نەورۆز
Thursday, 21/03/2013, 12:00
ئەی نەورۆز هاتی بان دوو چاوانم
ئەی یادکەرەوەی جەژنی کوردانم
یادت ئەکەم گەرچی یادم کردووی
لەهەر شوێنێ بێ گڕم بۆ ناردووی
بەهار بەتۆوە خۆشی هێناوە
دەشت و دەرگشتی جوان و ڕازاوە
بەهیوام ئەم ساڵ گڕت بەتین بێ
لەساڵان زیاتر یادت پیرۆز بێ
ژیانی یەکسانی و پڕ لەسەربەستی
بۆ لەمەو دوابێ بێ خۆپەرستی
دەبا ئازادی سەرچۆپی بگرێ
ڕێی چەوسانەوە و نەگبەتی بگرێ
ئەو ژیانەی هاتوو ڕویی و تێپەڕی
کولە مەرگی بوو بۆخۆی هەڵوەری
گەلێ باخچەی وڵات بێ لق وپۆپکران
گەلێ گوڵی جوان تیا هەڵ پڕوکان
گەلێ پیرو جوان مناڵی ساوا
لەخوێن خەمڵێنران وا بەناڕەوا
بۆچی کەس نەبوو لەوە بپرسێ
شەرمەزارییە مرۆڤ وایلێ بەسەربێ
کواماف و دادپەروەری لەچ شوێنێ ؟
کە ئەڵێ هەیە با بۆم بسەلمێنێ !
بەڵام داخەکەم بێ خاوەنی یە
ئەم جیهانەیە کەس ئاگای لێنیە
سەعید سەدیق
١١-٣-٢٠١٢
بەریتانیا
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست