کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆست و پاره‌کانی یه‌کێتی یان بۆ هۆرجۆن Hur Jon ده‌بێت یان بۆ دکتۆره‌ به‌ عسییه‌کان

Thursday, 14/06/2012, 12:00







ساڵانێکی پێش ڕاپه‌ڕینی پیرۆزی گه‌له‌که‌مان هه‌رچی به‌عسی نه‌بوایه‌ له‌ ماسته‌ر ۆ دوکتو‌را وه‌رنه‌ده‌گیرا وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کوردیش بووایه‌ .
هه‌ندێک له‌ خوێندکارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئاواته‌کانی خۆیان له‌ چاڵ نا به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمزای به‌عسێتی نه‌که‌ن،به‌ نمونه‌ی . دکتۆری گه‌وره‌ فازیل لاوه‌ و د.غه‌فوور و .د.عوسمان به‌رزنجی ،د.جه‌زا ئه‌حمه‌د.د.عه‌باس موسته‌فا. و ده‌یان مامۆستا و دکتۆر بێ به‌ش کران له‌ خه‌وناکانیان به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ خزمه‌ت کردن و نیشتیمان په‌روه‌ری و چاویان له‌و ڕۆژه‌ بوو که‌ کوردستان ئازاد ده‌بێت و هه‌موومان ده‌گه‌ینه‌ که‌ناری ئاشتی.

.حکومه‌تی به‌ عس هه‌ر به‌ مه‌حرووم کردنی دڵسۆزه‌کانمان نه‌وه‌ستا به‌ڵکو که‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی گرتن و نه‌فی کردن له‌ کاتێکدا به‌ ده‌یان کورد خۆیان فرۆشت چوونه‌ ڕیزی ئه‌و حیزبه‌ی که‌ گه‌له‌که‌مانی ئه‌نفال کرد و کیمییایی کرد به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌میشه‌ له‌ یادممان به‌ ده‌ییان هه‌زار مناڵ و پییر ا ژنی لێ کووشتین.
ئێستاش دوای ڕزگارکردنی کوردستان و دامه‌زراندنی زانکۆکانمان ئێمه‌ی گه‌نجانی کورد دڵمان خۆشبوو که‌ ئیتر پرۆسه‌ی خویندن به‌ شێوه‌یه‌کی تر ده‌بێت که‌ پڕ ده‌بێت له‌ هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری و ئاستی زانست په‌ره‌ده‌سێنێت. ئیتر ئه‌و خۆفرۆشانه‌ی که‌ جلی سه‌وزیان له‌به‌ر کرد چیتر نابینرێن به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ وا ده‌رنه‌چوو وه‌کوو هه‌موو بۆچوونه‌کانمان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی کوردی و به‌تایبه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ سنووری سه‌وزین ..هه‌مان جل سه‌وزه‌کانی ئه‌وسا خزێنرانه‌ ناو زانکۆکان هه ر به‌ گلی سه‌وزه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م جاره‌ سه‌وزی کوردی و به‌ ناوی یه‌کێتیه‌وه‌..ئه‌مه‌ یه‌کێک بوو له‌ خاڵه‌کانی که‌ یه‌کێتی وا لاواز کرد به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا.

..با چه‌ند نموو‌یه‌کتان بۆ بێنمه‌وه‌ به‌ڵکو له‌مه‌ودووا له‌ جیاتی هێنانی .هۆرجۆن Hur Jon کات بدرێت به‌ چاککردنی سیستمی خوێندن له‌ زانکۆکاندا و ئاوڕێک له‌ دکتۆره‌کان و ڕۆشنبیره‌کانی ناو زانکۆ بدرێته‌وه‌...

ئێستا له‌ زانکۆی سلێمانی به‌ ده‌یان ڕۆشنبیر و مامۆستا و دکتۆری ئه‌م شاری سلێمانیه‌ له‌ ژێر ده‌ستی د.سه‌لاح سه‌عیدن ئه‌م پیاوه‌ جل سه‌وزه‌ سه‌رۆکی زانکۆیه‌ .ئه‌م زاته‌ پاره‌ و جلی سه‌وز له‌ کوێ بیت ئه‌م له‌وێیه‌.ئاستی زانستی سفره‌. دکتۆراکه‌ی به‌ پاره‌ له‌ وڵاتیکی ئه‌وروپای شه‌رقی هێنا په‌ پاره‌.
دایکی خۆی له‌ ساڵه‌کانی 1980 کوڕو کچه‌کانی کۆ کردبوه‌ وت بووی قسه‌ له‌ به‌رده‌می سه‌ڵاح مه‌که‌ن چونکه‌ به‌ عسییه‌.
هه‌ربژییت یه‌کێتیه‌که‌ی خاڵه‌ شیهاب و شه‌هید ئارام وات له‌ خۆت کرد پشت به‌م جۆره‌ پیاوانه‌ ببه‌ستیت.

نموونه‌یه‌کی تر یاخوود بڵین پیاوێکی تر له‌ پیاو باشه‌کانی یه‌كێتی له‌ ناو زانکۆی ..

له‌ فاکڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی د.عه‌باس موسته‌فا سه‌رۆکه‌ پیاوێکی یه‌کێتیه‌ به‌ڵام له‌ و که‌سانه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی به‌ ده‌گمه‌ن هه‌ڵبژاردنی وا باش ده‌کات..كه‌سێکی نه‌رم و به‌ڕێز و تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکوتووه‌.به‌ڵام جێگرێکیان بۆ داناوه‌ له‌ جل سه‌وزه‌کانی پێش ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕین به‌ ناوی د.جواد نعمت هه‌ر ناوه‌که‌ی شه‌رحێکی پێش وه‌ختت ئه‌دات با جه‌نابتان پێش ئه‌وه‌ی من له‌ سه‌ری بدوێم. ئه‌م پیاوه‌ به‌عسیه‌ هه‌ر له‌ خه‌وی زه‌مانی به‌عسسدا ئه‌ژی ناحه‌قیشی ناگرم یه‌ک سیسته‌مه‌ وه‌کو خۆی وتبووی ئه‌و کات خه‌ڵکم ئه‌کرد به‌ به‌عسی ئێستا ئه‌یانکه‌م به‌ یه‌کێتی .
ئه‌م زاته‌ پیرۆزه‌ به‌ هه‌موو شێویه‌ک تێکده‌رانه‌ و‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ناشرین و به‌ به‌کار هێنانی ده‌ستڵاته‌ حیزبیه‌کانی و اسغلال کردنی ساده‌یی سه‌رۆکی فاکلتی ..ئه‌م کارانه‌ ئه‌نجام ده‌دات.....
1-پڕکردنی ئه‌م سکوڵه‌ له‌ مامۆستای عه‌ره‌ب .به‌جۆرێکی وا که‌ هه‌ندێکیان کوردیش نازانن .
2- ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی که‌ ئه‌ مامۆستایانه‌ ده‌یڵێنه‌وه‌ به‌ درێژایی ساڵه‌که‌ ناگاته‌ 10 لاپه‌ڕه‌.ویژدانتان بێت مناڵی فه‌قیر و هه‌ژار به‌م ده‌رده‌ مه‌به‌ن.ئاستی زانستی گه‌له‌که‌م مه‌فه‌وتێنن.
3-مامۆستا و خۆێندکاری تیانه‌ماوه‌ بانگیان نه‌کات بۆ حیزبایه‌تی ...بیانکات به‌ به‌ عسیی عه‌فووه‌ن به‌ یه‌کێتی.... زۆربه‌یانی کردووه‌ به‌ گوڕان له‌شی ساغ بێت،..
4-ئه‌م پیاووه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌ له‌ دوای نه‌مانی باوکه‌ سه‌دامی زوو زوو ئه‌گری .
5- ته‌حروش کردن با کچه خوێندکار و فه‌رمانبه‌ره‌ جوانه‌کان ..

له‌ کۆتایی دوو شت ئه‌ڵێم ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ بۆ ده‌رخستنی تێکده‌ره‌کانی سیستمی خوێندنی باڵا و ئه‌خلاقیاتی جوانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌..
ئه‌م نووسینه‌ی ترم تایبه‌ت ئه‌که‌م به‌ زانسته‌ مرۆفایه‌تیه‌کان ....

یه‌کێتی له‌ سه‌ر کاری له‌م جۆره‌ به‌رده‌وام ببه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پێشمانه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە