کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سته‌که‌ی نێوان مه‌سعود ساڵه‌یی و شێخ محه‌مد سۆڵه‌یی ئاشکرابو.

Thursday, 08/10/2009, 12:00


ده‌ورانێکه‌ گرده‌خۆم بۆ هه‌ڵماڵینی ئه‌و سڕه‌ شاراوه‌یه‌ی نێوان شێخه‌ قومار بازه‌که‌ی سۆڵه‌ی قه‌ره‌داغ و مه‌سعود ساڵه‌یی ساخته‌ چی و شه‌رواڵ پڵیته‌که‌ی ناو پارتی ، داخه‌که‌م درنگ ئه‌و سه‌ره‌ داوه‌م ده‌ستکه‌وت که‌ ده‌ورانێکه‌ بووه‌ته‌ خولیای سه‌رم و هه‌رچیم ده‌ کردو ده‌ کۆشام په‌یم به‌وه‌ نه‌ده‌ برد که‌ ئاخۆ مه‌سعودێکی به‌ته‌مه‌ن و ره‌زاگران بۆ ئه‌م هه‌مو کیژۆڵه‌ و ژنانه‌ له‌ خشته‌ ده‌بات و وه‌ک هه‌ڵۆ هه‌ر که‌ کیفاندی به‌سه‌ر نێچیرێکدا ئیدی له‌ به‌رده‌ستیدا په‌لو پۆی ده‌شکێت و هه‌وه‌سی داده‌ مرکێنێته‌وه‌ ، زۆر جاریش ئه‌وه‌ ده‌بویه‌ جێگای پرسیارم و ده‌مگوت باشه‌ ئه‌م ده‌م لاره‌ پیر ته‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ کچان و ژنانی ناو پارتی و ده‌ره‌وه‌ی پارتی ده‌ورو خولی ده‌ده‌ن به‌ڵام داخه‌که‌م من ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ک و به‌ ئه‌زمون نیم وه‌ک که‌ سانی تر زو ده‌رک به‌شت بکه‌م ، ئه‌وه‌م باشه‌ هه‌ر شتێک بو به‌ خولیای سه‌رم یه‌کسه‌ر کێچ ئه‌که‌وێته‌ که‌وڵم و وه‌ک هیوایه‌تێک لێی ناگه‌رێم تا نه‌گه‌مه‌ ده‌زنجامێکی راست و دروست ، هه‌روه‌ک باسم کرده‌ زۆر له‌ مێژه‌ ده‌گه‌رێم ده‌سورێم وه‌ک وه‌رده‌واڵه‌ فرۆشێکی گه‌رۆک به‌دوای سه‌ره‌ داو و ئه‌و نێوانه‌ قیم و قۆڵه‌ی ئه‌م دو له‌ خوا یاخی و فاسق و مولحیدانه‌ , له‌م منداڵ له‌و ژن له‌و رێبوار وه‌ک شت ونکردویه‌ک عه‌وداڵ بوم به‌ڵام چون ویستی خوای له‌گه‌ڵ بو بۆ هه‌ڵماڵینی ئه‌م نهێنیه‌ ئیتر ئه‌ویش پشتی گرتم و ده‌لیلێکی بۆ ناردم که‌ بگه‌مه‌ بنه‌وانی مه‌سه‌له‌که‌و لێره‌دا ئێوه‌ی به‌رێزی لێ ئاگادار بکه‌مه‌وه‌ .

ئاخ که‌باسکردنی چه‌نده‌ زه‌حمه‌ته‌ که‌ خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت و مورشید و جێگره‌وانی شێخانی سۆڵه‌ی خوا ناس و پیاو چاک له‌ جیاتی تاعات و شه‌و نوێژ پیشه‌ی موسوڵمانیه‌تی بگۆرێ بۆ پیشه‌ی نوشته‌و دوعاو له‌ژێر ئه‌و په‌رده‌ پیرۆزه‌دا هه‌مو جارێ چه‌خماخه‌که‌ی ساڵه‌یی ده‌مه‌ زه‌رد باکت و کچان و ژنانی موسوڵمانی کوردی پێ له‌ خشته‌ ببات بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و له‌ پاداشتی ئه‌م کاره‌شی بۆ مه‌سعود ساڵه‌یی ، مه‌سعودی پیه‌ره‌ که‌متیاریش ببێته‌ پردێک له‌ نێوان شێخه‌ رو ره‌شه‌که‌ی لای خواو مه‌سعود بارزانی و له‌وی بکات به‌ پیرانی ته‌ریقه‌ت ، بۆیه‌ گومانم هه‌یه‌ گوناهباری ئه‌م فه‌سادانه‌ی ناو پارتیه‌ بۆیه‌ پارتی و بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی بونه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی ناوده‌می هه‌مو خه‌ڵک و ئه‌م هه‌مو مڵۆزمه‌ی لێ په‌یدا بوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە