کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پانێلێک له‌ ساڵیادی 17ی شوبات له‌ تۆرنتۆ/که‌نه‌دا ده‌گیرێت

Thursday, 09/02/2012, 12:00


خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕووداوه‌کانی به‌هاری 2011 ی کوردستان


 

هه‌ل ومه‌رجی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زعیه‌تی ناله‌باری بژێوی ژیان و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی بیرو ڕای ئازاد و ڕۆژنامه‌گه‌ری و پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن ته‌نیا دوو هێزی سه‌ره‌کیه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامه‌ ،به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌و فشاری زیاتریشیان بۆ جه‌ماوه‌ری خەلکی کرێکار وزه‌حمه‌تکێشی کوردستان هێناوه‌ و ژیان و گوزه‌رانی به‌ره‌و خوار بردوون و ده‌یانه‌وێت زیاتر بێ هوده‌یان که‌ن، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا جه‌ماوه‌ر کۆڵیان نه‌داوه‌ له‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌.
بۆئه‌م یاده‌و به‌رز ڕاگرتن و به‌رده‌وام بوون له‌ خه‌بات و ئامانجێک که‌ کۆمه‌ڵێک که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا له‌ ماوه‌ی ئه‌و 62 ڕۆژه‌دا له‌ کوردستان.
هه‌ڵده‌ستین به‌ گێڕانی پانێڵێک له‌ په‌رتوکخانه‌ی گشتی(ALBERT CAMPBELLP PUBLIC LIBRARY) لە شاری تۆرنتۆ بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ .

1- جووتیار (له‌ لیژنه‌ی داکۆکی کردن له‌ خۆپیشاندانی کوردستان /تۆرنتۆ)
2-مامۆستا سعید ڕه‌زا (له‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان)
3-خه‌بات مه‌جید (له‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق)
4-جەلال سعید (لە‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق)


ڕۆژی پانێله‌که‌: یه‌ک شه‌ممه‌ / 19ی شوباتی 2012
کاتژمێر: 1:30pmی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی تۆرنتۆ تاوەکو 4:30pm
شوێن: ALBERT CAMPBLLE PUBLIC LIBRARY

Address: Albert Campbell Public Library
496 Birchmount Road, M1K 1J9
Toronto, Ontario, Canada

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە هیوا جەمیل : (647)898-6093


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە