بۆ هەر پەیامنێرێك برێكى كەم پارەیان بۆ سەرفدەكات.
بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ئاغاى بەدران ئەحمەد حەبیب گەورەترین دزى گیرفانى نیچیرڤان بارزانیە و ئێستا سەروكى دەزگاى "ئاراس"ە،بۆ خوێنەرانى كوردستان پۆستى خۆشەویست لە داهاتوو چاوەڕێى ئاشكراكردنى دزى گەورەترى ئەو ئەو زاتە بن.
بۆزیاتر بەرچاوروونى لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن سەردانى ئەو ماڵپەڕە بكەن

www.aknews.com/ku

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە