کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پاسەوانیكی مەسعود بارزانی درندە ئاسا بەبئ پاساو كریكاریكی كوردی ئیرانی بەبەر چاوی خەلكەوە دەكوژیت

Wednesday, 08/06/2011, 12:00


لە گەرەكی(كانی) شارۆجكەی سۆران باسەوانیكی مەسعود بارزانی بەناوی(جاوشین مەرانەیی) كە دوكانی ئاسنكەری هەیە و چەند وەستاوعەمەلەیەكی ئیرانی بۆ گرتوە بەشیوەیەكی درندانە بەردیك ئەكیشئ بەسەری وەستا كەمال كە دوكانی وەستای ئاسنگەری هەبو لەتەنیشت دوكانەكانی ئەو لە سەرجاده ی پەیمانگای تەكنیكی سۆران نزیك خانوی حەمید افندی تەنها لەبەرئەوەی كەوا یەكیك لە شاگردەكانی باسەوانەكەی مەسعود دوای ئەوەی لەسەر كارەكە دەری دەكات كاربۆ دوكانەكەی وەستا كەمال دەكات بۆیە بئ هیچ گفتو گۆیەك هیرش دەكاتە سەر وەستا كەمال و لئ ی دەدات پاشان بەردیك ئەدا بەسەری و بە برینیكی سەخت برینداری دەكات دوای برینداربونی گەیەنرایە نەخوشخانەی سۆران پاشان لەدادكای سۆران براكەی وەستا كەمال داوای یاسایی تۆماركرد دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی گواسترایەو بۆشاری(رەزایە)لە ئیران دوای چەند رۆژیك لە ژیر چاودیری پزیشكی سەرەنجام لە بەرەبەیانی رۆژی 8\6\2011 بەهۆی سەختی برینەكەی لەنەخۆشخانە گیانی پاكی سپارد بەلام ئەوەی جیگەی داخە وە داخی خەلكی گەرەكی كانی و شاری سۆرانیشی زیادكردوە ئەوەیە هەر ئەم ئیوارەیە دوای گەیشتنی هەوالی شەهید بونی وەستا كەمال بكوژەكە دیتە گەرەكی كانی و بەگالتەجاریەوە هەویەی باسەوانیتی دەردینی و دەلی (من باسەوانی سەرۆكم كەس بەرامبەرم هیجی بئ ناكری) بەلام كاتیك داخلی شاری سۆران دەبی لەدەروازەكەیەوە وتەیەكی مسعود بارزانی نوسراوە دەلئ(نابئ لە كوردستان كەس لەیاسا بەرزتر بئ)ئەرئ دالدەدانی بكوژی كوردیكی بئ تاوان لەم ناوە چ یاسایەك لە زبلدانیش جئ ی دەبیتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە