کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژی هەڵمەتە

Saturday, 19/02/2011, 12:00




لاوان و گەنجان و ئازادیخوازانی سەرجەم شارە شارۆچکەکەنی کوردستان، ئێوە داهاتووی ئەم گەلە ستەم دیدەیەن کە دوای دەیان ساڵ خەبات و هەزاران هەزاران قوربانی بەرهەمەکەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە بنیات نان و دامەزراندن. بەڵام ماوەی ١٩ ساڵە، ئەو پەرلەمان و حکومەتەی ئاواتی زۆرینەمان بوو، وڵات بەرەو گەشە سەندن و ئاوەدان و کردنەوە و خۆشگوزەرانی بەرێت.
پارتی، هەر جارە بە بیانووەیەک ڕوبەڕوی شەڕی نەخوازراوی ناوخۆمان ئەکەنەوەو لەکاتی ئاشتی ئارامیشدا خێر بەرەکەت و سامان و داهاتی ووڵات بە فیڕۆ دەدەن و لە خزمەتی بنەماڵە و زیاتر توند کردنی دەسەڵاتی ڕەهای خۆیاندا خەرجی دەکەن.
ڕوداوە و دڵتەزێن و کارەسات بارەکەی شاری سلێمانی سەلماندی. پارتی بە تەنها دەیەوێ دەسەڵاتی ڕەهای بەسەر تەواوی باشوری کوردستاندا بکێشێت و هەرچی دەنگی ئازاد و ناڕازی هەیە بە زەبری تفەنگ و تانک بێ دەنگ بکات.
بنەماڵەی بەرزانی و پارتی بەو هەڵوێستەیان جارێکی تریش سەلماندیان کە وەک شەهید سەردەشتی ڕەحمەتی وتی.، ئەوان باکیان بە مردن و کوشتنی هاوڵاتی کورد نیە. ئەوان باکیان بە سەروەری بنەماڵەو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیەتی.
پیلانی لە شکر کێشی پارتی، بۆ سەر شاری سلێمانی و و تەقە لە خۆپیشاندەری بێ چەک و بێ بەرگری هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و ئەوەندەی لەو ڕێگەیەوە بە هەموومان ووترایە کە بەرزانی و پارتی خەتی سوورن و ئەو سامان و سەروەتەی چەندین ساڵە لە خەڵک گیراوەتەوە و دزراوە، ئەوا بەشێکی دراوە بە چەک و تەقەمەنی، نەک بۆ پاراسنی سەروەری سنورەکانی هەرێمی کوردستان بەلکو بۆ کوشتن و سەرکوتکردنی هاوڵاتیانی سیڤیل و ناڕازی!
ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵمەتە،ئەی لاوانی سلێمانی ،هەولێر و گەرمیان و دهۆک و هەڵەبجەو شارەزوور. ئێوە پێشمەرگەی بە هەڵمەتی ئەم رۆژگارە ڕۆشنەی تەکنەلۆجیاو زەنیاریین کە دەسەڵات لە ئێوەی قەدەغە و حەرام کردووە. وەڵامی چەک و تفەنگ و فیشەکەکانیان بە قەڵەم و خۆپیشاندانی هێنمانە و تۆمکە کردنی ڕیزەکانتان بدەنەوە.
ئێوە ساڵانێکە مافە هەرە سەرەتاییەکانتان لێ زەوت کراوە. مافی ژیانێکی ئاساییتان نەبوو وەک هەر مرۆڤێکی ئاسایی. لەبەر ئەوەی نۆکەر و چڵکاو خۆری بنەماڵەکان نەبوون بەشێکتان نەتان توانی درێژە بە خوێندن بدەن و بەشەکەی تریشتان کە خاوەن بڕوانامە و کارامەیی زۆرو زەوەندن نەدامەزران نە هەلی کارتان بۆ دۆزرایەوە.
ئازادی بۆ ئێوە لەبەر لولەی تفەنگی حزب و بنەماڵەکاندایە. تا ئەو تفەنگە خەفە نەکرێ هەموو پێکەوە ناتوانین. هەناسەیەک و پشوویەک بدەین. لەبەر شەماڵی ئەو ئازادییەی بەخوێنی هەزارەها لاوی خوێن گەرمی خۆتان ئاسایی بەدی هات. کەئەمڕۆ بنەماڵەی بەرزانی بە منەتەوە پێمان ئەفرۆشنەوە.
پارتی و بنەماڵەی بەرزانی یەکەم جاریان نیە هەوڵی ئەتک کردنی پیرۆزیەکانمان ئەدا. پێشتر لە قەڵادزەی قەڵای تێکۆشەرانیان بریندار کردوو، دواتر هەولێری قەڵاومنارە وتێکۆشەرو هۆلاکۆ بەزێنیان داگیر ناشرین و زامدار کرد و ئێستاش بە پیڵانی پێشتر داڕێژراو دەیانەوێ سلێمانی هەمیشە زیندو ماڵی و دەستەمۆی بنەماڵەو خواستەکانیان بکەن.
ئێوەی لاوو گەنجی شەرارە لە دڵی ئەم سەردەمە. هیچ شار و شاروچکەیەکی کوردستان جیاوازی نیە و مە هێڵن زووڕنا ژەنەکانی دەسەڵات یەکڕیزیتان بشێوێنن و لەدرووشم و داواکردنی مافە هەرە سەرەتاییەکانتان دوورتان خەنەوە.
کوڕان وکچانی ڕەواندوز و سۆران و ئاکرێ و پێنجوێن و کفری و کەلار. بڕژێنە سەر شەقامەکان و بە ڕێپێوانی هێنمانە پشتیوانی لە براو خوشکەکانتان بکەن، کە کەڵبەی ڕەشی پاسدارەکانی بنەماڵەی بەرزانی دەیانەوێ لە جوانیەکانیان کەم کەنەوە. دڵنیا بن سەکەوتنی لاوانی سلێمانی سەرکەوتنی هەموو مانە. خوا نەکردە نووچ دانیشیان بۆ هەموو مانە و بنەماڵەی بەرزانی ئەمەیان بۆ بچێتەسەر. دەبێ هەموومان بچین لەسەری ڕەش، سەرە بگرین نەک بۆ ئازادی! بەڵکو بۆ تیکە و پارووە نانێ.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە