کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وکاته‌ی قه‌هار مه‌نتک پۆرتی ئه‌رسه‌لان بایزی شکاند، بۆ پۆلیسی بانگ نه‌کرد؟

Tuesday, 18/12/2012, 12:00





ئه‌مرۆ که‌بینیم ئه‌رسۆی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی ئه‌لقه‌ له‌گوێی تاله‌بانی ودیلی حزب،چۆن سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌زۆر ده‌سه‌پێنێ و هه‌رشه‌ی هێنانی پۆلیس ده‌کات بۆ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌م کاره‌ی ئه‌رسۆم پێ ئاساییه‌، به‌لام سه‌رۆکێکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌م نه‌فه‌سه‌ حزبییه‌ دلته‌نگی کردم، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ منیش شتیکی ئه‌رسۆتان بۆده‌گێرمه‌وه که‌ چی به‌سه‌ر هاتووه‌ له‌ ریستورانتی هۆتیل مۆناکۆپالاس که‌ ئه‌وه‌نده‌ دوور نییه‌ له‌ رۆداوه‌که‌ی ئیمرۆ فه‌رموون:
ئێواره‌یه‌کیان ئه‌رسه‌لانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان چه‌ند به‌رپرسێکی حزبه‌که‌ی و چه‌ند وه‌زیرێکی سه‌ر به‌ لیسته‌که‌ی ده‌عوه‌تی خواردنه‌وه‌ه‌ خواردن ده‌کات له‌ هۆتێلی ناوبراو. کاتێک ده‌چنه‌ ئه‌وێ وداده‌مه‌زرێن له‌ سه‌ر مێزه‌کانیان، قه‌هار مه‌نتک ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانیش له‌ وێنده‌ر ده‌بێت، کاتێک ئه‌وانه‌ ده‌بینێت وا له‌وینده‌رن، چاوی پر خوێن ده‌بێت که‌ ده‌بینێ پیاوه‌کانی ئه‌رسه‌لان چۆن خزمه‌ت ده‌که‌ن وکرنۆشی بۆ ده‌به‌ن، (باوکی قه‌هار سابیر عه‌لکه‌ مه‌نتک له‌شه‌ری ناوخۆ جه‌لالی شوێن بزریان کردووه‌ ، بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌رده‌م دلێ لێیان پره‌)، له‌م کاته‌دا قه‌هاریش ناکاته‌ نامه‌ردی و ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رده‌هێنی و پاسه‌وانه‌کانیشی له‌گه‌لی ده‌بن، چی خراپ نه‌ماوه‌ به‌ئه‌رسه‌لان وپیاوه‌کانی نه‌کات، جنێوبارانیان ده‌کات وه‌ پێشیان ده‌لێت ئه‌گه‌ر پیاون قسه‌یه‌ک بکه‌ن، له‌خواره‌ی هوتێله‌که‌س پاسه‌وانه‌کانی قه‌هار هه‌مان شت به‌ پاسه‌وانه‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌که‌ن ، له‌قسان به‌رد چه‌ند قسه‌ی کردووه‌ تا ئێستا ئه‌رسه‌لان وپیاوه‌کانیشی ئه‌ونده‌ قسه‌یان کردووه‌ مته‌قیان لێوه‌ نه‌هاتووه‌، ئه‌رێ خێره‌ ئه‌رسه‌لان ئیمڕۆ پۆلیس بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌که‌ی بانگ هێشت ده‌کات؟. ده‌لێن دوایی ئه‌رسه‌لان که‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌وه‌یان زانیوه‌ که‌ قه‌هار چی به‌ ئه‌رسۆ کردووه‌، ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی گووتویانه‌ ده‌بوایه‌ ئێمه‌ زوو قه‌هاروچه‌ند لێپرسراوێکی عه‌سکه‌ری پارتیمان بکوشتبوایه، به‌لام ئێستاش چیمان له‌ده‌ست نایه‌ هه‌رچیه‌ک بکه‌ین، به‌سه‌رمان دا ساخ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش روێکی تری جه‌لالییه‌کانمان بۆ پیشانده‌دات که‌ ئه‌وانه‌ هه‌رده‌م په‌نایان بۆ توندو تیژی وتیرۆر بردووه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە