ئەی نەورۆز هاتی بان دوو چاوانم ئەی یادکەرەوەی جەژنی کوردانم یادت ئەکەم گەرچی یادم کردووی لەهەر شوێنێ بێ گڕم بۆ ناردووی بەهار بەتۆوە خۆشی هێناوە دەشت و دەرگشتی جوان و ڕازاوە بەهیوام ئەم ساڵ گڕت بەتین بێ لەساڵان زیاتر یادت پیرۆز بێ ژیانی یەکسانی و پڕ لەسەربەستی بۆ لەمەو دوابێ بێ...