کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نرخى پیلاوەەكەى مونتەزەر زەیدى

Thursday, 17/12/2009, 12:00


وەكو لە یادمانە لە یەكیك لە كونگرە روژنامەنوسیەكانى جورج بوش ى سەروكى ئەمریكاو نورى مالیكى سەروك وەزیرانى ولاتیكى ئیسلامى كە رول عەرەبەكانى ئەو ولاتە بەوە ناسراون كە پەل و پو یان گەورەیە ەسایزى پى یان لە سەروى 45 وەیە گورگیك لە پیستى مەردا خوى حەشار دابوو و لە بەرگى روژنامەنوسى دا وەكو پەیامنیرى كەنالى تەلەفزیونى بغدادیە مونتەزەر زەیدى تاكە پیلاوەكانى كە سایزەكەى 46 بوو یەكە یەكە ئاراستەى سەروكى ئەمریكاى كرد .

لە شیكردنەوەى ئەم جورە رەفتارانە لە میژووى جیهانى ئیسلامى و عەرەبى دیارە ئەم رەفتارە ناشیاوانە دوبارە بوەتەوە و سەلمیندراوە كە روژنامە نوسانى جیهانى عەرەبى و ئیسلامى لە برى بە كارهینانى قەلەم و كاغەز و مینبەر و مایكە ئازادەكان بو گەیاندن و دەربرینى راو سەرنج و پرسیارەكانیان بە تاكە پیلاو و هیلكەى بوگەن و تەماتەى رزیو و .. ئاراستە دەكەن و دەرى دەبرن كە ئەمەش میژویەكى دور و دریژى لە جیهانى عەرەبى و ئیسلامى هەیە لە تیرورى كەسایەتى و سەروكەكان ..بو نمونە بو تیرور كردنى ئەحمەد شاە مەسعود لە ئەفغانستان لە هەمان بەرگى روژنامە نوسى دا سودیان وەرگرت و هەروەها لە سالى 1948 روژنامەنوسیك بە ناوى ناێر فخرئارایى لە زانكوى تاران بە پیناسەى روژنامەنوسى هاتە ژورەوە و محەمەد رەزا شاى ئیرانى دایە بەر گولە بە مەبەستى تیروركردنى . دەردەكەویت ئەم بى عەقلە بە هەمان شیوە لە بەرگى روژنامەنوسى و دیموكراسى ئەم تاكە پیلاوەى نە تەنها بو سەروكى زلهیزترین ولاتى دونیا تیگرت بەلكو سەلماندى كە روژنامەنوسانى ولاتانى عەرەبى و ئیسلامى كە لە چین و تویژى روشنبیرى ئەو ولاتەن ئەم جورە كردەوانە بە تەنها لە خویان دەوەشیتەوە و دورن لە داب و نەریتى روشەنبیرانە و رەوشتى ئەخلاقى روژنامەنوسى .

مادام بە روخسەتى خوینەرى بەریز و دور لە روتان با تفیكى خەست ئاراستەى دەم و چاوى ئەم جورە روژنامەنوسە بى ئەدەبانە بكەین كە بە بى گوى دانە ئەخلاقى روژنامە نوسى ئەم كردەوە ناشرینانە تومار دەكەن .

لەم نیوانە دا پیویستە رولى بەرچاوى نورى مالیكى لە میانەى ئەم هیرشە تیروریستیە لە بەرچاو بگرین كە بە تاكە پیلاوى سایزى 46 ئەنجام درا كە زور ئازایانە هەولى گرتنەوەى ئەو تاكە پیلاوانەى دا دیارە شارەزاى هەلسوكەوتى روژنامەنوسانى جیهانى عەرەبیە .

لە هەموى خوشتر عەرەبەكانى سعودیە و دەور و بەر كە بە ورگ گەورەكانى كەنداو بە ناوبانگن و لە سایەى رشتنى خوینى رولەكانى ئەمریكا كە لە پیناو ئازادى گەلانى ژیردەستە رشتویانە و ئەو ورگەیان گەورە بووە و ئەو بەریزە كە لە ریاچ پالى داوەتەوە و لە ژیر سایەى ئەو ئاسایشەى بە هوى خوین رشتنى رولەكانى روژئاوا و ئەمریكا هاتوەتە دى نیرگەلە دەكیشیت ئامادەیە بە دە ملیون دولار ئەو تاكە پیلاوانە بكریت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە