کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان سامناکترین ناوچه ی سیخوڕیی

Friday, 18/12/2009, 12:00


به درێژایی ئه م چه ند ساڵه ی دوای ڕاپه ڕینه جه ماوه رییه که ی باشووری کوردستانی1991و زه مینه ڕه خسانی جه نگی کوه یت بۆ دروست بوونی زۆنی 33و36 له لایه ن هێزی هاوپه یمانانه وه بووه هۆی دروست بوونی فه وزاو گه ڕه لاوژه و پاشاگه ردانی له ناوچه کوردنشینه کاندا که هۆکانی له م خاڵانه دا چڕ ئه که مه وه:-

یه که م:- ئه و دوو پارته سه ره کیه ی کورد که خۆیان کرده خاوه نی ڕاپه ڕین نه ک ته نیا دڵسۆزی میلله ت نه بوون به ڵکو که سانێکی نه فام به ئیداره و یاساو حوکمڕانی بوون و نه بوونی که سانی پسپۆڕو لێهاتوو له ناویاندا وای لێ کردن که ئه و زه مه نه ش به درێژکردنه وه ی زه مه نی شاخ و چه ک و کوشتار دابنێن،چونکه هه ر ئه وه یان ئه زانی

دووه م:- نه ک ته نیا متمانه نه بوون به خۆ و بارودۆخه که به ڵکو هه ر یه که یان نه یتوانی خۆی له پاشکۆیه تی و کۆیلایه تی ده وڵه تانی دراوسێ و ئه وانی تریش دابماڵن و خاوه نی ئه جنده و سه روه ریی بڕیاری خۆیان بن، ته نانه ت مه له فداری زۆربه یان ئاشکراش بوو.بۆیه تا ئێستاش هیچ ئیراده یه کی سیاسیان نیه وهیچ ئه رزشێکیشیان بۆ دانه نراوه له نه خشه ی سیاسی ناوچه که دا

سێهه م:- وه کو بانده مافیاکان ڕۆڵیان ئه بینی و ده ستیان کرده سه رانه سه ندن و گومرگ دزین و دروست کردنی کۆمپانیای بازرگانی گه وره و هه ر به رپرسه ک له لای خۆیه وه هه وڵی زیاتر ده سخستنی سامانی ئه دا، له ولاشه وه به جێ به جێ کردنی ئه جنده ی ده وڵه تانی دراوسێ و دژه کورد ته نانه ت یه ک ڕۆژ نه یانهێشت میلله ت پشوو بدات له به ر سه رکوت کردن و شه ڕی ناوخۆ.زۆرجاریش جێبه جێ کردنی ئه م نه خشانه ی ده ره وه له به رانبه ر ملیۆنه ها دۆلاردا ئه نجامدراوه

ئه مه بووه هۆی ئه وه ی که ده یان ده زگای سیخوڕیی له م ناوچه دا بکه ونه کار و به وپه ڕیی ئازادیه وه ته راتێن و ڕاوڕاوێن بکه ن و ئامانجه جۆراوجۆره کانیان بپێکن و ته نانه ت هه ندێک جاریش به ئه ندامانی دام و ده زگا سیخوڕیه کانی یه کێتی و پارتی ئه نجامیان داوه به تایبه تی ئه وه ی په یوه ندی به گرتن و ته سلیم کردن و کوشتنه وه هه بوو بێت.ئه م کارانه ش ته نانه ت وه کو گرێ به ستی بازرگانی ئه نجامدراون وئه مه ش وای کردووه که س له سه ر و سامانی خۆی دڵنیا نه بێت و ڕۆژانه چه ندان حاڵه تی وا ڕوو بدات و که سیش خۆی نه کات به خاوه نی له ژێر سایه ی حوکمی قه ره قۆشی پارتی و یه کێتی دا

ده بێت چاوه ڕوانی چ پاشه ڕۆژێکی گه ش بۆ میلله ت له که سانێکی ئاوها موفلیس وگه نده ڵی سیاسی و ئابووری و ئه خلاقیی بکرێت که نه ک هه ر وه ک هاوڵاتیه کی ئاسایی کورد ڕۆڵ نا بینن به ڵکو ده ست له سه ر سنگن بۆ جێ به جێ کردنی هه ر نه خشه یه کی دوژمن کاریی و کاول کاریی به رانبه ر ڕه ش ڕووتی میلله ته که ی خۆیان، جگه له وانه ی که وه لائی شه خسییان هه یه بۆ به ر پرسه کان و نۆکه ریی و خزمه تکاریان بۆ ئه که ن، له پێناوی درێژ کردنه وه ی ته مه نی ده سه ڵاتی پڕ له سته مییان

له کۆتاییدا:- به ڕاستی که سانێک له و ئاسته ی ڕه فتارو تێگه یشتندا بن مه حاڵه گوێ له زمانی مه نتیق و یاساو مافی مرۆڤ و وته ی نه رم وشیرین بگرن و چاوه ڕوانی چاکسازیی و په شیمانیان لێ بکرێت،چونکه ئه مه بووه ته مۆرکێک له ئه خلاق و که سایه تییان و هه رگیز لێیان جیا نابێته و.ه تکام وایه ئه وانه ی که خه م خۆری ئه م میلله ته ن و هه ر هیچ نه بێت ئه یانه وێت نه وه کانی داهاتوو وه کو خۆیان نه بنه قوربانی ئه وا پێویسته ئه و ڕاستیه ڕاشکاوه بزانن که ئه وانه هیچ چاوه ڕوانی هیوایان لێ ناکرێت و تاکه زمانێک که لێی تێ ده گه ن بریتیه له زمانی هێز و بازووی جه ماوه ریی و ڕه فزکردنه وه یه کی بێ مساوه مه...18ساڵ به سه بۆ وانه وه رگرتن،به ڵام ڕۆژگار دێت و ڕۆژگاریش ده ڕوات و له ئه نجامدا ڕاستی ئه م قسه یه تان بۆ ده رده که وێت،به ڵام که ی و له پاش چی؟ هیوادارم زۆر نه ناڵێنین..ئێمه ش وه ک مرۆڤ بژین.
هه ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە