(گروپى هه‌ڵۆکانى قه‌ندیل) داوا ده‌که‌ن کوردستانیان له‌ پێناو هاوکارى خوشک و برا گه‌ریلاکانیان هاوکارى پێویست بنێرنه‌ لایان

Sunday, 17/07/2011, 12:00


بۆ خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی
بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم
بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤدۆستان

یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێگه‌ نادات که‌ل و په‌ل وپێداوێستی بگاته‌ ده‌ست شۆڕشگێرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌کو گه‌لی کورد ڕێگه‌ نه‌ده‌ین ئه‌م بزوتنه‌وه‌ شۆڕشگێڕیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئێران شکست بهێنێت بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موو لایه‌ک هاوکاری بکه‌ین بۆیه‌
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بگوترێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌بێت هه‌رچی زووتر کوردستانیانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست مرۆڤدۆستان نیشتیمان په‌روه‌رانی کورد چالاکوانانی سیاسی و مافی مرۆڤ پزیشکان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکه‌ونه‌ هه‌وڵدانێکی به‌په‌له‌ بۆ هاوکاریکردنی خوشک و برا گه‌ریلاکانیان کۆمه‌ک و پێداویستی پزیشکیان بۆ بنێرن چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ به‌په‌له‌ ئێمه‌ هاوکاری خوشک و براکانمان نه‌که‌ین و ده‌ستی هاوکارییان بۆ درێژ نه‌که‌ین ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ سبه‌ی ئه‌و هێزه‌ داگیرکاره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران خاک و ماڵمان داگیرده‌کات..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە