ڕاپۆرته‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت له که‌یسی په‌نابارانی 2 ساڵ لهمهوپێش ده‌چێت!
Sunday, 19/09/2010, 12:00
ئایا رێی پیده‌چێت که‌سێکی تیرۆریست ئه‌و هه‌موو مه‌ترسییه بخاته به‌رخۆی و بێت که‌سێک له هه‌ولیره‌وه هه‌ڵبگرێت و له‌و هه‌موو بازگه‌یه‌دا ده‌ربازی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی له موسڵ بیکوژێت، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له هه‌ر کوشتنه ئه‌ی بۆچی له هه‌ولیردا نه‌یکووشت،. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر ساویلکه و بێ ئه‌قڵن، وا ده‌زانن ئه‌م عاله‌مه گژنیشیان خواردووه، وه‌کو خۆیان مێشکیان پووچه!
ببورن که من ئه‌م کاره‌ساته ده‌شوبهێنم به که‌یسی په‌نابه‌ران، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری په‌نابه‌ران ئه‌م که‌یسه‌یان داناوه چونکه ده‌زانن به‌دواچون له‌م جۆره که‌یسه مه‌حاڵه.
به‌تایبه‌تیی له‌وه‌دا که باس له (ئیسلامی، نه‌ناسراو، ته‌هدید، ئیشیان بۆ بکه‌م، نه‌مکرد، ته‌قه‌یان لێکردم، فڕاندمیان، ڕامکرد، یان کوشتمیان) ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش کورته‌ی ڕاپۆپرتهکهی لیژنه بهکرێگیراوهکهیه. ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار و تیاڕامانه ئه‌وه‌یه، که:
1- بۆچی له‌م عێراقه گه‌وره‌یه‌دا ته‌نها ئه‌وان هاتنه هه‌ولێر و له که‌سێک داوای ئیش بکه‌ن که هیچ بیر‌و بۆچونێکی ئیسلامی نه‌بێت؟
2- ئه‌و که‌سه‌ی، که سه‌رده‌شتی ڕفاند ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کوشتنی بوایه ئه‌م هه‌موو موجازهفهیهی نه‌ده‌کرد، تا به پرسگه‌ی پارتیدا بیبات بۆ موسل، هه‌ر له هولێر ده‌یکوشت.
3- مادام کووشتنه‌که له موسڵ رووی داوه، ده‌بوایه لیژنه‌که له پارێزگای موسڵ دروست بکرایه ته‌نها ئه‌و لیژنه‌یه حوکمه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌کاته‌وه له لێکۆڵینه‌وه‌کان.
4- ئه‌م لیژنه مهخفییهی جه‌نابی سه‌رۆک دایناوه ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ڕاستیه‌کانه.
5- ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که خودی مه‌سرور هیچ له یاسا نازانێت ئه‌گه‌ر هێنده‌ی مفه‌وه‌زێکی پۆلیس شاره‌زا بوایه، ئه‌وا هیچ کات به سینارۆیه‌کی ئاوا لاواز و منداڵانه نه‌ده‌هاته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه به‌کرێ گیراوه‌کانیان.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌توانیت زۆر شت بنووسرێت.ئه‌گه‌ر مه‌سرور داوای له (سه‌روه‌ر بهیداوی) بکردایه که کۆنه وه‌رگێڕی وه‌زاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی بوو، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه که‌یسێک و سیناریۆیه‌کی باشتری بۆ دروست ده‌کردن.
ئه‌گه‌ر مه‌سروری پیاوکوژ له په‌نابه‌رێکی بپرسیایه، ئه‌م که‌یسه چۆن دابنێم بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له توڕه‌یی خه‌ڵکی کوردستان لا بده‌م؟ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆری قه‌ڵه‌م په‌ره پێبده‌م و سزا نه‌درێم، ئه‌وا په‌نابه‌رێک، که هێشتا له یۆنانه زۆر له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی عاقلانه‌تر، که‌یسێکی زۆر باشتری بۆ ده‌هۆنییه‌وه، تا ئه‌م لیژنه به‌کرێگیراوه‌ی بارزانی ڕوو زه‌رد نه‌بێت.
به‌ڕاستی لیژنه‌که‌تان سه‌لماندی، که ئاستی زانستی سه‌رۆک و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی ئێوه چه‌نده نزمه! به‌ڕاستی من بۆ خۆم بهشهرمهنده ده‌زانم که که‌سێکی وه‌ک مه‌سعود سه‌رۆکم بێت، که ئاستی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌نده نزمه به هیچ پێوه‌رێک له گه‌ردوندا پێوانه ناکرێت.
ته‌نها شتێک که بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ئاستیان تێیدا به‌رزه (خیانه‌ت، براکوژی، کورد کوشتن، تێرۆر کردنی ڕۆژنهمهنووسان، دزیی، خزمه‌ت کرد به دوژمنان).
هیوادارم ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان داوه به‌م سه‌رۆکه نه‌فام و خیانه‌تکاره داوه، که‌ده‌ستی سوره به خوێنی لاوانی کورد، هیچ کات ویژدانیان ئاسوده نه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست