ئه‌مرۆی سی کۆنە به‌عسی نوينه‌رايه‌تی (مه‌سعود بارزانی)يان له ئيتاليا كرد
Saturday, 12/11/2011, 12:00
له رۆژانی١٠ و ١١ی تشيرنی دووه‌می ٢٠١١ له رۆمای پايه‌ته‌ختی ئيتاليا، كۆنفراسی هاوپه‌يمانی ديموكراتی په‌رله‌مانی به‌ڕيوه چوو.
له نيو بانگيشت كه‌راندا نامه‌يه‌كی ليژنه‌ی ئاماده‌كاری كونفراسی هاوپه‌يمانی ديموكراتی، ئاراسته‌ی مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی پارتی ديموكرت كرابوو، به‌لام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی مەسعود بارزانی، سێ ئه‌ندامی كۆنه به‌عسی به نوێنه‌رايه‌تی خۆی ده‌ستنيشانكردبوو، ئه‌وانيش دكتۆر فواد حسين سه‌رۆكی ديوانی سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريمی كوردستان، كه ماوه‌ی ٨ سال سه‌ربه ده‌زگای موخابه‌راتی ڕژێمی به‌عس بووه، ريزان سالح به‌گ نوينه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئيتالياو، ماوه‌ی ١٠ سال معته‌مه‌يدی ئه‌منی سليمانی بووه راسته‌و خۆ په‌يوه‌ندی به عه‌قيد حاته‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منە سووره‌كه‌ی سليمانییەوە هەبووە، هێمن ئه‌حمه‌دی ته‌نزيلات ناسراو به هيمن هه‌ورامی، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتیيه و له هه‌مان كاتدا به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌يوه‌نديه‌كانی ده‌روه‌ی پارتی و ئه‌ندامی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنه، باوكی ماوی ١٦ سال سه‌ربه ئه‌منی هه‌له‌بجه بووه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ك هه‌واڵ جيگای خۆيی بوو، کە باسی لیوە بكرێت، پارتی و بارزانی هيچ ئه‌ندامێكی دلسۆز و رابردوو پاكيان نه‌بووه، تا به نوينه‌رايه‌تی مه‌سعود بارزانی له ئيتاليا به‌شداری ئه‌و كونفراسه‌ی هاوپه‌يمانی ديموكراتيان پێبكردايه، بۆيه ئه‌مرۆ به‌عسيه‌كانيش به نوێنه‌رايه‌تی مه‌سعود بارزانی ده‌بنه شاند و له بۆنه و كۆنفراسه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست