جلال تالەبانى و سەركردە زڕە جـافـەكانى ناو یەكیتى و ڤیستیڤالى جاف
Sunday, 01/05/2011, 12:00
زۆر سەیرو سەمەرەیە لەسەردەمى ڕۆبۆت و ئینتەرنێت و گڵــۆبالیزم و لەدەیەى دوەمـى سەدەى بیست و یەكدا كە سەرەتاى بلاوبونەوەى تاعونى ڕاماڵینى دیكتاتۆرەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەندە , كۆمەڵـێك زڕەجاف كە بە فیتى جلال تاڵەبانى دەستیان گرتوە بەسەر سەنتەرى ئیلبەگى جافدا , بۆ ئەوەى نەهیڵََن جاف هیچى لیـَپەیدا بێت و خەتەر دروست نەكات لەسەر دەسەڵاتى تاڵەبانى وە بە پیـَچەوانەوە هێزو تواناكانیان كۆبكرێتەوەو بخرێتە خزمەت دەسەڵاتى تاڵەبانى و پركردنى گیرفانى ئەو چەند زڕە جافەوە , لەم كاتە ناسكەدا كە گەلەكەمان و پرۆسە سیاسیەكەى تەكان ئەدا بۆ كەنارەكانى دونیاى دیموكراسى و لە 2 مانگى رابردودا 10 شەهید و زیاتر لە 500 بریندارو هەزاران ڕاونراو و گیراو و فەلاقەكراو و هەرەشەلیكراوى هەیە , زڕە جافەكانى ناو سەنتەرەكە لەسەر داواكارى تالەبانى هەریەكەیان بۆ مەبەستى تایبەتى خۆیان بۆ جاریكى تر ئەندام و خیزانى تیرەكانى ئەم عەشیرەتە گەورە یە لە ژمارە و لە قوربانى و شەهید و ئەنفالكراو و گوند ڕووخاو و , بەركەوتەى كیمیایى و زیندانیكراوو .... بەكار ئەهیننەوە و بانگهیشتیان ئەكەن بۆ دەڤەرى قەرەداغ بۆ گردبونەوەیەك بێ ئەوەى مۆلەتى لە حكومەتە كارتۆنیەكەیان بۆ وەربگرن!!!!). پیویستى بە مۆلەت نیە بۆ خۆیان چونكە بۆ خۆپیشاندان و خستنە رووى راستیەكان نیە بۆ جەماوەر بەلكو بۆ هەڵپەركى و پیاهەڵدان بەسەر تالەبانى خستنە رووى موعجیزەكانیەتى (یەكیك لەو موعجیزانە تەسلیمبونەوەى نادیمەن بە بنەمالەى بارزانى,,,یان تەخوین كردنى هاوریكانى و یان بەشەیتانكردنى هاوپەیمانەكانى ...هتد)
خەلكى جافى بەش مەینەت بیرتان دینمەوە كە ساڵى 2001 دا لە یەكەمین ڤیستیڤالى ئیوەدا هەر ئەو جەلال تالەبانیەو ئەرسەلان بایزەكەى بوو كەناوو ناتۆرەى دونیایان لە سەر رووپەرى رۆژنامەكان خستە شوینتان وەك دۆكۆمینت بۆ میژوو جیلەكانى داهاتوو ئەمێنێت لەسەرتان, كەچى ئیستا كەكاریان دیسانەوە پیتانە بۆ مەرامى سیاسى بەتایبەت لەم كاتەدا لەدەور تالەبانیدا بۆ بەرزكردنەوەى وورەى رووخاوى ,كە ئەو تەنها ئەوەندەى لیتان ئەویت كیرڤى ورەى سەرەو ژوور بۆ بڕفێنن , بۆ سەركردە زرەجافەكانیش پركردنى گیرفانە قەڵەو و بێبنەكانیان كەدڕاوەو قەت پر نابیت! بەكارتان ئەهیننەوە و هەتا ساڵیكى تر حەلى یەكەم ئەگەر پیویستیان پیتان بوو بەنان و ئاوو بەنزین و سەیارە و خواردنى خۆتان بنگهیشتان ئەكەنەوە ,,!!!! ئەگینا حەلى دوەم كە وەك یەكەم ئاسانەو هیچى تێ ناچیت پیادە ى ئەكەن ئەویش ئیهمالكردنتانە هەتا هەلبژاردنیك یان كاتیكى نادیارى تر .
خیزانە كوردە دلسۆزەكانى جاف , سەیران و گەران بۆ هەموو كەسیكى ئەم وولاتەیە و بەتایبەتى لە وەرزى بەهاردا كە سروشت و دیمەنى دلرفینى دەشت و دەرى كوردستان سەرنج راكیشەو مالى هەموومانە و هەقیشمانە سەیرانى بۆ بكەین و لەزەتى لێ بكەین, بەلام نەك بازرگانیكردن بە عەشیرەتیكى گەورەى وەك جاف بە خواردنى خۆیى و ئوتومبیل و بەنزینى خۆى بانگهیشت بكریت ,بۆ كوێ؟ بۆ ئەو شوینەى كە عەزەڵاتى ئەوان بە زیاتر گردبونەوەى ئیوە باش دەرئەخات ,,,, ئەم نەریتە كەى لەكوردەواریدا هەبووە ئەمە كەى بانگهیشت كردنە!!؟؟ , ئایا بۆچى بانگهیشتیان كردویت !!؟؟ كەهەموو شتیك هی خۆت بیت , زۆر ڕوون و ئاشكرایە یاریكردنە بەهەستو سۆزى جافى سینە سافیتەوە ئەیقۆزنەوەو بەكارى ئەهینن هەر جارەى بۆ شتیك , ئەمە بازرگانیەو دلنیابن سەدان دەفتەر بەو قەرەبالغیەى ئیوە لە بودجەى دزراوى مناڵەشەهیدى ئەم وولاتە ئەدریت بە سەركردەكانى ئەم سەیرانەو فرستە بۆیان و لەدەستى نادەن .
وەدلنیاشم لە ئیوەى بەش مەینەت و حەق خوراو زۆر ئاسان لەم كڵاو كڵاوێـنـەى تاڵەبانى و زڕە سەركردەكانى جاف تیگەیشتون و سەیرانى خۆتان ئەكەن بۆ هەرجیگایەكى تر نەك ئەو جیگایەى كەدانراوە بۆ شوینى بازرگانى پیوەكردنەكە پیتانەوە كە ئەوان بۆیان دەست نیشان كردوون و بانگەوازتان بۆ ئەكەن , ئیوە ئەزانن خەلكیكى زۆر لەم شارە بەهۆى توندو تیژیەكانى دەسەلاتەوە لە 2 مانگى رابردوودا تەعزیەیان هەیە یان برینداریان هەیە , ئەمانەش ئەیانەویت عەشیرەتیك ناشرین بكەن و دایمالن لە هاوبەشى خەم و پەژارەى میللەتەكەى , هیچ نابینن تەنها سینە سافى ئیوە و گیرفانە بێ بنەكانى خۆیان نەبیت , حەقە ئیوەى جافى بەشەرەفى خیر لە خو نەدیوى سینە سافى كوردپەروەر و خاوەن سفرەو خوان بەشدارى ئەم بازرگانیە مەكەن و سەیرانى خۆتان لە جیگایەكى تر بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست