وه‌ك په‌رۆشیه‌ك بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی سامانی گشتی
Wednesday, 11/06/2014, 12:00
به‌ڕێز /داواكاری گشتی /سلیمانی
به‌ڕێز/ وه‌زیری ناوخۆ
بابه‌ت/ پێداچوونه‌وه
سه‌ره‌تا وه‌ك په‌رۆشیه‌ك بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی سامانی گشتی و وه‌ك به‌رپرستیارێتی به‌رامبه‌ر هه‌ست كردن به‌بونی گه‌نده‌ڵی و گیرفان پڕكردن هانیدام تیشك بخه‌مه‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌م كوڕی و گه‌نده‌ڵی كه‌ده‌كرێت له‌لایه‌ن/عمید محمد گاهر رشید / به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه
1- دابین كردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل بۆ كارگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای /محمد أبراهیم/ كه خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی نزیكی به‌ڕێوه‌به‌ره‌و بفه‌رموون به پێداچوونه‌وه‌ی كاره‌كانی كه له ڕووی كوالیتی یه‌وه زۆر نزمه‌و به نرخێكی زۆر و به‌بێ گرێ به‌ست بۆی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی وه‌رگرتن كه هه‌موو كات سكرتێری به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكی لیژنه یان ئه‌ندامه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا‌و ڕێنمایی یه‌كان وه‌رگرتنی بۆ ده‌كرێت و به بێ شهاده منشأ و پشكنینی SOS
كه له هه‌مان كاتدا كۆمپانیای كه بڕی /1000$ ئه‌مریكی ده‌دات به پشكنین وه‌بڕی /2000 یۆرۆ ده‌دات به شهاده SGS به‌ڵام بۆ ئه‌م به‌ڕێزه كه كۆمپانیای حاجی محمد أبراهیم ه فه‌رامۆش ده‌كرێت به‌بئ ڕه‌چاو كردنی كه‌مترین نرخ.
2-له‌م كاته‌دا كه باری ئابوری ووڵات له خراپی دایه‌و مووچه له كاتی خۆیدا نادرێت به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پاێزگای سلێمانی /عمید محمد گاهر رشید ته‌نها له‌ساڵی 2013 بۆ خۆی 3 گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی كردووه له‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتی كۆمپانیاكان ناچار ده‌كات كه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیبۆ ڕێك بخه‌ن بۆ خۆی و ئه‌فسه‌ره نزكیكه‌كانی كه هاوكاری گه‌نده‌ڵی و گیرفان پڕكردنی ده‌ده‌ن .
3-له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی و ئاسایی دا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نزیك خۆی ده‌كات و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌رانی پله به‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌ش بۆیان نی یه سه‌ردانی بكه‌ن وه ڕێگری یان لێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌رامی خراپی ئاشكرا نه‌بێت .
4-كڕینی ئۆتۆمبێلێك به‌بڕی /90000$/ئه‌مریكی بۆ خۆی له‌سه‌ر پاره‌ی غرامه‌ی كامێرا كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ڕێنامی یه‌كانه ڕاسته به‌فه‌رمانی جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆ كڕدراوه به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره زۆره‌هی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه .وه شایه‌نی باسه ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ی له‌براكه‌ی خۆی به‌ناوی /هێمن/ ه و كاری معرچ ده‌كات كڕدراوه وه‌له‌سه‌ر داوای خۆی فه‌رمانی به‌لیژنه‌كه كردووه ئه‌و جۆره‌ی بۆ بكڕدرێت و له‌و كه‌سه و به‌و نرخه
5-له‌سه‌ر بوودجه‌ی هاتووچۆ بڕێكی زۆر تاسه‌و هێمای هاتووچۆ كڕدراوه به‌ڵام زۆرینه‌ی له ناوچه‌ی نییشته‌جێ بوونی خۆی كه قه‌یوان سیتی یه‌دانراوه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ڕێنمای یه‌كانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست