کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پــێـشـــمــه‌رگـه‌ یان مـیـلـیشــیا

Tuesday, 11/08/2009, 12:00


ماوه‌یه‌ک پێـش ئێســتاله‌ وه‌ڵامی نوسـینی که‌سـێکدا به‌ناوی (ساهیره‌) هه‌سـتام به‌ لێـکدانه‌وه‌ و وه‌رگێڕانی پێـناســه‌ی وشـه‌ی میلیـشـیا له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌. دیاربوو ئه‌و به‌ڕێزه‌ حه‌ساسێتێکی په‌یداکردبوو به‌رامبه‌ر به‌و وشـه‌یه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند جارێـک له‌ که‌سـێتی و پارته‌ عه‌ره‌بیه‌ عێـراقیه‌کانه‌وه‌ به‌رگوێیـکه‌وتبوو که‌ وایـکردبوو ناوبردنی پێـشــمه‌رگه‌ به‌ میـلیشــیا ببـێـته‌ هـۆی په‌سـتبوونی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ وه‌ڵامه‌که‌م زۆر به‌کورتی ئاڕاسـته‌ی ئه‌و و خوێنه‌رانی دیکه‌ی کوردسـان نێت کرد، ئێســتا به‌پێـویسـتی ده‌زانم که‌ پتر له‌سـه‌ر وشـه‌ی پێـشـمه‌رگه‌ و خودی پێـشـمه‌رگه‌ بۆچـوونی خـۆم به‌کـورتی بـخـه‌مه‌ڕوو.

پیاهـه‌ڵدان و به‌پیرۆزکردنـی وشـه‌ی پێشـمه‌رگه‌ و جیانه‌کـردنه‌وه‌ی وشـه‌که‌ له‌ ماهیـه‌ته‌که‌ی که‌سـانێک به‌ره‌و باسـێکی نالۆجیکی پڕ له‌ سـۆز و بارگاوی به‌ نۆسـتالۆجیا، بۆ نمونه‌ که‌سـێک باوکی وه‌ختی خۆی یان خزمێکی پێـشــمه‌رگه‌ بووه‌، کارێـکـی واده‌کات که‌ نه‌توانرێت به‌ شـێوه‌یه‌کی بابه‌تی به‌و باسـه‌ ئاشـنابـن و به‌ ناڕوونـی لێـیـتێـبگه‌ن. پێـشــهـه‌مـووشـتێـک ده‌بێـت بزانین (پێـشــمه‌رگه‌) وشـه‌یه‌که‌ که‌ مێـژووه‌که‌ی له‌ چاو خه‌بات و کـۆشـشــی میـللـه‌تی کورد دا، به‌ درێـژایی چه‌ندین سـه‌ده‌، مێـژوویـه‌کی دوور نـیـه‌ و ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ بۆ سـه‌رده‌مـانی کـۆمـاری مـهاباد که‌ ئه‌و کـات ئه‌و نـاوه‌ هـه‌ڵـبژێـردرا بۆ نـاونـانی جـه‌نگـاوه‌رانی کـورد. واتا وشـه‌ی پـێـشــمه‌رگه‌ بـۆ ناونـانی ئه‌و هـێـزه‌ چه‌کداره‌ کوردیـانه‌یه‌ که‌ پێـش وشــه‌ی پێـشــمه‌رگه‌ش بـوونیان هه‌بووه‌ و به‌ هـه‌مـان چه‌شـنی پێـشــمه‌رگه‌ جـه‌نـگاون. له‌پاڵ هـه‌ڵـبژاردنی وشـه‌ی پێـشــمه‌رگه‌ بۆ هـێـزه‌ چـه‌کداره‌ کـوردیه‌کان شـانبـه‌شـانی ئه‌وه‌ یاسـایه‌کی دیـاریـکراو و چه‌سـپاو نه‌هـێـنرایه‌ کـایه‌وه‌ تا هـه‌ر هـێزێـکی چـه‌کداری کـوردی که‌ ناوی پێـشـمه‌رگه‌ی لێـبنرێـت له‌ژێـریـدا کـاربـکات. بـۆیه‌ بیـنیـمان که‌ پارت و ڕێـکخراو و بزوتـنه‌وه‌ سـیاسـیه‌ کوردیـه‌کان هـه‌ریه‌که‌و به‌گـوێـره‌ی پرانسـیپ و ڕێـبازی خـۆی هـێـزی پێـشـمه‌رگه‌ی خـۆیان ڕێـکـخـسـت و به‌کـارخـســت. ئاشـکرایه‌ (هـێـزه‌کــانی پێـشــمـه‌رگه‌) به‌ به‌رده‌وامی، به‌بێ له‌به‌رچـاوگـرتنی ئه‌وه‌ی که‌ سـه‌ر به‌ چ پارت و گروپێـکی سـیاسـی بوون، هـیچ کات نه‌توانراوه‌ به‌ شـێـوه‌ی سـوپایه‌کی نیزامـی پـڕچه‌کـکـراو به‌ چه‌کـی قـورس بهـێـنرێـنه‌ مه‌یـدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا جـێی ئـومێـدی هه‌مـوو مـیـلله‌تی کوردی خـۆرهـه‌ڵات و بـاشـوری کـوردسـتان بوون. هـیوا هـه‌ڵـچـنینی خـه‌ڵـکی له‌سـه‌ر هـێـزی پـێـشــمه‌رگه‌ و چاوڕوانـیـکردنـی ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ ئـه‌وان تێـیـدا سـه‌رده‌که‌ون له‌لایـه‌ک و له‌به‌رچـاوگـرتنی ئه‌و ڕاسـتیـه‌ی که‌ هـه‌ر ئـه‌ندامێـکی هـێـزی پێـشــمه‌رگه‌ کـه‌سـێـکی خـۆبه‌خـش و ڕانه‌هـێـنراو و چـه‌ک ســوکه وایـکـرد که‌ ته‌نـها ناوهـێـنانی پێـشـمه‌رگه‌ سـۆزێـکی گه‌رم له‌ ناخـی خـه‌ڵـکی کـورددا بوروژێـنێ و بـێ دوودڵی یه‌ک پێـناسـه‌ی نه‌گـۆڕێ هـه‌بێت بۆ هـه‌مـوو ‌هـه‌ڵـگرانی ناوی پێـشــمه‌رگـه‌. دیـاره‌ ئه‌مـه‌ نه‌ک ته‌نهـا لای کـورد به‌ڵـکو لای زۆربه‌ی گه‌لانی دیـکه‌ که‌ له‌ قۆناغـێـک له‌ قـۆناغـه‌کـانی بوونیـانـدا پـێـویـسـتی خـه‌باتی چـه‌کـداری هـاتـبێـته‌ پێـشــه‌وه جـه‌نگاون و ناوی جیاوازیان هه‌ڵـبژاردووه‌ بۆ ناونانی هـێزه‌ چـه‌کـداره‌کانیان، وه‌ک فـریـدم فایـتر، فـدائي،.. یان وه‌ک له‌ باکـوری کـوردســتان که‌ به‌ گـه‌ریـلا ناوده‌برێـن.

وه‌ک باسـمانـکـرد که‌ خـه‌باتی ئه‌و هـێـزانه‌ هـه‌مـیـشــه‌ له‌لایه‌ن گه‌لـه‌کـانیـانـه‌وه‌ به‌رز نـرخـێـندراوه‌ به‌ڵام نـاکـرێـت ئـێـمـه‌ هـه‌تا ســه‌ر هه‌ر له‌ چـوارچـێـوه‌ی ئه‌و پـه‌یوه‌ندیه‌ رۆمـانسـیه‌دا له‌ وشـه‌ی پێـشــمه‌رگه‌ ڕابمــێـنیـن و له‌ ڕاسـتی ئه‌و هـه‌لـومـه‌رجـه‌ سـیاسـی و کـۆمه‌ڵایه‌تـیه‌ تێـنه‌گـه‌ین که‌ بـووبه‌ هـۆی سـه‌رهـه‌ڵـدانی ئـه‌و ‌هـێـزه‌ چـه‌کـداره‌ و ئه‌و سـیحـره‌ی که‌ وشــه‌ی پـێـشــمه‌رگه‌ خـاوه‌نـیبوو. نـاکـرێـت ئـێـمـه‌ وه‌ک دۆگـمایه‌ک ته‌مـاشـای وشـه‌ی پێـشــمه‌رگه‌ بـکه‌یـن و به‌ چـه‌نـد پـیـاهـه‌ڵـدانێـک بـیـخـه‌یـنه‌ خـانه‌ی ئه‌و شـتـانه‌ی که‌ نـاکـرێـت قسـه‌یان له‌ســه‌ر بـکرێـت زۆر به‌ ئاســانی بڵـێـین پـیرۆزه‌، واته‌ وه‌ک هـێـزێـکی میـتافـیزیـکی و وه‌ک په‌رســتراوێـک ته‌مـاشـابـکرێـت. كاتـێک ئه‌و نـاوه‌ له‌ ئه‌ده‌بـیات و فه‌رهـه‌نگی سـیاسـی ده‌رده‌هـێـنین و ده‌مـانه‌وێـت به‌ نـاوه‌ زانـســتیـه‌که‌ی بیـناســێـنیـن ده‌بیـنین له‌ وشــه‌ی میـلـشــیا زیاتر ناچـێـته‌ ژێـر خـانه‌ی هـیـچ نـاوێـکی دیـکه‌وه‌. بـێـگومـان هـیـچ هـێـزێـکی میـلیـشــیا له‌ جـیـهـانـدا نـیـه‌ کـه‌ خـۆی به‌ میـلیـشــیا بـنـاسـێـنێـت نـاوێـک و وه‌سـفـێكی دیـاریـکـراو به‌خـۆیـدا نـه‌ڵـێـت. کـێشــه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ خـۆشـه‌یـسـتی وشـه‌ی پێـشــمه‌رگه‌ نه‌توانین به‌شـێوه‌یه‌کـی بابه‌تی و به‌ دروســتی له‌ چـیه‌تی ئه‌و هـێزه‌ تێـبگه‌ین، هـه‌روه‌ک چـۆن دایـکـێك که‌ کـوڕه‌کـه‌ی گه‌وره‌شــده‌بێـت هـه‌ر پێـیده‌ڵـێت و مـناڵـه‌که‌م و وه‌ک مـنداڵ سـه‌یـریده‌کـات به‌ڵام له‌ ڕاسـتیـدا ئه‌و که‌سـه‌ پـیـاوێـکی کـامـڵـده‌بـێـت و مـرۆڤێـکی سـه‌ربه‌خـۆیه‌ و هـه‌ڵـگری چه‌ندیـن سـیفات و هـه‌ڵـسـوکه‌وتی تایبه‌ت به‌ خـۆیه‌تی. ناکـرێـت ئـێـمـه‌ش تـه‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یـاره‌کـانمـان به‌ مـیـلـشــیا ناویانـده‌به‌ن بڵـێـین چـیـدی ئه‌و نـاوه‌ بۆ پـێشــمه‌رگه‌ ناشــێـت ، هـه‌روه‌ک چـۆن کـاتێـک که‌ به‌شــێـکی زۆری خـه‌ڵـک و ڕۆشــنبیران ڕه‌خـنه‌یـان ئـاڕاســته‌ی پـرۆژه‌ی ده‌ســتوری هـه‌رێـم کـرد و گـوتیـان نـا بۆ ده‌سـتورێـکی نـه‌بیـنراو و فـه‌رزکـراو، گـوتیــان ئه‌مـانـه‌ش وه‌ک شـۆڤـێـنـیه‌ عـه‌ره‌به‌کـان وه‌هـان. دوای ڕاپه‌ڕیـن ‌هـه‌رکـه‌سـێک جـیاواز له‌ بیـری باوی ئه‌و سـه‌رده‌مه‌ی ده‌سـه‌ڵاتی حـیزبه‌ سـیاســیه‌کـان بیـری بـکردایه‌ته‌وه‌ ناویانده‌نـا تابوری پێـنج واتا شـوبـهاندنیان به‌ كـۆمـه‌ڵـێـك که‌س که‌ له‌ژێـره‌وه‌ له‌گه‌ڵ دوژمـندان، پـاشـان هـه‌ر لایه‌نـێـک ڕه‌خـنه‌گـره‌کـانی خـۆی به‌ ده‌ســتکـێشــی لایه‌نه‌کـه‌ی تر ده‌دا له‌قه‌ڵـه‌م.

ئه‌و هـێزه‌ی که‌ ڕۆژگـارێـك جـێـگه‌ی ئـومێـدی هـه‌مــوو خـه‌ڵـک بوو و دڵـخـۆشــی خـۆیان ته‌نهـا به‌ بوونی ئه‌وان ده‌دایه‌وه‌ له‌ پـاش ڕاپه‌ڕین بووبه‌ مـایه‌ی ترس بۆ خـه‌ڵـک و بـڵاوبـوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چـه‌کـداری له‌ناو شـاره‌کـاندا. کـه‌ســانێـک که‌ خـاوه‌نی ڕابردووی ڕه‌ش بـوون له‌مـاوه‌ی چه‌ند سـه‌عاتێـکـدا نـاویـانــلـێـنرا (پـــــێـــــشــــــمـــــه‌رگــــه‌). هـه‌ر ئه‌و هـێـزه‌، که‌ هـه‌رهـه‌مــوویان به‌داخـه‌وه‌ ڕۆڵـه‌ی مـیـلله‌تی کـوردبوون و دۆســت و کـه‌ســمـانـبـوون، بـوونه‌ هـۆی شـه‌ڕی نـاوخـۆ. لـه‌مـاوه‌ی ئه‌و شـه‌ڕه‌دا نـه‌مـانـدی یـان نـه‌مـانبیــســت که‌ سـه‌رکـرده‌یه‌کـی پێـشــمـه‌رگـه‌ یـان چـه‌نـد پێـشــمـه‌رگـه‌یه‌ک (وه‌ک پێـشـــمه‌رگه‌) له‌و شـه‌ڕه‌ بـکـشــێـنه‌وه‌ و مـه‌وقیــفـیـان هـه‌بێـت یـان نه‌خـوازه‌ بـتوانن ئـیـنـقلابێـک بـکه‌ن به‌سـه‌ر ئه‌و ده‌ســه‌ڵاتانه‌ی کـه‌ به‌رده‌وام خه‌ریـکی به‌کـوشــتدانیانــبوون له‌ کـه‌پـکه‌کــان. بـه‌ڵام ئـه‌مه‌ ئه‌ســته‌مــبـوو وه‌ ئـێـســـتاشــی لـه‌گـه‌ڵـدابێـت پێـشـــمـه‌رگه‌ هه‌رگـیـز خـاوه‌نـی بـڕیـاری خـۆی نه‌بووه‌ و دامـه‌زراوه‌یـه‌ک نه‌بووه‌ وه‌ک ســـوپا که‌ بـتوانێـت بـۆچــوون و قــســه‌ی خـۆی له‌سـه‌ر ڕووداوه‌کـان هـه‌بێـت.

سـه‌رنـجـدان له‌ ڕاســتی هـه‌ندێک وشــه‌ و لـێـدانه‌وه‌ی ڕاســتیـه‌کـان ئه‌وه‌ نـاگـه‌ێـنـێـت که‌ مـه‌به‌ســتمان ســڕیـنه‌وه‌ و نه‌فـیـکردنه‌وه‌ی لایه‌نێـک بێـت و ڕازیـکردنی لایه‌نێـکی دیـکه‌ بێـت. سـه‌رده‌مانـێـک سـه‌رکـرده‌کـانـمـان به‌ هه‌ڵه‌ هـه‌روه‌ک باپـیرانـمـان دوباره‌ فێـریانـکردیـنه‌وه‌ که‌ یان ده‌بێـت به‌ بـێـتـامـی به‌ به‌رامبه‌ره‌کـه‌مـاندا هـه‌ڵـبده‌یـن و مـوجـامـه‌لـه‌یــان بـکه‌یـن یـان تا نـه‌مـان له‌ دژیان بـجـه‌نـگـین. کـاتی ئه‌وه‌ هـاتووه‌ که‌ ده‌بێـت فـێـربــیــن ڕه‌خـنه‌گـران به‌ دووژمن دانه‌نـێـین و خۆمان جۆری ڕه‌خـنه‌کـانیان بۆ دیاری نه‌که‌ین به‌ڵـکو ده‌شــێ دوژمـنیـشــبیـن به‌ڵام ته‌نهــا له‌بـیروڕادا نه‌ک وه‌ک مـرۆڤ.

تـێـبـینـی: پێـمـباشــه‌ جـارێـکیــتر پـێـناســه‌ی وشــه‌ی (مـیـلـیـشــیا) له‌ خـواره‌وه بــخـه‌مـه‌ڕوو:‌

وشـه‌ی مـیـلیـشــیا به‌شـێـوه‌یه‌کی به‌ربـڵاو به‌کارده‌هـێـنرێـت بۆ ناسـاندنی هـێـزێـکی چـه‌كـدار که‌ پـێـكهـێـنرابێـت له‌ هـاوڵاتـیانی ئـاسـایی بۆ ده‌سـته‌به‌رکـردنی ئاسایـش، سـه‌پاندنی یـاســا له‌ حـاڵه‌تی فریاکه‌وتـندا یاخـود خـزمه‌تگـوزاری نـیـمـچـه‌ سـه‌ربازی له‌ حاڵه‌تی فریـاکه‌وتـندا به‌بێـئه‌وه‌ی به‌شــێـوه‌یه‌کی ڕێـکـوپێـک پـاره‌یان پـێـبدرێـت. (سـه‌رچاو ویـکیـپـیدیــا)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە