هەواڵێكی بە پەلە: لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە لە شاری كەركوك
Saturday, 20/06/2009, 12:00
هەفتەی رابردوو بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی "حەمە سووردووشیوانی" لە شاری كەركوك هەڵسا بە رێكخستنی دیدارێكی برایانی عەرەب لە گەڵ سكرتێری "ی ن ك" دا لە شاری سلێمانی لە قەڵاچۆلان، ئەوەی جێی سەر سووڕمانە زۆرینەی ئەوانەی كە لەو مەكتەبەدا بە فەرمی دەوام دەكەن و لەو دیدارەدا ئامادە بوون، خەڵكی هاوردە ن.
هەر لە پەراوێزی ئەو دیدارە و لە سەر داوای "حەمە سوور" بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیییەكان،، بە نووسراوێكی رەسمی مام جەلال رەزامەندی لە سەر دامەزراندنی 200 كەسایەتی عەرەب دەربڕیوە كە لە ناوەڕۆكەكەیدا هاتووە یان ئەفسەری پلە داری دەزگاكانی بەعس بووبێتن، لە هەموو سلكەكان، یانیش پلەیان لە ریزەكانی حزبی بەعسدا بریتی بووبێت لە" عزو فیرقەو شوعبەو عەرەب وتەنی فەما فەوق"!
هەر هەمان سەرچاوە ئەوەشی پشت راستكردەوە كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە یەك ملیاردوو دوو سەد ملیۆن دیناری چاپی ئێراقی دراوە بە مەكتەبی پەیوەندییەكان لە پێناو درووستكردنی یاریگا بۆ گوندە عەرەب نشینەكان و لێدانی بیری ئیرتیوازی بۆیان، جگە لەوەش لە لایەن سكرتێری یەكێتییەوە یەك ملیاردو سێ سەد ملیۆن دینار بە هەمان شێوە پێشكەش بەو مەكتەبە كراوە لە پێناو خزمەتكردنی بكووژانی كورددا!
سەیرە لە كاتێكدا دێهاتەكانی كوردستان هیچ خزمەتگوزارییەكیان پێشكەش نەكراوە، ئەوان لە هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی دێهاتەكانی ئەواندان، ئەگەر بەم شێوەیە 140 جێبەجێنەكرێت، ئەی چۆن دەبێت!
ئەوان ئەگەر بە تەمای ناردنەوەی خەڵكی هاوردەن، چۆن و بە چ شێوەیەك لە نێو دەزگایەكدا كە بە مەكتەبی پەیوەندییەكان دەناسرێت شوێنیان دەكەنەوەو دایاندەمەزرێنن؟ ئیتر بۆ دژایەتی گەڕاندنەوەی بەعسییەكان دەكەن، لە كاتێكدا بانگهێشتییان دەكەن بۆ ناو ریزەكانی خۆیان؟ وا دیارە جیاوازی نییە لە نێوان بەعسو ئەواندا، بۆیە وا بە پەرۆشەوەن بۆیان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست