کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارێزگاری كەركوك وكۆمپانیای خالد شینكی

Friday, 25/05/2012, 12:00






دوای دەست بەكاربونی پارێزگاری كەركوك دكتۆر نجم الدین كریم یەكەم كاری كەكردی ئەوەبوو ئیشی پاككردنەوەی كەركوكی لەكۆمپانیای ئۆرانۆس وەرگرتەوە و بەبێ هیچ پێوەرێك دای بە كۆمپانیای خالد شینكی كەخەڵكی سلێمانیە بەشێوەی بانگهێشتی ئاشكرا (الدعوە المباشرە) واتای دزی راستەوخۆ كە سێ كۆمبانیای بانگهێشت كرد كەیەكێكیان خەیاڵی بوو ئەوەی تر مافی خۆی بوو وەری بگرێ بەلام زیاتر لە 4 جار دەعوەی بۆكرا تا دایان پێی و كۆمپانیا كەركوكیەكە بێبەش كرا, بەهەرحال دوای تەواو بونی وادەی گرێبەستەكە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆی درێژكرایەوە سەرەڕای ناڕەزای ئەنجومەنی پارێزگاو بەشی یاسایی ئەنجومەن وپارێزگا . وەسەرجەم سلفەكانی بەكەم وكوری سەرف كرا بەڵام پارێزگار بەحوكمی قەرەقوش جێبەجێی كرد بەهاوكاری مدیری بلدیە ودزەكانی پارێزگا. لەسەرچاوەیەكی باوەر بێكراو ئاشكرابوو بۆخەڵكی كەركوك وئیدارەی كەركوك كە ئەم ماستە مویەكی تێدایە دواتر دەركەوت كە كۆمپانیاكە شەریكی برای بارێزگار كە ئازاد ناوێك زاوای پارێزگار بەرێوەی دەبات زاوای مدیر بلدیەی كەركوك بەناوی عبدالكریم عمر شریكیەتی . پێش هەفتەیەك دووبارە دەعوە مباشرە كراوە بۆ كۆمپانیای خالد شینكی و دووكۆمپانیای خەیاڵی كەبڕیاریان داوە بیدەن بە خالد شینكی بەڵام ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا بەناوی (رملە) لەكوتلەی عەرەبی رازی نەبووە بدرێ بەوكۆمپانیایە و چەند بڕگەیەكی لەسەریان نوسیووە كەبەئاشكرا پارێزگارو مدیر بلدیەی تاوانبار كردووە بەگەندەڵی بۆیە نەیهێشت بدرێ بەوكۆمپانیایە ,ئێستا كێشەیەكی زۆر هەیە لەنێوان پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگادا و ئێستا دوبارە دەعوە كراوە بۆ هەمان سێ كۆمپانیا وكۆمپانیایەكی زۆری تر بێ بەش كراون ونایەڵن بێنە پێشەوە. لێرەدا چەند پرسیارێك لەبەرێز پارێزگاری كەركوك دەكەین :-
1- كۆمپانیای خالد شینكی غەرامەی لەسەر بوو بۆ لێی خۆش بویت كەزۆربەی ئەندازیارەكانی شارەوانی ئەزانێ چۆن بووە و بۆ؟.
2- خالد شینكی هیچ امكانیەتی نەبوو شاریشی پاك ناكردەوە , بۆكەمتر لەنیوەی شار مانگانە 600شەش سەد ملیۆن دیناری وەرگرت بۆچاوپۆشیت لێ كرد.
3- ئەی دوای ئەوهەموو ئابڕوچونە بۆ ئێستا ئەڵێی بەبێ اعلان و كرنەوەی تەندەرو شیكرنەوە لە رقی ئەنجومەن هەر ئەیدەم بە كۆمپانیای خالد شینكی كەخەڵكی كەركوك باش دەزانێ ئەوماستە موویەكی تێدایە .
لەكۆتایدا هیوادارم نەی دەی بەكۆمپانیای خالد شینكی بۆ ئەوەی ئەو گەندەڵیە لەكۆلی خۆت بكەیتەوە ئەگەر جەنابت لە بازنەكەدا نیت هەرچەند چاودیران دڵنیان ئەیدەی بە خالد شینكی .
كۆمبانیاكانی تریشت دیارەو دەستت كەشفە ئاگات لەكەركوك بێت میللەت رەحم بەگەندەڵ ناكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە