وڵامێك بۆ بابەتى (کاک نه‌وشیروان دانیشتنێکیش له‌گه‌ڵ گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیوی" مه‌یدانی ئازادی" بکه‌!!) لە نووسینى (تەها رەووف)

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


نەوشیروان مستەفا دەرناكەوێت
وڵامێك بۆ بابەتى (کاک نه‌وشیروان دانیشتنێکیش له‌گه‌ڵ گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیوی" مه‌یدانی ئازادی" بکه‌!!) لە نووسینى (تەها رەووف)

دەبووایە یەكەم رۆژ ئەو راستیەتان بۆ دەربكەوتایە كەوا ئەو پیاوە ناتوانیت بۆ یەك دەقەش بێت بێتە ناو ئەو گەنجانەوە , بۆ ئەوەى یەكێتى و پارتی پێی نەڵێن تۆ لە پشتى ئەو ئاڵۆزیەوەی , بە تایبەت كە برێندار و كوشتنى لێكەوتەوە , ئەى نەتانبینى لە كەناڵەكەیانەوە هاواریان دەكرد كە هێور ببنەوە , ئەى یەكسەر ئەوەى بڵاو نەكردەوە كەوا ئەوان وەك بزوتنەوەى گۆڕان لە پشتى ئەو خۆپیشاندانەكەوە نیە , دیارە جەنابت باش ئاگادارى هەشتاكانیت , چونكە نموونەیەكى جوانت هێناوەتەوە , پاشان پێم خۆش بوو بە هەمان شێوە شەرى ناوخۆشت بە نموونە بهێنایەتەوە , كە ئەو ڕۆڵى هەبووە وەك یەكێتى ئەو كاتە لە خوێنى ئەو گەنجانە .
سەیرە بەلامەوە كە زۆر كەس چاوەڕێى ئەوە دەكات كە ئەو بێتە ناو خۆپیشاندەران , ناردنى چەند پەرلەمانتارێك بۆ لاى بریندارەكان نشانەى زۆر دەگەیەنێت , ئەوان نەیانتوانى بێنە لاتان , بەڵام تەنها لە كەناڵەكەى خۆیانەوە قسەیان دەكرد , سەیر لەوە بوو هەندێ كەس دێننە سەر شاشەكەیان كە سوودمەنى باش بوونە لە سەردەمى یەكێتى بوونیان و هەندێكیان لە (قبول خاێەكانن) و زانكۆیان بەو شێوەیە تەواو كردوە , رەنگە پێشتریش (اتحاد تەلەبە) بووبێتن , یان ئەو كەسانەى بە هۆی یەكێتیەوە خوێندنى باڵایان تەواو كردو ئێستاش باسى گەندەڵی دەكەن .
جەنابت باش دەزانى گەندڵی و خراپی ناو یەكێتى نەبووایە جەنابت و من و چەندین گەنجش دەنگمان نەدەدا بە ئەوان , بەڵام بەراستى پێویستە كۆمەڵێكى تر لە یەكێتى جیاببنەوە بەناوێكى ترەوە , بەڵكو خوا بكات تۆزێكى تر یەكێتى پاك ببێتەوە .
ئێمە زەرەرمەندی یەكەمین نەك نەوشیروان و ئەندام پەرلەمانەكانى , ئەوان وا دەزانن خەڵكى ئەوەندە گەمژەن بە دەست لە كاركێشانەوەى دكتۆر زانا لە لێژنەى نەزاهە ئیتر بروایان پێ دەكات و متمانە وەردەگرنەوە , گەر راست دەكەن و داواى هەڵوەشانەوەى حكومەت و پەرلەمان دەكەن با هەموو ئەندام پەرلەمانەكانیان دەست لە كاربكێشنەوە و نەچنەوە پەرلەمان , بەڵام لە بەرئەوەى پارەكەى زۆرە ئەوەیان پێ ناكرێت و نایكەن , گەر ئەم بارودخە نەبێت هەندێك لەو 25 ئەندام پەرلەمانەى لیستى گۆران لە تەمەنى دا هۆڵى پەرلەمانى نەدەبینى , بەڵام بەداخەوە ئێمە دەرس وەرناگرین وەك لە نووسینى پێشتر نووسیبووم سبەینێ پێش نەوشیروان و بەرهەم ساڵح و ئەوانى تر دەچینە سەر سندوقى دەنگدان , بۆیە هیوادارم ئەو گەنجە خوێن گەرمانە دڵیان بە كەس خۆش نەبێت و جگە لە هێنمى هیچ رەفتارێكى تر ئەنجام نەدەن تا رێژوانى تر لە دەست نەدەین .
ئەوان واتا لیستى گۆران گۆڵی خۆیان كرد , 25 كورسى لە پەرلەمانى كوردستان و 6 كورسى لە پەرلەمانى عێراق كەم نیە , دەبوایە ئەوان داواى باشگوزەرانى خەڵكى هەژاریان بكردایە نەك ئەو داواكاریە خەیاڵیانە كە دڵنیان ئەنجامى نابێت , ئەبوایە 25 ئەندام پەرلەمانەكەیان دەستیان لە كار بكێشایەتەوە , بەڵام وادیارە دڵیان بەوە خۆشە هەڵبژاردن بكرێت بەڵكو سەركەوتوو بن و نەوشیروان ببێتە سەرۆكى هەرێم و یەكێك لە برادەرە چاكسازیە خوازەكان ببنە سەرۆكى حكومەت و یەكێكیان ببنە سەرۆكى پەرلەمان .
هیوادارم وەك چۆن نەتانهێشت فەرهاد پیرباڵ بیتە ناوتانەوە , ئاوهاش نەهێڵن ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕان بینە ناوتان , دیارە ئەو (خۆی ناوێرێ ئەندام پەرلەمانەكان دەنێرێ)
 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە