کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەی ماستاوچیەکی پارتی، بۆ سەرۆک

Wednesday, 02/03/2011, 12:00




ئەزبەنی خۆش هاتی و داوای لێبوردن و بەخشندەییت ئەکەین، کاتێ لەسەفەر بوویت، بەردەوام فاکس و تەلەفۆنمان بۆ ئەکردیت و نەمان هێشت وەک پێویست چێژ لەسەفەرەکەت ببینی.
جەنابی سەرۆک لە ڕاستیدا خەم و پەژارەمان کۆتایی نایە، بەبێ بوونی جەنابتان خەریک بوو قەڵەم ڕەوەکەت قڵب بێتەوە.، ئاژاوە گێڕو پیلان گێڕەکان هاتنە سەرمان وبەردبارانیان کردین و شووشەی پەنجەرەکانیان شکاندین و لەوەش زیاتر ئەیان ویست بۆیەی دیواری حەوشەی قەڵاکانمان بڕوشێنن.
ئەوانە بە ناوی میللەتەوە داوای بەشە بودجەو نەوت وئەو ماڵ وموڵکانەیان ئەکردەوە کە ئێمە بەمیراتی بۆمان ماوەتەوە، جگە لەوەش ئەیانووت، ئازادیمان ئەوێ و ئەوەی گەرەکمانە ئەیڵێین و ئەینوسین و بڵاوی ئەکەینەوە، هەڕەشەی ئەوەشیان ئەکرد کە ئەوانە هەمووی تەرجەمە ئەکەن و ئەیدەن بە عومەری موتەحیدە.
چیت بۆ بگێڕمەوە سەرۆک گیان! لە ڕاستیدا ئەو لووسکانە، ڕەسمەکانیان دڕاندی، جامانەکەیان سووتاندی، نەبوونی تۆمان پێوە دیار بوو تا فەرمانمان بدەیتێ وەک کەلەکین قەتلوعامیان بکەین!
هەرچەندە فازیل میرانی ئەیوت، دەست و قاچیان ئەبڕینەوە، بەڵام هەر قسە بوو هیچی تر. دوێنێش بەهجەت کاکەیی ئەیوت، با ئەم لووسکانە جیا کەینەوە و بۆخۆیان چیان ئەوێت بیکەن، جەنابی سەرۆک کاکەیی ئەیوت ئێمە گومرگرکەو نەوتەکەمان بەسەو با واز لە گازەکەی ئەوێ بێنین. ئەی جەنابتان فەرمانتان بە چیە.
بەڕای من جەنابی سەرۆک، پێش هەموو شتێک، ئەم قات و بۆینباخە ئەوروپاییانە فڕێ دە، بە خوا بەمانەوە کەس گوێت لێ ناگرێ، تا جلە حەربیەکانت لەبەر نەکەیتەوە. ئەو کاتە کەتنێکیان بەسەر ئەهێنین لە زەعیم سدیقیشیان نەدیبێ. بەڵکو خوا بکا لە داهاتووشدا مەدالیای زێڕینی ئازایەتی ستالین و هیتلەرتان بدەنێ.
چاوەڕوانی فەرمانتانین جەنابی سەرۆک.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە