بائاستی تێكۆشانی ئازادیخوازانەمان دژبە كۆمەڵكوژی ژنان بڵند بكەین
Tuesday, 20/09/2011, 12:00
مانگی ئەیلول ئەو مانگەیە كە لەسەرتاسەری جیهاندا بە جەژن و مەراسیم پێشوازی لە رۆژی ئاشتی جیهانی دەكرێت لەلایەن هەمووچین و توێژەكانی كۆمەڵگاوە .لە دێر زەمانیشەوە ژنان پێشەنگیەتیان كردووە لە پێشخستنی نەریتی ئاشتەوای لەكۆمەڵگادا هەربۆیە ژن لەگەڵ تێكۆشانی ئازادی رەگەزیدا بەبەردەوامی دژی هەمووتوندوتیژیەك بووە كەبەرهەمی سیستەمی پیاوسالاریەو ئەمرۆ لەسایەیدا مرۆڤایەتی رووبەروی كوشتن دەبێـەوەلەسەرو هەموویانەوە گەلی كورد لەناویشیاندا ژنان قوربانی یەكەمن .سیتەمی دەسەڵات لە ئەنجامی زهنیەتی باڵادەستی و نەنانسینی مافەراواكانی گەلەكەمان لەبواری نەتەوەی دیموكراتیەوە تەواوی تەكنیك وتەكنەلۆژیای مۆدێرن و چەكی قەدەخەكراو لەبەرامبەر گەلەكەمان بەكاردەهێنێت . لەمانگی رابردوودا زۆرترین كورد بوونە قوربانی هێرشی لەشكركێشی سەربازی و تۆباران و بۆردومانكردنەكانی دەوڵەتی ئێران و توركیا. لەگەڵ شەهیدبوونی چەندین هاوڵاتی سڤیل لەدوایدا خیزانێكی 7 كەسی و كەژنێكی دووگیان تێ>ابوو لەگەڵ شەهیدبوونی ئەو دایكەی لە گەندی سیدەكان كە خاوەن پێنج مندال َبوو ئەمانەهەمووی دەستدرێژیی سیاسی و سەربازی لە سەر ئیرادەی گەل و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی بەڕێوەدەچێت . لە هەل ومەرجێكی وەها دا سەرەرای ئەمانە ژنان لەسایەی سیتەمی دەسەڵاتَداری پیاوسالاردا لە هەموو بوارەكاندا روبەروی هەمووجۆرەتوندوتیژیەك دەبێتەوە ژماردنی ئەو ژنانەی كەلەناو چوارچێوەی خێزان و روبەرو ی توندوتیژیی دەبنەوە لەوانیە سەرژمێریان زۆر زەحمەت بێت وئەوانەی ئاشكرادەبێت تەنها لە%1 ی قوربانیەكانە چونكە لەچوارچێوەی زهنەیتی باودا دەشاردرێتـەوە.تەنها لەماوەی چوار رۆژدا لە هەرێمی كوردستاندا سێ ژن بەروداوی زۆر دڵتەزێن بوون بەقوربان و زۆربەبێ دەنگانە خرانەژێرخاكەوە.بەنازجەواد تەمەن 22ساڵە لەشاری هەولێرو لەبەرامبەر سیتەم جەستەی خۆ ی كردەسوتماك و نارەزای پیشاندا لەبەرمبەرئەو سیتەمەی ئابوری هەمووی كردۆتەماڵی پیاو بەئاشكراو نادادپەروەرانە ئابوری وسەرمایەی هەمووكۆمەڵگا و رەنجی ژنی دزێوە لەدەستی كۆمەڵیك لەپیاوانی دەسەڵاتداردا قۆرخی كردووە .ژنانی لە ئابوری و بەرهەم هێنان دورخستۆتەوە هیچ دەرفەتێكی كاركردنیان بۆژنان نەهێشتۆتەوە .بۆئەوەی زیاتردەستەوخوارو ژێردەستە و چەوساوەی دەستی پیاوان بن . ئەگەرخۆكوشتنی بەناز لەبێ چارەیدابێـت و هیچ ژنێك پێویستەئەم چارەنوسە بۆ خۆی دیاری نەكات .بەڵام تەنها شتێك و دەنگی نارەزایش پێ بڵند بكات ئاگری جەستەی بوو.هەریەك رۆژ پێش روداوەكەی بەناز ژنێكی تەمەن 28 ساڵە بەناوی ڕێناس عەبدوڵا كەدایكی سێ منداڵ بوو بە شێوەیەكی هۆڤانەبە 30 گولەی كلاشینكۆف دەكوژرێـت بەدەستی باوكی دەكوژرێت .دەبێت رێناس چ تاوانێك كردبێت كە لیبوردنی تێدانەمابێـت .بێگومان هیچ تاوانێكی نیە تەنها تاوانێكە كە گوێرایەڵی چەوسانەو وزوڵمی نەكردووە، یەك نوزەی نارەزای پیشانداوەبەرامبەر توندوتیژیەكان كەلەلایەن هاوسەرەكەیەوە بەڕێوە دەچێـووە دێتەوەماڵی باوكی .بەڵام باوك لە مێرد خراپترو درندەتر دەیكاتە قۆچی قوربانی و تەنها یەك دەنگی ناڵەناڵی رۆح كێشانیش نابیسترێت و زۆر بێ كەسانەلاشەكە فرێدەدریـَتە ژێر زەوی .لەم روداوە بەئێش ترو ویژدان هەژێنتر هەیە؟؟ رۆژێك دوای روداوەكەی بەناز ژنێك تری تەمەن 19 ساڵ بەناوی ئەڵوەن ئیبراهیم لە دەرئەنجامی ژیانێكی هاوسەرگیری بەزۆرو بێ سنور توندوتیژیەكانی ئەوخێزانەی كە پیاو هەمووهێزو یاساو ماف و نان و ئازادی زەوت كردووەو هەموو جۆرەتوندوتیژیەكی تێدا بەڕێوەدەچێت ورۆژنیە سوكایەتی پێ نەكرێـت؟ ئەڵوەن بە گولەی دەمانچەی مێردەكەی مێشكس خۆی پارچە پارچە دەكات وهەڵبژاردەی خۆی لەنێوان ژیانێكی بێ ئازادی و بێواتا لەگەڵ مردندا دەكات و ئەو ژیانەی هیچ تروسكایی ژیانی تێدانابینێ كۆتای پێ دێنێ .ئەم روداوە جەگبرانە چیمان پێدەڵێتت چی ناوێكی لێبنێن ؟و كێ لێی بەرپرسیارە.؟؟؟؟؟ ئەم روداوەنە گوزارەیە لەكۆمەڵكوژی ژنان و پێمان دەڵین با ئێمە دواهەمین قوربانی بین .ئەم روداوە هۆڤانانە كە ژنان لە دەرئەنجامی بەرێوەچوونی هەمووجۆرەكانی توندوتیژی جەستەی سایكۆلۆژی (دەرونی)و سێكس كە بێ شیك لەهەمووگۆرەپانەكانی (كۆمەڵایەتی ،سیاسی، سەربازی ،ئابوری، یاسای ،......هتد بەڕێوەدەچێت .بانگەوازی لەهەمووچین و توێژەكانی كۆمەڵگادەكەن بەتایبەتی هەمووژنان ورێكخراوە مەدەنیەكان و كەسانی تێكۆشەرو دیموكرات و ئازادیخواز دەكەن و زەنگێكی هۆشیاری لێدەدەن و دەڵین ئیتربەسە بۆ ئەم كۆمەڵكوژییە .ئەگەربەدوای تاوانبارانبی كۆمەڵكوژانی ژنان بگەرێن بێ گومان دەڵین سیتەمی دەسەڵاتدارە كەخاوەن ئایدۆلۆژیاو زهنیەتی جیاكاری رەگەزیەو ئەم زهنیەتەش مۆری خۆی لەهەمووبوارەكانی ژیان داوەو .لە هەرێمی كوردستاندا لە21 حوزەیراندا پرۆژەیاسای توندوتیژی خێزانی بووبەبڕیار.بەڵام لەو رۆژەوەتائەم ساتەش یەك هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەنیە .حوكمەتی هەرێم زۆرنابەرپرسیارانەمامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا دەكات و زۆرێك لە تاكەكانی كۆمەڵگاش خاوەن ئەو زهنیەتەن كە كوشتنی ژنان بۆیان بۆتە بابەتێكی سروشتی و ویژدانەكانیان ناهەژێت .ئێمە وەك رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان كەلەسەرەتای ئەم ساڵەوە لە رۆژی ژنانی جیهانیدا لە8ی مارسدا كەمپینێكمان راگەیاندبووبەناوی نابۆ كۆمەڵكوژی ژنان، هەمووچلاكیەكانمان لە ژێر سێبەری ئەو دروشمەدا بەرَیوەبردووە كەئامانجمان سەرنج راكێشانی هەمووكۆمەڵگایە بۆ ئەو كۆمەڵكوژییەو هەوڵدانمان بۆ ڕێگەگرتن لەم روداوەترژیدیانەو دۆزینەوەی چارەسەریەكی زانستی و واقعیانەیە .لەرۆژی ئەمرۆداو لە كاتێكدا ئامادەكاری بۆ سازدانی كۆنگرەی ژنان دەكەین .ئەو پەروەردەو كۆبونانەوەی ئەنجاماندا هەوڵدانێكی ترمان بوو بۆ ڕێگەگرتن لەو كۆمەڵكوژیانەو .لێرەوە بانگ لەهەموو جەماوەر رێكخراوەكانی ژنان و پارت ولایەنەسیاسیەكان و كەسانی هۆشیارو دیموكراخوازو خەمخۆری كۆمەڵگاو دەكەین كەهەمووتواناكارییەكانمان بكەینەیەك و خاوەن هەڵوێست و هەوڵدانی چارەسەری بێن بۆ رَیگەگرت لەتراژیدیایەی ڕوبەروی كۆمەڵگاكەمان بۆتەوە لێرەوە بانگەوازی دەكەین با بەهەموومانەوە كاربكەین لەچوارچێوەی كەمپینی نابۆكۆمەڵكوژی لەسەر ژنان ، تەواوی دەنگەنارەزایەكان كۆبكەینەو بیكەینە هێزی چالاكی و فشاردروست بكەین بۆ گۆرانكاریەیك ریشەی لەسیتەمداو بەهەڵمەتی هۆشیاری تاكەكانی كۆمەڵگا هۆشیاربكەینەوە تەواوی تاوانباران لەدادگای گەلدا سزابدەین و ئیهانەی هەموو هەڵویست و كردارێكی توندوتیژانە بكەین كە كۆمەڵگا ئیفلیج دەكات .چونكە كۆمەڵگایەك كە كۆمەڵكوژی ژنانی تێدابێت و خوێن لەجەستەی بچۆریـَت و دەنگی ناڵەی ئەشكەنجەدانی ژنانی تێدا دەنگ بداتەوە ئەو كۆمەڵگایە خاڵیە لەهەمووپێوەرێكی دیموكراتی هەناسەی ژیانی بەهێندەی نوزەی مندالیكیش تێدانەماوە.بۆیە پێوەری هەمووئازادی و دیموكراسی و پێش كەوتنێك لەكۆمەڵگادا بەندە بە ئاستی پێشكەوتنی ژنان .لە پێناوی ژیانێكی شكۆمەندو بەپێوان .دەڵێین بائاستی تێكۆشانی چالاكی بەدروشمی نابۆ كۆمەڵكوژی ژنان بڵند بكەین .
نابۆ هەمووجۆرە دەستدرێژی و توندوتیژی و كۆمەڵكوژی لەسەر ژنان
بژی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان
رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان
RJAK
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست