تەقیەنەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر هاوکات لەگەڵ ئاشکراکردنی ئەنچامەکانی هەڵبژاردن
Sunday, 29/09/2013, 12:00
سیناریۆی تەقیەنەوەکەی هەولێر لە کاتی ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەنگۆی پێکهاتنی حکومەتی هەرێم بە بێ پارتی..و هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئۆپۆزیسیۆن ئەنجامەکان قبوڵ نەکات لەبەر ئەو هەموو تەزویرەی تێیدا کراوە .
ئەم سیناریۆیەی پارتی. سیناریۆکەی ئەو ساڵەی یەکێتیم بیر ئەخاتەوە کە پێنج عەرەبی هێناو کوشتی لە ناوچەی پێشەسازی سلێمانی گوایە ئەمانە سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە بوون .... بۆ ئەوەی ترس و دڵە ڕاوکی بخەنە دڵی خەڵکەوە و جەماوەر مەشغوڵ بکەن بەم شتانەوە ....
من پرسیارێک لە خەڵکی کوردستان و حیزبەکان ئەکەم ..لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە بۆ تا ئێستا هیج تەقینەوەیەک نەبووە خێرە ئێستا وا قەوما ؟
بەڕێزان هیچ کەسێک هەیە ئەوەندە ساویلکە بێت بڕوا بەوە بکات کە تەنها پێنج کەس بیەوێت بچێتە ناو ئاسایشی هەولێر ؟ ئەی سەیارەی ئەمبولانس لە کوێ بوون ؟
ئەم حیزبانەی کوردستان بەم جۆرە ئەیانەوێت هاوکێشەکان بە لای خۆیاندا ببەن ... بەڕێزان هەر کەسێک خوێنی ئەڕژێیت لە ئەستۆی حیزبەکانی دەستەڵاتە.....
هیوادارم لە هەموو کوردستانییەک کە چاو کراوە بێت لە ئاست ئەم ڕووداوانە ..
خٶش باوەڕ مەبن و بە دڵ بیر مەکەنەوە ..با ئەمەش وەکو ئوپەراسیۆنە فشەکەی دیجلە بەسەرتانا تێپەڕ نەبێت ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست