یه‌کگرتوو و کاک که‌یوان هه‌ورامی.... ڕه‌خنه‌ی مه‌وزوعی وا نابێت
Wednesday, 25/08/2010, 12:00
هه‌میشه جیاوازییه‌کی گه‌وره بووه له نێوان جه‌للادو قوربانییدا، له نێوان حاکم و مه‌حکومدا، له نێوان به‌هێز و بێ ده‌سه‌ڵاتدا..هتد، ناکرێت ئێمه هه‌موو ڕق و تۆڵه‌ی ئه‌و واقیعه پڕ سته‌مه سیاسی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیه بخه‌ینه سه‌ر که‌سانێك که هیچ کێشێکی ئه‌وتۆ و گوته‌یه‌کیان نییه که گوێی لێ بگیرێت له گۆڕینی بڕیاره‌کاندا،یاخود داهاتی ملیاره‌ها دۆلارییان له‌به‌رده‌ستا بێت و بڵێین بۆچی خه‌ڵکی لێ بێ به‌ش ده‌که‌ن، بێگومانم ئه‌مه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌رگای ڕه‌خنه دابخه‌ین و به چاوێکی گومانه‌وه ته‌ماشای هه‌موو نووسینێک بکه‌ین. به‌تایبه‌تی له ئیقاعی نووسینه‌کاندا ڕه‌خنه‌ی بونیاتنه‌رانه و ڕووخینه‌رانه ده‌رده‌که‌وون.هه‌ر ڕه‌خنه‌یه که ئه‌مانگه‌یه‌نێته راستی و چاکسازیی و دۆزینه‌وه‌ی باشترین ڕێگا بۆ خزمه‌ت کردن و به‌ره‌و پێشچوون.
کاک که‌یوان هه‌ورامی چه‌ند ڕۆژێك پێشتر له سۆنگه‌ی دروشمی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه بابه‌تێکی نووسیبوو که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی نووسینه‌که‌ی ئه‌وه بوو که گوایه جیاوازیی هه‌یه له نێوان دروشمی یه‌کگرتووی ئیسلامی له بواری تیۆریی و پراکتیزه کردندا.من قسه‌م له‌وه نییه ئه م حیزبه کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و چاکسازیه تا چه‌ند توانیویه‌تی ئامانجه‌کان بپێکێ وتا چه‌ند خه‌ڵک له خۆی کۆ بکاته‌وه، چونکه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه نسبییه له دیدێکه‌وه بۆ دیدێکی تر..ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه ڕه‌خنه گرتنه له مانا و شێوازیی تێڕوانینه‌که‌ی کاکه که‌یوان که سه‌ره‌تاو کۆتایی ڕه‌خنه‌کانی له‌وه‌دا کۆ ده‌کاته‌وه که بۆچێ ئه‌مینداریی گشتی تا ئێستا نه‌گۆڕدراوه و گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه؟ به ڕوونی به کاکه که‌یوان ده‌ڵێم که ئه‌وه بابه‌تێکی ناوخۆیی یه‌کگرتووه که‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئه‌توانێت ته‌ماشای کار‌و جێ ده‌سته‌که‌یان بکات نه‌ک ناوه‌کان، چونکه یه‌کگرتوو کاری ده‌زگایی و مه‌ده‌نی و سیسته‌ماتیک ده‌کات و هه‌رکه‌سێک بچێته جێی ئه‌میندار هه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌بێت و شوێنه‌کان وه‌کو ئیمتیازات دابه‌ش نه‌کراون ، به‌ڵکو وه‌کو به‌رپرسیارییه‌تییه‌کی قیامه‌تیی دابه‌ش کراون و کاری په‌روه‌رده‌یی و چاکسازیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی وامان لێ ده‌کات هه‌مووان شادمان بین به هه‌وڵ و کار له‌و بواره‌دا گه‌ر له هه‌ر ئاستێک‌دا بێت.
ئه‌و بابه‌ته‌ی که کاک که‌یوان باسی لێوه ده‌کات کارێکی ناوخۆیی ئه‌و پارته‌یه و وابزانم هیچ نێگه‌تیڤێکی نه‌بووه له‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو کێشه چاره‌نووس سازه‌کانی میلله‌ت تا ئێمه ڕه‌خنه بگرین له‌وه‌ی که بۆ فڵانه و بۆچی فڵان نییه؟دیاره ئه‌مه‌ش بابه‌تێکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانا و لێهاتوویی و پاشان شێوازی کار و قه‌ناعه‌تی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ناو یه‌کگرتوو، ناڵێین ئه‌وانه‌ی ناو یه‌کگرتوو له هه‌ساره‌یه‌کی تره‌وه هاتوون و هیچ که‌م و کوڕییه‌کیان نییه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه که به‌رنامه‌ی یه‌کگرتوو به جۆرێکه که سوود له بچوکترین تێبینی و ڕه‌خنه ده‌گرن بۆ گۆڕانکاریی و به‌ره‌و پێشچوون،دوا ترینیش بڕیاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ڕێزدار هادی عه‌لی بوو که هه‌موومان بیستمان.
بێگومان مرۆڤه‌کان قه‌ناعه‌تی جیاوازییان هه‌یه و حه‌ز و ویست و شێوازیی کاریشیان هه‌ر له یه‌کتری جیاوازه،یه‌کگرتووی ئیسلامیش هه‌میشه ده‌رگای واڵایه بۆ هه‌ر دڵسۆزێکی نه‌ته‌وه‌که‌ی که بیه‌وێت له‌و چوارچێوه جوان و ئاشتی خواز‌و شێوازه مه‌ده‌نییه‌دا خزمه‌تی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات و هه‌وڵ بدات که‌م تا زۆر برینه‌کان ساڕ‌ێژ بکات و هه‌میشه به چاوێکی پڕ له هیواو گه‌ش بینیه‌وه بڕوانێته دنیا‌و دواڕۆژ و ویژدان و ده‌روونی خۆی ئاسووده و هێمن بکات و جێ ده‌ستێکی دیار بێت له سه‌ر ئه‌م شانۆی ژیانه‌ی که ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌کو میوانێک ڕۆڵی له‌سه‌ر ئه‌بینین و سبه‌ینێ له دووتوێیدا رووبه‌رووی دادپه‌روه‌ریی په‌روه‌ردگاری به‌دیهێنه‌رمان ده‌بینه‌وه.هه‌ر بژییت کاکه که‌یوان هه‌ورامی سوپاس بۆ بابه‌ته‌که‌ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست