ماڵی مه‌لیک!
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
ماڵی مه‌لیک!
ئاکۆ قادر ئه‌حمه‌د
ماڵی مه‌لیک له هه‌ولێر: پارتی دیمکراتی کوردستان، له مێژووی زیاتر له په‌نجا ساڵه‌ی خۆیدا جگه له‌و سه‌روه‌رییانه‌ی، ته‌نها خۆیان شانازی پێوه ده‌که‌ن.، ئه‌و ئه‌رکه‌شی گرتۆته ئه‌ستۆ بێ سێ دوو ده‌بێ پارتی ، پارتی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و ڕاگرتنی سه‌روه‌ریی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بێت. له‌و دیده‌شه‌وه گه‌لێک جار له زاری سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانیانه‌وه گۆێ بیستی ئه‌وه بووین., گوایه گه‌لی کورد قه‌رزاری پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانین!به‌پێی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وان، ده‌بێ میلله‌ت ڕه‌عیه‌ت بێ و ئه‌وانیش مه‌لێک و مه‌لیکزاده.
په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێ(هه‌ر که‌س به گه‌وره‌یی فێری پڵاوخواردن بوو ده‌یبا بۆ لووتی!) بۆ زیاتر لێکدانه‌وه ئه‌و په‌نده و شیتهڵکردنیشی ئاوڕێکی به‌په‌له ده‌ده‌مه‌وه له کاته‌کانی دوای ئاشبه‌تاڵی 75.
له‌و ساڵه‌دا جگه له‌وه‌ی شۆڕشی درێژخایه‌نی گه‌لێکیان بهرهوههڵدێرو نادیار‌و نه‌هامه‌تی و کۆتایی هێنان برد، خۆشیان تووشی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی دوور که‌وتنه‌وه له ده‌سه‌ڵات بوونه‌وه‌و تا ئێستاش پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. شازده‌ساڵ مانه‌وه‌یان له ئێران و که‌وتنیان له که‌ره‌ج و ڕاژان و زێوه، ده‌رسێکی دانێ که‌له مه‌قامی خۆیان ڕانه‌ده‌بینی به‌و جۆره سووک و ڕسوابن. ئه‌وه مێژوویه‌کی ئه‌وه نده دوور نیه که‌س نه‌ی زانێ و نه‌ی دیبێ. تا لێدانی یه‌که‌مین زه‌نگی ڕاپه‌ڕینیش نه سه‌رۆکی ئێستا و نه سه‌رانی پارته‌که‌یشی بڕوایان نه‌بوو به‌عس ڕادهماڵرێ و ئه‌مانیش بهکیسهی خاڵیه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له دوای ڕاپه‌ڕین پارتی و یه‌کێتی له ژێر چه‌تری به‌ره‌ی کوردستانی‌دا که‌وتنه ماشینه‌وه ئه‌و پڵاوه‌ی به‌عس له‌دوای خۆی جێیهێشتبوو. نه‌بوونی و برسێتی ئێران خهساندبوونی، بۆیه پڵاوهکهیان نه‌زانانه برد بۆ لووتیان! له باتی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه داڕێژن بۆ سه له‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کورد. که‌وتنه کێشمه‌کێش بۆ هه‌رچی زۆرتری به‌تاڵان بردن و فرۆشتنی ئاودیوکردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان. که ده‌کرا بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه وبوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که که‌ڵکی لێ ببینرێ. پاشانیش هه‌مان ململانێێ و زۆروزه‌وه‌ندی هێنان و بردنی کاڵا بازرگانیه‌کان وکه‌ڵه‌که‌بوونی داهاتی گومرگه‌کان بوونه خاڵی لێکترازانی برا به‌شی پارتی و یه‌کێتی.، ئه‌ویش بووه هۆیه‌کی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌رڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی خۆێناوی نه‌ک ته‌نها ڕیزه دوکانێک له قه‌ڵادزێ.
شه‌ڕی ناوخۆ. له‌لایه‌ک به زه‌ره‌وزیانی کۆمه‌ڵگای کورد ته‌واو بوو.، باس کردن له زیانه‌کانی ده‌یان لێکۆڵینه‌وه هه‌ڵده‌گرێ و گهلکیش باسی لێوه کراوه بۆیه هه‌ر وا بۆ بیرهێناوه خستمه‌ڕوو. له لایه‌کی تر شه‌ڕی ناوخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و یه‌کێتی شکایه‌وه. هیچ کام له خانه‌واده‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی نه‌بوونه قوربانی و شه‌ڕیشیان کرده ده‌رفه‌تێک بۆ زیاتر خۆ قایمکردن و ماشینه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك.
ماڵی مه‌لیکی زۆنی زه‌رد، ئه‌مینداری سه‌رجه‌م داهاتی زۆروزه‌وه‌ندی ناوچه‌که‌ن بوون، کۆنترۆڵی گشت سهوداومامهڵه بازرگانیهکانیهکانیان له‌به‌ر ده‌ستدا بوو. کلکیان له‌گه‌ڵ سیخوڕێ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که گرێدا‌و سه‌ری ڕه‌شیان کرده قه‌ڵای خۆیان. قه‌ڵه‌م ڕه‌وی شه‌ری ڕه‌ش، مێخی له پایته‌خت چه‌قاند و ئه‌وی بڵێ نا! گه‌ر نه‌کوژرێ ده‌بێ سه‌رهه‌ڵگرێ.
ماڵی مه‌لیک له سلێمانی: ئه‌وه‌ی مه‌لیکی زه‌رد به هه‌ولێرو ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی کردی.، مه‌لیکی سه‌وزیش هه‌مان سیاسه‌تی په‌یره‌وکرد و که‌وته ڕازاندنه‌وه‌ی پایه‌و بنمیچه‌کانی. هه‌ر ئه‌و کات نه‌وتی شیواشۆک کرایه قوربانی گومرگی برایم خه‌لیل. دوکان و قه‌ڵاچوالانیان، دژی سه‌ری ڕه‌ش ڕازانده‌وه! ئه‌وان هه‌ولێر و ئه‌مانیش سلێمانیان له‌سه‌ر خۆیان و دهسودایهرهو نه‌وه‌کانیان تاپۆ کرد.
حاشیه‌ی مه‌لیکی زه‌رد، کوڕ کوڕه‌زاو برازا و زاکانی ترتهیمانێکی ئه‌ستوورن بۆی. ئه‌م بۆره پیاوانه هه‌ر هه‌یه‌ک ده‌سته‌و تاقمی خۆی هه‌یه له‌کاتی پێویستدا ئاراسته ده‌کرێن. له ژێر ناوی جۆراوجۆردا(ئاسایش، پاراستن، زێره‌ڤانی و..... هتد).
حاشیه‌ی مه‌لیکی سه‌وز: ئه‌م حاشیهیه به‌ڕووکه‌ش مه‌کته‌ب سیاسی وسه‌رکردایه‌تی بوونه‌ته په‌رژینی و له کرداریشدا شاژن هێرۆ هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباره گرنگرکانی قهڵهمڕهوهکهیهوئهمانیش (زانیاری و ئاسایش ودژهتیرۆرو ده‌زگای پێشمه‌رگه‌و... هتد)ی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه.
له دوای 2003 و ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، مه‌لیکه‌کان. ترسیان ڕه‌ویه‌وه‌و له ژێر زه‌بری خۆرئاواشدا به‌ڕوکه‌ش پێکهاتن. پاشانیش په‌یمانی ستراتیجیی نێوانیان واژۆ کرد، خاڵ و به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یمانه نهێنیه‌و تا ئێستا سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوولایان بێ ئاگان لێی به‌ڵام دواتر ئاشکرا بوو که پارتی ویه‌کێتی ، شه‌رعیه‌تی دزینی مانگانه سی ملیۆن دۆلاریان بۆ یه‌کتری بڕاندۆته‌وه.
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش ئاشکرای کرد.، خه‌فه کردنی ده‌نگ و ڕای ئازاد، چه‌سپان و پێڕه‌وکردنی گرتن و بێ سه‌روشوێن کردن و تۆقاندن، دوورخستنه‌وه و نان بڕین، کوشتنی قه‌ڵه‌مه ئازا‌و نهترسهکان. خاڵێک بن له خاڵه نه‌زانراوه‌کانی په‌یمانی ستراتیجی نێوان دوو مه‌لیکه‌که.
که‌واته خه‌ڵکی ئاسایی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته بۆیان نیه بزانن و بپرسن:
بودجه‌ی هه‌رێم چه‌نده و چی لێ دێ!
ئاسایش بۆ یه‌کناگرێته‌وه!
گرێ به‌ستی نه‌وت، چۆن کراوه و قازانجه‌که‌ی چی لێ دێ!
پاراستن و زانیاری کێیان له پشته‌و له خزمه‌تی کێدان!
دژه تیرۆر‌و زێره‌ڤانی بۆ پاراستنمانه له‌ده‌ره‌وه یا بۆ کوتانی خۆمان!
په‌رلامان دیوه‌خانی حیزبه، یا ماڵی میلله‌ت!
حکومه‌ت خزمه‌تکاری خه‌ڵکه، یا به پێچه‌وانه‌وه!
خۆ گهرگهنجان و لاوانی نوسه‌رو خوێن گه‌رم. به خه‌یاڵ، به قسه، به نوسین، به ئیشاره‌ت، به هه‌ر شێوازێک. باس و خواس له‌حه‌ره‌می ماڵی مه‌لیکه‌کان بکه‌ن به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ده‌کوژرێن!
هێمنی شاعیری پایه‌به‌رز. کاتێک ناعه‌داله‌تی، پیاو کوژی، بێ ویژدانی، بێ که‌رامه‌تی حه‌مه ڕه‌زاشای گۆڕ به گۆڕ ده‌بینێ خۆی پێ ناگیرێ له به‌رامبه‌ردا.،(ژوان و ئه‌وین و جوانی کوردستان و هۆنراوه‌ی ناسک) له یاد ده‌کات و به شا ده‌ڵێ :
خائن، خوێڕی، درۆزن، به‌دفه‌ڕ، شه‌ڕانی، سه‌رشۆڕ، پیاوکوژ، تاوانبار، ملهۆڕ، دیکتاتۆر.
له دوای تیرۆری قه‌ڵه‌مه ئازا‌و بوێره‌کان، دکتۆر تایه‌رو سۆران و سه‌رده‌شت وشاردنه‌وه‌ی بکوژه‌کانیان ئیتر بۆمان هه‌یه وه‌ک مامۆستا هێمن. ڕووی ده‌ممان له‌ده‌سه‌ڵات بکه‌ین و ئه‌و جوێنانهیان پێ بڵێین. که قهترهیهکن له ده‌ریایه‌ک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست