هێرۆ و بەرهەم و جوندیانى لەیادى نەورۆزدا سوكایەتى بە ئێزگەى مەركەزیى دەكەن
Saturday, 21/03/2009, 12:00
خوێنەرى بەڕێز ڕۆژى 19 / 3 / 2009 لەیادى نەورۆز و دامەزراندنى 30 ى ساڵەى ئێزگەى مەركەزیى یەكێتى (دەنگى گەلى كوردستان) هێرۆ و بەرهەم و جوندییانى لەگەڵ چەند مەسئوولێكى ناوگەڵ پیس سووكایەتیان بە كارمەندانى ئەو ئێزگەیە كرد ... بەم شێوەیەى خوارەوە:
كادررە پێشكەوتوو كۆنەكانى ئێزگە یەكیى بە كۆمپیتوەرێكى لاپتۆپ تەكریم كران كەئەمەش سووكایەتى پێكردنە چوونكە لەمڕۆدا هەموو كەسێك تواناى ئەوەى هەیە كۆمپیوتەرێكى لاپتۆپ بكڕێت یاخوود باشتریش چما پێویست ئەكات خەڵات بكرێن بە كۆمپیوتەرێكى چوار وەرەقەیى لە كاتێكدا لە كەناڵەكانى ترى یەكێتى ئۆتۆمبێلى مۆدێل بەرز بۆ كادرە پێشكەوتووەكان كڕدراوە یا زەوییان دراوەتێ یان خانوو .... هەروەها كادرە وەسەتەكانیش یەكیى بە 4 وەرەقە تەكریم كران ئەوانى تریش یەكیى بە سەعاتێكى دەستیى
لەدواى ئەم سووكایەتیى پێكردنەوەش شەڕو بەزم و هەرایەكى زۆر لەنێوان ئیدارەو كارمەندەكانى ئێزگەكەدا سەرى هەڵداوە لەسەر (لاپتۆپ) وە ئەوانەى وەریان نەگرتووە خۆیان بە مەغدوور ئەزانن و بەردەوام جوێن بە مدیرى ئێزگەو جووندیانى ئەدەن زانییارییەكى دیكەش ئەوەیە كە هێرۆ بەتایبەت یەك دەفتەر دۆلارى داوەتە مدیرى ئێزگە وەك خەڵات ، كەشف كردنى ئەم زانییاریەش بۆتە مایەى بەرزبوونەوەى ناڕەزایى لەناو كارمەندەكانى ئێزگەدا چوونكە مدیرەكەیان بە كەسێكى شیاوو نازان و چەندیین دەمەقاڵەو هەراو جنێودان بەیەكترى لێكەوتۆتەوە
چاوەڕوان بن لە گۆڕان كارییەكانى ناو ئێزگە ئاگادارتان ئەكەینەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست