نەوت لە بیرى هاووڵاتیەكى سادەى ئەم هەرێمە ؟
Monday, 17/02/2014, 12:00
ڕەنگ بێت بەناوبانگترین ووشە لە ئێستاى هەرێمى كوردستاندا نەوت بێت ،گریمانە هەیە هەرگیز سیاسەتوانانى ئەو هەرێمە لە بیرى ئەوە نەبوبن كە بەوجۆرە ئەو ووشەیە هەم خەویان لێ بزرێنێ هەم ئاسودەیى ژیانیان بخاتە ژێر پاڵەپەستۆى دەرونیەوە ،ڕەنگە لەو هەرێمە كەسانێكیش هەبن هەمیشە بەدواى مانا زانستیەكانى نەوت و لێكدانەوە و شرۆڤە كردنى لە یەكەم ساتى (خەلق) بونیەوە تا گەیشتن بە بازارەكانى جیهان شەوە كەیف و سەفاكانى بەرپرسان ئاڵۆز بكات ،رەنگیش بێت نەوت بۆ قومارخانە بەناوبانگەكانى توركیا و قوبرس و دوبەى باشترین بەختى شەوانیان بێت ، هەر ئەو نەوتە بۆتە باشترین فاكتى ململانێى سیاسى ووڵات بێت ،خەریكە دەبێتە هۆى فرەكوێخایەى لە ووڵات لە یادى كەسمان ناچێت سەرەتاى دەرهێنان و مۆڵەت دانى كۆمپانیاكان حزبە كوردیەكانى خۆمان وەك منەتێكى گەورە بەسەر كۆى هەژارو دەست كورتانى ووڵات دەیانووت "نەوت دوەبێتە مایەى خۆشگوزارەنى " ڕەنگە لە ڕوانگەى بیركردنەوەى ئەوان خۆش گوزەرانى لەوە زیاتر چى بێت ، بۆ سەرئێشەیەك بچنە نۆرینەگەكانى ئەوروپا و بەدیار ئیفادە زلەكانش خۆیان دواكەوتوو لە سەفەرى ووڵات بكەن ،بیر كردنەوەى ئەوان بۆ دۆزینەوەى نەوت مایەى ڕەگ داكوتانى دەستەڵاتى بروا نەبون بە دەستەو دەست كردنى دەستەڵاتى لێ برەودەكات،لە بیرى ئەودا دۆزینەوەى نەوت سەربەخۆیى ووڵاتى لێ نزیك دەكاتەوە بەڵام لەولاشەوە گەرانەوەى خاكى ئەو هەرێمەى نەك لە یاد كردون بگرە جگە لە كۆبونەوە رەسمیەكانى خۆیان بە دێرێكى لاوازى ئینشائى جەخت لە گەرانەوەى دەكەنەوە بێ ئەوەى كردارى لەگەڵ بێت ،نەوت ئەگەر هیچى بۆ ئەوان نەكردبێ ئەوە بەسە كە هەمیشە وەك كارتێكى فشار بۆسەر كۆمڵگە بەكارى بهێنن بلێن ئەمریكاش دۆژمنایەتى میللەت دەكات ، لەولاشەوە هەناسەكانى بەرپرسان تێكەڵ بە تەوژمى بەهێزى دەرهێنانى نەوت بووە هەمیشە قۆلپى بازرگانیان زیاتر قۆرخ دەكرێ ،بەلاًَم هاووڵاتیانى سادەى ئەو هەرێمە بۆچونێكى زۆر جیاوازتریان هەیە لە بیركردنەوەكانى ئەو بەرپرسانەى ووڵات ،هاووڵاتیەكى سادەى هەرێم ئەیەوێت نەوت بۆى ببێتە مایەى خۆشگوزەرانى كە تا ئێستا هەر خەونى پێوە دەبینێ ،دەیەوێت لە هاتنى وەرزى زستان نەوتى سپى نەبێتە مایەى تێكچونى ژیانى دەیەوێت لەم سامانەى ووڵاتى خۆى ساڵانە تەنیا چوار بەرمیل وەربگرێ ، كە هیچ كاتێك لە كاتى خۆى وەر نەگرتووە ،هاووڵاتى سادە دەیەوێت نەوتەكەى ببێتە بەخشندەیى و لە ژێر داهاتەكەى شەوانە بە ئاسودەیى بخەوێت نەك پێچەوانەكەى تەنكەرەكان رۆژوو شەویان بكەنە نەگبەتى و ترسیان پێبەخشێ ،هاونیشتمانیەكەى ئەو هەرێمە دەیەوێ بپرسى ئەگەر بەرهەمى نەوتى خاوتان بەرەواپێیان نابینن لە پاشماوەكانى نەفتاو جۆرەكانى تر سامانەكەى بۆكوێ دەچێ ،هاوونیشتمانیانى ئەو هەرێمە دەپرسن ئەگەر نەوت ئەو بەركەتەیە موچەكەیان بۆ لە سى رۆژى بۆتە پەنجا رۆژى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست