ئاڵای کوردستان، له خاکی کوردستان!
Sunday, 15/08/2010, 12:00
قه‌ڵه‌مه تورکێکی که‌مالیستی نه‌ته‌وه په‌رس، وتارێکی له ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسگ)دا بڵاوکردۆته‌وه‌و له زۆر کای کوتاوه، ئه‌م جۆره ئه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی تورک نه تازه‌یه‌و نه که‌میشه، له به‌رامبه‌ر تاکه تاکهیهکی به ویژدانی وه‌ک ئیسماعیل بێشکچی به‌هه‌مان ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورک.
بهگرنگیشم نه زانی وه‌ڵامی ئه‌و نوسه‌ره شۆڤێنیه‌ی تورک بده‌مه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌مان شوێنداوله کۆمێنته‌کانی ژێر نوسینه‌که‌یدا چه‌ند کۆمێنتێکی کورتی پڕ مانای له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێزێکه‌وه بۆ نوسراوه.
ئه‌وی هانیدام ئه‌م وتاره بنوسم، وه‌رگێڕان و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌مان ووتاره له سایتی سبه‌یدا. ڕه‌نگه وهڕگێڕهکهیشی شانازی بکات به‌وه‌ی وتارێکی عه‌ره‌بی شۆڤێنیهکی تورکی هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردی. به‌و کاره‌شی خزمه‌تی به گه‌ل و میلله‌ته‌که‌ی کردووه.
بۆ ئه‌م وه‌ڵامه پشتم به ده‌قه کوردییه‌که‌ی سایتی سبه‌ی به‌ستووه.
ئهکیولی نوسه‌ری ووتاره‌که ئه‌ڵی(بایده‌میر تورکه‌کانی تووشی شۆک کرد! کاتێک ووتویه‌تی، بۆچی ئاڵای کوردستان له پاڵ ئاڵای تورکیادا و له‌به‌رده‌م شاره‌وانیدا ههڵنهکرێ).
لێره‌دا له ئهکیول و هاوسۆزو هاوسه‌نگه‌رانی ده‌پرسین؟ ئه‌وه توشی شۆک نابن و ویژدانتان به چۆکانایه، که هه‌زاره‌ها مێرمنداڵی کورد خزێنراونه‌ته زیندانه‌کانی پاش ماوه‌ی ئه‌تاتورک! ئه‌وه ئێوه‌ن نزیکه‌ی سه‌د ساڵه لێمان ده‌کوژن و ئاواره‌مان ده‌که‌ن و له خاکی باوباپیرانی خۆمانمان دوورئه‌خه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش به ماف نازانن له خاکی خۆماندا ئاڵای خۆمان هه‌ڵکه‌ین. خۆ بایده‌میر نه‌ی وتووه ئاڵای کوردستان له ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ هه‌ڵده‌که‌ین گه‌ر وای ووتبا! ده‌بوو چی ڕوویدابایه.
لێره‌شدا جێگه‌ی خۆیه‌تی له جه‌نابیان بپرسین؟ گه‌ر دانی پیادا ئه‌نێن گه‌لێک هه‌یه له تورکیا، ناوی کورده‌و له مێژه له‌سه‌ر خاکی خۆیان ده‌ژین.، ئه‌دی ئاڵای تورکیا به چ مافێک له سه‌ر خاکمان ئه‌شه‌کێته‌وه و ده‌شبێ قه‌بووڵیشمان بێ و سه‌ریشی بۆ داخه‌ین، له کاتێکا ئێوه چه‌ند سه‌د ساڵێکه میوانن له ناوچه‌که‌و کوردیش له‌سه‌ر خاکی خۆیان ده‌ژین و نه په‌ڵاماری که‌سمان داوه‌و نه لهشکرکێشیشمان بردۆته سه‌ر گه‌لێکی تر.به‌ڵام تورک گه‌لی دراوسێی نیه، زه‌ره‌ری بۆی نه‌بوبێ و له‌شکرکێشی نه‌کردبێته سه‌ری و په‌لاماری نه‌دا بێ.
گوایه دوای وته‌که‌ی بایده‌میر بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵا له به‌رده‌م شاره‌وانیدا. وه‌زیر جه‌میک چهیچک وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و پێی وتووه(عه‌قڵی له ده‌ستداوه) و نوسه‌ری وتاره‌که‌ش له‌هه‌مان نوسیندا دان به‌وه‌دا ده‌نێ که نیوه‌ی دانیشتوانی کورد له ئیستانبوڵ و ئه‌ده‌نه ده‌ژین! ئه‌ی ئه‌وه ئه‌قڵ له‌ده‌ستدان نیه! به ناو نوسه‌رێک نه‌زانێ هۆی چیه نیوه‌ی دانیشتوانی کورد له ئاواره‌ییدا ده‌ژین. ئه‌وه بۆ کات به‌سه‌ر بردن و سه‌یرو سه‌فا چوون! یان باوباپیرانیان به زۆری زۆرداره‌کی بۆ گۆڕینی باری دیمۆگرافی خاکی کوردستان، ڕاگوێزراون.
نوسه‌ر له کۆتایی وتاره‌که‌یدا، به‌دوو ڕێنمایی ئه‌یه‌وێ په‌یامه‌که‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت وه‌ک چاودێرێکی سیاسیش خۆی ده‌نوێنێ و خۆی ده‌خاته ڕوو. به‌نده‌ش به‌م سێ خاڵه وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه.
یه‌که‌م: ئه‌و ئامۆژگاری کورد ده‌کات کۆتایی بهتوندو تیژی بهێنێ و په‌لاماری ئامانجه‌کانی تورک نه‌ده‌ن و ئه‌وه‌نده شه‌پۆلی شهپۆکاوی نه‌نێرن بۆ کۆمه‌ڵگای تورکی. له کاتێکا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌و ده‌بوو وه‌ک نوسه‌رو ڕوناکبیرێک پێشتر ده‌ستی ڕاستی بخستایه سه‌ر برینه‌کان و داوای له ده‌وڵه‌ت و سوپا فاشسته‌که‌ی هاوزمانی بکردایه که واز لهلهشکر کێشی و هه‌ڵکوتانه سه‌ر گه‌لانی دیکه به تایبه‌ت کورد بهێنن و گفتوگۆ و دیالۆگ بکه‌نه ئامانج. ده‌رباره‌ی شۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیش ئه‌و خۆی ده‌ڵێ(زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای تورک له نهتهوهپهرستهکانن!) که‌واته ده‌بێ قبووڵی ئه‌وه‌ش بکه‌ن. به ده‌سته کوژراو(نه‌ک شه‌هید)یان بۆ بچێته‌وه.
دووه‌م: نوسه‌ر نوسیویه‌تی(زۆرینه‌ی تورکه‌کان ئاگادارنین له‌و مه‌رگه‌ساته‌ی کورده‌کان له سه‌رده‌می کۆماریدا تیایدا ژیاون) سه‌یره‌که لێره‌یه.، ته‌مه‌نی کۆماری تورکیا زیاتر له هه‌شتا ساڵه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به هه‌شتا ساڵ هاوڵاتیانی کۆمارێک نه‌زانن چی ڕووئه‌دا له کۆمارهکهیاندا! ئه‌بێ چه‌ند سه‌د ساڵییان بوێت تا تێبگه‌ن! منیش ده‌ڵێم باشتر نیه ئه‌م نوسه‌ره له‌باتی ئامۆژگاری و ڕێنمایی کردنی ئه‌م و ئه‌و، شۆڕبێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی و هه‌وڵێکی شارستانی بدات بۆ کۆتایی هێنان به‌و خۆێن ڕشتنه که له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کدا نیه.
له کۆتایشدا نوسه‌ر ئه‌ڵێ(ده‌بێت دیواره‌کانی نه‌زانی وق بڕوخێنین) سه‌رسوڕمان لێره‌یه‌و به ناچاربۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش نوسه‌ر خۆی ئه‌ڵێ(قسه‌کردن به زمانی کوردی و خۆێندن به‌و زمانهوباکارهێنانی له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌و مافانه‌ن، به‌بێ شه‌رم ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌م مافانه‌ی بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک پێشێلکردووه، کورده‌کان ته‌واو له‌سه‌ر هه‌قن له داواکه‌یان....) ئه‌م نوسه‌ره بێ ئاگا‌و ناحاڵییه، خۆی بابه‌ت ده‌وروژێنێ و خۆیشی پێچه‌وانه‌که‌ی خۆی دهڵێێتهوه.
له‌ڕوانگه‌ی قسه‌کانی خۆیه‌وه، ئاشکرا ده‌بێ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد کراوه و ڕێگه‌ی گه‌شه‌کردن و قسه‌کردن و خوێندنیشیان لێ گیراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێشتا کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له کۆمه‌ڵگه‌ی تورک به ئارامتر و هوشیار ترن. هۆیه‌که‌شی به‌لای به‌نده‌وه زۆر ئاساییه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه له‌سه‌ر خاکی خۆمان ده‌ژین و باوه‌ڕمان به بوون و پێگه‌ی خۆمان هه‌یه له جێگه و خاکی خۆماندا، ئه‌وه نیه زیاتر له هه‌شتا ساڵه تورک و دراوسێکانی هه‌وڵی له ناوبردنیان داین، که‌چی ئێمه هه‌ر له گه‌شه‌کردنداین. زیندووترین نمونه‌ش. کورد له باشور ته‌نها نزیکه‌ی 20 ساڵه حکومهتۆچکهیهکمان هه‌یه، که چی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی ، ده‌یان قوتابخانه‌ی فێربوونی تورکی بۆ ڕازیکردنی ئێوه و تورکاندنی نه‌وه‌کانمان کردۆته‌وه. به‌لای منیشه‌وه ئه‌وه کارێکی زۆر ئاساییه، به‌پێی ئه‌و وته‌یه‌ی ده‌ڵێ(گه‌ر ویستت به‌سه‌ر دوژنێکدا زاڵ بیت، سه‌ره‌تا، ده‌بێ زمانه‌که‌ی بزانێ) پێده‌چێ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێ تورک ڕقی زۆریان له ناوی کوردستان و شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵاکه‌یه‌تی! به‌ڵام دوور یا نزیک ده‌بێ قه‌بووڵی بفه‌رموون و ئاڵا‌و ناوی کوردستان(خه‌ونی شاعیرانه) نیه، و گه‌ر نه‌زانی و ڕقیش بچێنی! خۆ مه‌عریفه‌ت و میهره‌بانی نادوریتهوه!
ئاکۆ قادر ئه‌حمه‌د
تێبینی:
1/ بڕوانه ماڵپه‌ڕی سبه‌ی گۆشه‌ی له میدیاکانه‌وه. پاشان بابه‌تی (ئاڵای کورد له ئاسمانی تورکیا). مسته‌فه ئهکیول. له عه‌ره‌بیه‌وه.
http://www.sbeiy.com/ku/ByaniArticleDetail.aspx?id=773 2/ بڕوانه ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، بۆ ده‌قه عه‌ره‌بیه‌که‌ی، له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێت ده‌کات.
http://aawsat.com/leader.asp?section=3&article=582287&issueno=11581
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست