ئایا نانبڕاوه کان شایه نی به زه یی و هاوسۆزین؟
Tuesday, 16/06/2009, 12:00
کۆنترۆڵکردن و یاریکردن به بژێویی خه ڵك، جا به هه ر بیانوویه ك بێت، کارێکی زۆر به دڕه وشتانه یه و ده بێت بێ یه ك و دوو ڕیسووا بکرێت. به ڵام له هه مان کاتدا ئایا ئه و که سه نانبڕاوانه شایه سته ی ئه وه ن که وه کو 'قاره مان' ناوببرێن؟
له سه ره تای ئه م مانگه دا له له نده ن ئاماده ی کۆڕێك بووم که بۆ باس و تاووتوێی چمکی گۆڕان ساز کرابوو، که سه رباری ئاماده بوونی ژماره یه کی ئێجگار زۆر خه ڵکی به په رۆش به ڵام به داخه وه کۆڕێکی کارا نه بوو و نه یتوانی نه په یامبه خش بێت و نه زانیاریبه خش و، له گه ڵ ئه وپه ڕی ڕێزم بۆ ماندووبوونی ئاماده کارانی کۆڕه که به ڵام له ڕاستیدا زیاتر له کۆڕێكی ده روونسازیی ده چوو بۆ دڵنه وایی و هه ڵڕشتنی داخ و بێزاریی خه ڵك له ده ست یه کتر و له ده ست ده سه ڵاتی کوردستان!
به هه رحاڵ، یه کێك له ئه وانه ی که ماوه یه ك مۆڵه تی پێدرا له پانێڵه که وه قسه بکات که سێك بوو که خۆی به ئاماده بووان ناساند وه کو یه کێك له وانه ی که پاش چه ندین ساڵ خزمه تکردنی 'ده سه ڵات' ده ستی له پۆسته که ی کێشاوه ته وه و چه پڵه ڕێزانێکی گه رمی له لایه ن ئاماده بووانه وه بۆ خۆی مسۆگه ر کرد. زۆر به چاکی له یادمه که نزیکه ی زیاتر له ده ساڵ له مه وبه ر هه مان ئه و که سه به ڕێزه ی که تازه ده ستی له پۆسته 'حیزبیه که ی' کێشاوه ته وه ، له گفتوگۆیه کی دۆستانه دا زۆر به نابه جێیانه به ڕوومدا هه ڵشاخایه وه کاتێك که من تانه م له گه نده ڵیی پارته که ی و بووده ڵه یی سه رکرده ی پارته که ی ده دا، هه مان ئه و سه رکرده و پارته ی که ئه و پاش ده ساڵ ئه مجا گوایه لێیان حاڵی بووه که چ مڵۆزم و دیکتاتۆر و نانبڕێکن! ئینگلیز ده ڵێت "هه رگیز دره نگ نیه " و وازه ێنانی لایه نگرانی هه ر ده سه ڵاتێکی گه نده ڵ له هه ر کاتێکدا بێت مایه ی ئه وپه ڕی پێشوازییه ، به ڵام ه اوکات نابێت ئه و که سانه به 'قاره مان' له قه ڵه م بدرێن و بێویژدانییه ئه گه ر ئه و که سه به هه مان چاو له گه ڵ که سێکی تردا که بیست ساڵ پێشتر له ده سه ڵاتی گه نده ڵ دوورکه وتۆته وه و دژایه تی کردووه هه ڵبسه نگێنرێت. ئاخر به ڕێزان یه کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ناوه ڕاستی هه شتاکانه وه تووشی کرمه ڕێزی گه نده ڵی و دیکتاتۆریه ت بووه و پێش ئه ویش پارتی دیموکراتی کوردستان له سه ره تای حه فتاکانه وه ئه و ده رده ی گرتووه . ئیتر ئه مه چ لۆژیکێکه که وهه ا داده نرێت ئه وان هه ر له دوێنێوه گه نده ڵ و به رباد بوون!
ئه وه ی هه تا کۆتایی هه شتاکان درکی به ئه و ڕاستیه نه کردبێت هه تا ڕاده یه كی ئێجگار زۆر له ساده یی و بێه ۆشیارییه وه بووه ، به ڵام له پاش ئه وه و به تایبه تی له پاش نیوه ی نه وه ده کانه وه ئه وه ی هه ستی به ئه و ڕاستییه نه کردبێت کتومت خۆگێلکردن بووه و ڕاسته وخۆ به رژه وه ندیی له گه ڵ ده سه ڵاتی گه نده ڵدا هه بووه ، به ڵام ئێستا که گڵۆڵه ی به رژه وه ندی و ئیمتیازاتی شه خسییان که وتۆته لێژی خه ریکی گواستنه وه ی سه نگه رن بۆ لای لیستی گۆڕان به و ه یوایه ی که له وێ دووباره ئه ستێره ی به ختیان بدره وشێته وه (ه یوادارم که ڕه وتی گۆڕان نه بێته ئیدامه ی هه مان ڕێبازی گه نده ڵی به ده موچاو و شێوازی جیاوازه وه و، به زۆره ملی ناخی خۆم قایل ده که م که ئه وان وهه ا نابن).
ئه وه ی مایه ی سه رسووڕمانه که زۆر له وانه ی ده ست له پۆسته کانیان ده کێشنه وه یان نانبڕاو ده کرێن ده ڵێن که ئێمه "یه کێتی"ی ڕاسته قینه ین و هه روهه ا ده مێنینه وه ! ئه مه بیانووی مووسڵمانانم به یاد دهه ێنێته وه که ده ڵێن ئیسلام خۆی بێگه رده و ئه م کوشتن و بڕینه ی به ناوی ئیسلامه وه ده کرێت ئیسلام لێی بێبه ره و هه ر کرده وه ی شه خسیی خه ڵکانێکی خراپه کارن! بۆچی ئه وانه گێلن و نازانن که قورئان له ئه لفه وه هه تا یای هه ر باسی کوشتن و کوشتار و سزا و بڕین و تۆقاندنه !
به ڵی، زۆربه ی هه ره زۆری ئه وانه ی که له ناو ده سه ڵاته وه سه نگه ر بۆ ناو ڕه وتی گۆڕان ده گوێزنه وه به ئه ندازه ی ئه وانه ی کهه ێشتا هه ر له ناو ده سه ڵاتدان له گه نده ڵی و بووده ڵه یی چه ندهه ا ساڵ به رپرسیارن و ئه وانیش له داه اتوودا ئه گه ر یاسا سه ره وه ر بوو پێویسته که به پێی یاسا لێپرسینه وه و لێپێچینه وه یان بکرێت، یان ئه مه ش هه ر کتومت وه کو ئیسلامه کان "خوایه هه زار گوناه و یه ك تۆبه "، هه ر که هاتنه به ره ی گۆڕان ئیتر ده بێت هه موو پۆخڵه واتی ڕابردوویان بسڕینه وه !
ڕه وتی گۆڕان به ر له وه ی که ڕێزدار نه وشیروان موسته فا ببێته سیمبول و ڕێبه ری، جموجوڵێکی حه تمی بوو که له ناو ڕه حمی خه ڵکدا، به تایبه تی له ناو گه نجاندا هاتبووه کایه وه و پێویستی به ڕێنیشانده ر و که سێکی بوێری خاوه ن ئه زموون و ده سه ڵاتی وه کو ئه و بوو که بیکات به ڕه وتێکی ڕێکخراو. ئه وه ی که شایه نی ڕێز و ستایشه و ده بێت به قاره مان ناوببرێت بریتیه له ئه و هه موو گه نجه جوامێرانه ی که ئه مڕۆ وه کو سه ربازی ون له لایه ك له هه لومه رجێکی ئێجگار سه ختتدا خه ریکی دابینکردنی بژێویین و له لایه کی تر خه ریکی ململانێیه کی ئێجگار سه ختن له گه ڵ ده سه ڵاتێکی گه نده ڵی دڕنده و له گه ڵ دابونه ریت و که لتوورێکی کۆنه په رست و دواکه وتوو، هه موو ئه و هه وڵه یان نه بۆ پۆست و نه بۆ کۆشك و ته لاره ، به ڵکو بۆ مافه ساکاره بنه ڕه تییه کانی مرۆڤهه ه ر له بژێوییه کی شکۆمه ندانه و ژیانێکی پڕ عه داله ته وه هه تا ئازادیی بێسنووری ڕاده ربڕین.
له نده ن 16ی حوزه یرانی 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست