ته‌ندروستی تاله‌بانی له تازه‌ترین هه‌واڵدا
Saturday, 05/01/2013, 12:00
دوای تێک چوونی ته‌ندروستی تاله‌بانی وبردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاریته‌له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌لمانیا، هه‌ر بۆ دووهه‌م ڕۆژ ده‌گواسترێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (Angiologische Ambulanz Virchow Klinik, Amrumer str, Augustenburger Platz,1---13353 Berlin, wedding)
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی یه‌که‌م جار تاله‌بانیان بۆ بردبوو، به‌یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی پزیشکی ئه‌وروپا داده‌نرێت، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا ، چاره‌سه‌ری فریاکه‌وتنی خێرا و نه‌شته‌رگه‌ری تیادا ده‌کرێت، هه‌روه‌ها بۆ لێکۆلینه‌وه و فێربوونی پزیشکی ولێکۆلینه‌وه‌ی جیهانی له‌ئاستی جیاجیادا.
ئێستا تاله‌بانی له‌نه‌خۆشخانه‌ی وارشۆ و کلینیکدایه، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری درێژ خایه‌ن و حاله‌تی کۆمایه، تاله‌بانی توشی جه‌لته‌ی مێشک بووه، بۆیه به‌پێ قسه‌ی که‌سێکی نزیک له‌م نه‌خۆشخانه‌یه ، پزیشکه‌کان ده‌لێن تاله‌بانی مێشکی ته‌واو وه‌ستاوه، جوڵه ته‌نانه‌ت قسه‌ش ناکات، ته‌نها جار‌و بار چاوی ده‌تروکێنێ، که‌س ناناسێته‌وه و که‌سیش ناتوانێ سه‌ردانی بکات یا بیبینێت، چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوردی باکور له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوایان کردبوو سه‌ردانی تاله‌بانی بکه‌ن و له هه‌والی بپرسن، به‌لام رێگه‌یان پێنه‌دابوون ، پێیان گوتبوون بۆ ته‌ندروستی باش نییه که‌س ببینێت ئه‌وه‌ش ڕێنمایی دکتۆره‌کانه، گه‌رانه‌وه‌ی هێرۆخان و دکتۆر نه‌جمه‌دین بۆ کوردستان ، دوای ئه‌وه دێت که دلنیا بووون ئیتر تاله‌بانی ته‌واو له‌حاله‌تی کۆمادایه، چاوه‌ڕوانی دوا چرکه‌ساتی مه‌رگی ده‌که‌ن، بۆیه گه‌رانه‌وه‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌یه تا له نزیکه‌وه ئاگاداری بار‌و دۆخی یه‌کێتی بن و شوێنی پۆسته به‌تاڵه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه و که‌سانێک بۆ شوێنی تاله‌بانیش دیاری بکه‌ن، پارتیش تا بۆی بکرێت نایه‌لێت یه‌کێتی هاوپه‌یمانی بروخێت، به‌لام هه‌وله‌کانی پارتی بێ ئه‌نجام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر تاله‌بانی ته‌ندروستی له‌جێی خۆی بوایه و هه‌ناسه‌ی بدابایه وه‌ک پێویست و ئه‌وه ئێستا له‌سه‌رجه‌م که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنی .
ناونیشانی ئه‌و شوێنه‌ی که ئیستا تاله‌بانی لێی که‌وتووه کلیکی ئه‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه بکه:
amrumer strae , wedding 13353 Berli
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست