کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێپێوان له‌ سلێمانی "نا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ركوت"

Monday, 14/12/2009, 12:00


به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ریی كوردستان به‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵێك چالاكی مه‌ده‌نی له‌ دژی بریاری دادگای باڵای توركیا بۆ داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكDTP له‌ سلێمانی رێپێوانێكی مه‌ده‌نی سازده‌كات.
به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ریی كوردستان رایگه‌یاندوه‌ ئه‌م رێپێوانه‌ رۆژی 5 شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌(17-12-2005) و كاتژمیَر 2 به‌ كاتی كوردستان له‌ به‌رده‌م باخی گشتی شاری سلێمانی له‌ شه‌قامی سالم ده‌ستپێده‌كات.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م رێپێوانه‌ كه‌ دروشمه‌كه‌ی "نا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركوت"ه‌ به‌ ووته‌ی رێكخرانی، بریاری داخستنی تاقه‌ پارتی سیاسی كوردی له‌ باكوری كوردستانه‌.
هاوكات ئه‌م به‌ره‌یه‌ داوا له‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ری و هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات كه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی باشتر گه یاندنی ده‌نگی ناره‌زایی گه لی کورد له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌، به‌شداری بكه‌ن.
به‌ بریاری دادگای باڵای توركیا رۆّژی شه‌ممه‌، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكDTP كه‌ پارتێكی چالاكی كوردستانیه‌ داخرا.
ئه‌ندامانی ئه‌م پارته‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یاند.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌م بریاره‌ی توركیا بۆ یاساغ كردنی DTP ناره‌زایه‌تیه‌كی فراوانی به‌دواوه‌ بووه‌ و تا هه‌نوكه‌ش به‌رده‌وامه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە