نامه‌ی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر بۆ ئیحسان فه‌تاحیان...
Saturday, 14/11/2009, 12:00
ناسری حوسامی
ناسر حیسامی کردویه‌تی به کوردی
هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن و
ئه‌م ئاسمانه ماته‌م پۆشه،
هه‌تا ئێستاش
لێوانڕێژه له ئه‌ستێره!
ئه‌م کاته‌ت باش هاوڕێم! چۆنت لێ بڕوانم؟ به کام تاوانهوهت بێنمه به‌رچاو؟ باریکه کوڕێکی له سه‌ر لووتکه‌ی سێداره که به ڕووی پشکووتنی خونچه‌ی خۆره‌وه پێده‌که‌نێ؟ یانه منداڵێکی پێپه‌تی له به‌شمه‌ینه‌تانی دامێنی شار که ده‌یهه‌ویست موژده‌ی نان بێ بۆ سفره‌ی به‌تاڵی خه‌ڵکه‌که‌ی.
چۆنت بێنمه به‌رچاو؟ تازه‌لاوێک له هۆزی ئازارچهشتووهکانی لای ژوورووی شار که ئه‌لفوبێی ژان و ده‌رد و سته‌مدیده‌یی، ده‌رسی خوێندنگه و ژیانیانه؟ ئه‌رێ به ڕاست! خۆ شاره‌که‌ی من و تۆ خوار و ژووری نییه، هه‌ر چوار ده‌وری ژانه و ئازار.
پێم بێژه هاوڕێ! ده‌مه‌وێ بتهێنمه به‌رچاو، به باڵای سیامه‌ندێکی عاشق له به‌رگی زه‌ماوه‌ند دا، هه‌تا بچێته خه‌نه‌به‌ندانی بووکی ئازادی.
چۆن؟ چۆنت بێنمه به‌رچاو؟ له به‌رگی لاوێکدا که پێی ناوه‌ته ڕێگه‌ی شاهۆ، هه‌تا به نێو جه‌نگه‌ڵی داربه‌ڕووی سووتاودا بگاته کاروانێک که مه‌نزڵی ده‌باته سه‌رزه‌مینی خۆره‌تاو؟ ئه‌مانه خۆ هیچیان تاوان نین! به‌ڵام ده‌زانم دژواره سه‌رت بخه‌یته پێناوی گه‌له‌که‌ت و، نامه‌ردییه شان بخزێنی له به‌ر باری..
تۆ، ئه‌و کوڕه نه‌بووی شان بخزێنی و نامه‌ردی بنوێنی، وتت نا و، سه‌رت به دار ئه‌سپارد، هه‌تا باڵات هه‌روا ڕاست بمێنێ. ئاسووده بنوو هاوڕێم!
مه‌رگی ئه‌ستێره، موژده‌ی هه‌ڵاتنی خۆره و، ته‌عبیری خه‌ونی ئه‌و سێداره‌یه‌ش که هه‌موو شه‌وێ له وڵاتی مه، خه‌ونی مه‌رگ ده‌بینێ، له دایکبوونی منداڵێکه له دامێنی زاگڕۆس که هه‌ر بۆ ئه‌وه دێته دنیا وه‌چه‌ی مرۆڤی سه‌رکه‌ش نه‌بڕێته‌وه و وه‌چاغی یاغییه‌کان کوێر نه‌بێته‌وه.
ئارام و غه‌ریبانه له‌شت به خه‌و بسپێره و، له منداڵدانی زه‌ویدا تۆوی ماچیک به، به ڕووی سبهیڕۆژی پشکووتن و باڵاکردندا.
به بێ ئه‌وه‌ی دایک لایه‌لایه‌ت بۆ بکا، به بێ ئه‌وه‌ی خوشک به‌ڕێت بکا و، به بێ ئه‌وه‌ی باوک فرمێسک هه‌ڵڕێژێ، ئارام بگره له خاکی ئه‌و وڵاته‌دا که گه‌لێک ئیبراهیم و نادر و کیوومهرسی به ئه‌مانه‌ت ڕاگرتووه.
ته‌نیا، ئه‌ی هاوڕێکه‌م، ئه‌وه‌نده‌م پێ بێژه، ده‌مه‌وێ بیبیستم، چ وشه‌یه‌ک به زمانتدا هات له‌و کاته‌دا که ده‌نگی پێ و، ژان، تێکه‌ڵ ده‌بوون؟ ده‌مه‌وێ فێر بم، کام شیعر، کامه سروود، کام گۆرانی، کامه ناو بڵێمه‌وه هه‌تا ئه‌ژنۆکانم نه‌له‌رزن؟ پێم بڵێ، ده‌مه‌وێ ئه‌و ودمه بزانم، با دڵم نه‌له‌رزێ له‌و کاته‌دا که ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه و له دواوه ده‌ڕوانم.
سه‌فه‌رت به خێر هاوڕێم!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست