سەرۆكى حكومەت كەى دییتە دەنگ
Monday, 22/07/2013, 12:00
ئێمە وەكو خوێندكارانى كۆلیجى تەكنیكى سلێمانى نارەزایى خۆمان دەرئەبرین و هەڵوێستى خۆمان رائەگەیەنین سەبارەت بەو حاڵەتەى كە لە كۆلیژەكەمان لە بەشى دارایى و ژمێریارى روویدا, كاتێك مامۆستا (نیشتمان حسن فتاح) مامۆستاى وانەى (نڤام المحاسبە الموحد) هەستا بە كوژاندنەوەى نمرەكانى سەر دەفتەرى تاقیكردنەوەى خوێندكار (داركۆ دەرسیم) لە قۆناغى چوارەم وە گۆرینى بۆ دەرچوو لە كەوتووەوە. كە ئەمە گەورەترین گەندەڵى و گاڵتەپێكردنە بە زانست و خوێندكاران و چارەنوسى گەنجان و كوردستان دەخاتە مەترسیەوە لە كاتێكدا كە رۆلە هەژارەكانى ئەم میللەتە چەندین معاناتیان هەیە تاوەكو خوێندن تەواو دەكەن.
لەوەش سەیرتر ئەوەیە كە ئەم خوێندكارە یەكێكە لە خۆپیشاندەرانى مانگى شوباتى ئەمساڵ و وەعدى پێدرابوو لەلایەن مامۆستاى ناوبراوەوە كە دەریبچێنێت بە مەرجێ خۆپیشاندان دژى راگرایەتى و ئیدارەى كۆلیژ بكات تاوەكو گەندەڵییەكانى مامۆستاى ناوبراو ئاشكرا نەكرێت. وە لەمەش سەیتر مامۆستاى ناوبراو ئەندامى لیژنەى تاقیكردنەوەكانى ئەو بەشەیە كە دەبیت لەهەموو كەس زیاتر ریِنماییەكانى تاقیكردنەوە بزانیت و سەرپێچى نەكات چونكە ئەمە پێچەوانەى هەموو بنەماكانى مامۆستایەتى و دەست پاكى و وەفایە بۆ ئەم كارە پیرۆزە.
وە لە كاتێكدا كە سەرۆكى لیژنەى تاقیكردنەوەكانى ئەم بەشە ئەم گەەندەڵى و یاریپێكردنە ئاشكرا دەكات و دەیدات بەلیژنە, مامۆستا نیشتمان هەڵدەستێت بە هەرەشە كردن لەسەرۆكى بەشەكە مامۆستا (هادی عبدالحسین مگر)كە دانیشتوى شارى سلێمانییەو بەرەچەڵەك عەرەبە كە دەیكۆژیِت و تۆڵەى لێدەكاتەوە و خۆى و كەسوكارەكانى دێنە سەرى. ئەمە مامۆستاى ناوبراو ناچار دەكات لە ترسا تنازل بكات لە هەموو مافێكى خۆى و بەشەكەیى و ئێمەى خوێندكاران و لەژێر فشاردا پاشگەز دەبێتەوە.
لێرەدا ئەگەر ئەمە رەوشتى مامۆستایەكى زانكۆ بێت و یارى بە چارەنوسى خوێنكاران بكات و هەرەشە لە كەسانى بێدەسەڵات بكات بە ناوى یەكێتى نیشتمانى و مەڵبەندەوە, ئیتر ئەبێت قیمەتى زانست و خوێندكار چى بێت!!؟؟
بۆیە ئێمە بێدەنگ نابین و سكاڵا ئاراستەى هەموو لایەنەكان ئەكەین و لەسەرو هەموویانەوە سەرۆكى حكومەت وە پێى ئەڵێین با حورمەتى وەزارەتیكى گرنگى حكومەتەكەت بپارێزرێت و بێیتە دەنگ و ئیتر با تەداخلى حیزب بەس بێت.
خوێندكارانى كۆلیژى تەكنیكى سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست