خه‌ڵاتی زێڕینی بله بۆ که‌سانی نموونه‌یی!
Thursday, 08/04/2010, 12:00
ڕێکخراوی برایم ئه‌حمه‌د. که هێرۆی کچی نه خشه داڕێژهرێتی له 8ی نیسانی ساڵی 2002 وه ده‌ست به‌کاربووه ، که ده‌کاته ساڵڕۆژی مردنی ناوبراو، له‌و ڕۆژه‌دا، پۆلێنی شه‌ش که‌سی نمونه‌یی بواری جیا جیا ده‌که‌ن که خه‌ڵاته‌که‌ی شایسته‌یه.، وه‌ک(دایک و خوێندکارو پێشمه‌رگه‌و نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو کارمه‌ند)ی نمونه‌یی.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه له ژماره‌ی 152ی خاک‌دا کۆمیته خه‌ڵاتی زێڕینی بله، بڵاوی کردۆته‌وه که گوایه کۆمیته‌که‌یان گله‌یی زۆری لێکراوه، له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به شایسته‌ی خه‌ڵاته‌که ده‌زانن و پۆلێن ناکرێن. بۆیه بانگه‌واز ده‌که‌ن که‌هه‌ر که‌س خۆی به شایسته ده‌زانێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته با(cv)ی بنێرێت بۆ پرۆژه‌کانی سکرتاریه‌ت!.
گه‌ر به زه‌ڕه‌بینێکی مه‌عقول له‌م مه‌سه‌له‌یه بڕوانین.، هیچ نه‌بێ په‌یوه‌ندیه‌ک، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سکرتاریه‌تدا ده‌بینینه‌وه. به‌ڵام نازانم چ په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆحی هه‌یه له نێوان سکرتاریه‌ت و(دایک و خوێندکارو نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندو کارمه‌ند)دا. باشه وا ووتمان من کابرایه‌کی هه‌ڵه‌شه‌م و هه‌ر خه‌ریکی گللهییم! ده فه‌رموون ئێوه‌ی خۆێنه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ک بدۆزنه‌وه له نێوانیاندا!
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تا ئێستا خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌شی له داهاتوودا وه‌ریده‌گرن، تکام وایه ئه‌وانیش هاوڕابن له‌گه‌ڵمدا و له سه‌ره‌تاوه ئه‌م پۆزشهم قه‌بووڵ بفه‌رموون.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ژیان به‌گشتی له دووبه‌ره‌ی دژبه‌یه‌کدایه.، تاریکی و ڕووناکی، چاک و خراپ، ڕه‌ش و سپی،جاش و پێشـه‌رگه، دزو ده‌ستپاک و... هتد. خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه باشه‌کان قابیلی به‌سه‌ر کردنه‌وه بن. ئه‌وا هه‌ق وایه لایه‌نه خراپه‌کانیش جارجار به‌سه‌ر کرێنه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م گروپه‌یان به‌رده‌وام له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دان و خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات و حزبه شۆڕشگێڕه‌کانن!
بۆیه پێشنیار ئه‌که‌م بۆ کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خه‌ڵاتی بله، ساڵانه خه‌ڵاته‌که‌یان بکه‌نه دووجار، یا زستانه و هاوینه. بۆ لایه‌نه باشه‌کان پێشتر خۆیان خاڵبه‌ندیان کردووه. بۆ لایه‌نه خراپه‌کانیش ئه‌وا به‌نده بۆیان داده‌ڕێژم، خۆشیان یا ئێوه‌ش ده‌توانن زیادو که‌می بکه‌ن، گه‌ر به‌نده که‌لێنێکم بیرکردبێت. ئه‌مه‌ش پێشنیارهکانمه:
خه‌ڵاتی زێڕینی بله، بۆ جاش و فایلداری نمونه‌یی: مه‌رج نیه ئه‌م زاته ته‌نها له یه‌ک پێست و جل و به‌رگدا بێت، ئه‌م نمونه‌یه، زۆرجار پۆشاکی پێشمه‌رگه‌ی پۆشیوه‌و چه‌پکه گوڵی ده‌ستی دوژمنه. یا قات و بۆینباخی که‌شخه‌ی له‌به‌ره و پاسپۆرتی چه‌ند ووڵاتی له‌به‌ر باخه‌ڵدایه و شه‌هاده‌که‌ی قورس و قه‌به‌یه. یا ئه‌وه‌تا جاران مسته‌شار بوو ئێستاش خاوه‌ن دیوه‌خان، له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ڵک و به‌پشتیوانی یه‌کێ له حزبه‌کان.
خه‌ڵاتی زێڕینی بله، بۆ ماستاوچی نمونه‌یی: ئه‌م زاته به‌ڕێزه، له هه‌موو پیشه‌کان ئه‌زانێت و نمونه‌شی له هه‌موو پیشه‌کاندا هه‌یه. هونه‌رمه‌نده، نوسه‌ره، شاعیره، شایه‌ره، ده‌رهێنه‌ره، سیناریۆ نوسه، تاوانباره، پیاوکوژه، کاسه لێسه، مههندیسه، محاسیبه، ئیداریه، باخه‌وانه، پاسه‌وانه. بۆ هه‌موو گرفتێک پرسیاری پێ ئه‌کرێ و له‌هه‌موو کاسهیهکیشا که‌وچکه. بۆ تیکه‌یه‌ک نانی چه‌ور ملی برای خۆشی ئه‌شکێنێ.
خه‌ڵاتی زێڕینی بله، بۆ مێبازی نمونه‌یی، بۆ هه‌ردوو ته‌ره‌فه‌که:
ته‌ره‌فی نێر: ئه‌م زاته، ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسی، یا سه‌رکردایه‌تی. یا وه‌زیرو مدیر عام. یا شتێکی له‌وجۆره‌یه. یا ئه‌وه‌تا هیچ نیه و ههمووشتێکێشه. مه‌به‌ست بازرگانێکی تازه پیاکه‌وتووه و له بنڕا شه‌ریکی یه‌کێ له‌و زاتانهیه له‌سه‌ره‌وه باسم کردن. کورته‌ی پێناسه‌ی ئه‌م نمونه‌یه ئه‌وه‌یه له ژنێک و ماڵێک زیاتری هه‌یه و پشتی ئۆفیسه‌که‌شی له ڤێللایه‌کی خنجیله ئه‌چێ بۆ ڕابواردنی کاتی. کورسی و ده‌سه‌ڵات و ئه‌و ئیمکانیاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه به‌کارئه‌هێنێ بۆ تێر کردنی شه‌هوه‌تی خۆی و به‌و جۆره‌ش هه‌رچی خڕ و خه‌پان هه‌یه له خۆی کۆ ئه‌کاته‌وه. هه‌ر له چایچیهکهوه تا ده‌رگای ده‌ره‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر خانمێکیشیان بۆ له خشته نه‌برا ئه‌وا یا بوختانی بۆ ئه‌که‌ن. یا ئه‌بێ هه‌ر هه‌فته و مانگه له به‌شێک و دائیرهکی جیاواز بێ.
ته‌ره‌فی مێ : ئه‌م زاته‌ش خۆشه‌ویستی هه‌موانه زۆربه‌ی لێپرسراوه هاوپیشه‌کان ده‌یناسن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوو زوو بۆ کاری تایبه‌ت خۆیان ئاڵ‌وگۆڕیان ئه‌که‌ن، کاری له لای که‌سیان ڕاناوه‌ستێ و نهێنی هه‌موویانی له‌ژێر سه‌رایه! بۆ زیاتر خۆبردنه پێشه‌وه‌ش زوو زوو هاوکاری نایاب و تازه له خشتهبردووی به جه‌ماعه‌ت ئه‌ناسێنێ. پشکی زێڕینیشی هه‌یه له وه‌رگرتنی زه‌وی و مۆڵه‌ت و مکافه‌ئه و هه‌موو شتێکا.، به‌شێک له هاوکاره‌کانیشی لێی ئه‌ترسن و خۆیانی لێ ئه‌شارنه‌وه، ئه‌ڵێن نه‌وه‌ک که تنێکمان به‌سه‌ر بێنێ.
خه‌ڵاتی زێڕینی بله، بۆ بازرگانی نمونه‌یی: ئه‌م زاته‌ش هیچی نیه و خاوه‌نی هه‌موو شتێکیشه، ئه‌نواع و ئه‌شکال کۆمپانیای هه‌یه و ژێر به ژێر به‌پاره‌ی جه‌ماعه‌ت کاسبی و تیجاره‌ت ئه‌کات و ڕۆژێک له تورکیا و ڕۆژێک له ئێران و ڕۆژێک له عمانه. سه‌ری له هه‌موو شتێک ده‌رئه‌چێ! تهپاڵهت لێ ئه‌کا به ئاڵتون و ئاڵتونیش ئه‌کا به توێکڵه پیاز. مه‌جلیسی خواردنه‌وه‌ی ئێوارانی گه‌رمه‌و جه‌ماعه‌ت گوێ بۆ فشه‌کانی شل ئه‌که‌ن. که چۆن فڵانه مه‌سئولی قۆڵ کرد و له‌گه‌ڵ فڵانه مهسئولیشا چۆن ڕایانبوارد. که له ئیمارات یا له تورکیا بوون.
خه‌ڵاتی زێڕینی بله، بۆ دزی نمونه‌یی: ئه‌مه تا دوێنێ هیچی نه‌بوو، ئه‌مڕۆ چه‌ندین کۆمپانیای خستۆته گه‌ڕ. یه‌ک دوو به‌نزین خانهشی هه‌یه و ئه‌ڵێن بهتهنکهرهکانی نه‌وتی خاو بۆ براده‌ران ئاو دیو ئه‌کات. ئه‌شڵێ حساب بۆ فیل و ئه‌سپ و قه‌ڵا ناکه‌م. وه‌زیرم له پشته و مه‌لیک خۆشی ئاگاداره.
بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی شایسته‌ش بدۆزنه‌وه. که خه‌ڵاته‌کان پێشکه‌شی ئه‌م زاتانه بکات .، پێویسته له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بانگه‌وازێک بکه‌ن و به‌دوای ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌دا بگه‌ڕێن که سه‌د به‌ردیان داوه به پشتی ئه‌مانه‌ی خۆماندا. به تایبه‌ت له سۆماڵ و سودان و ئه‌فغانستان.
له کۆتایشدا ئه‌ڵێم.، برایم ئه‌حمه‌د دوێنێ مرد، هه‌ر ژانی گه‌ل و به‌ره‌و ڕووناکی و گۆڤاری گه‌لاوێژی له دوای خۆی جێهێشت. ئه‌رێ مناڵه‌کانی پاره‌ی ئه‌م ئاهه‌نگ و خه‌ڵاتانه له کوێوه دێنن. وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن هه‌ر خه‌ڵاتێک بریتیه له مه‌دالیایه‌کی ئاڵتونی و بڕێک پاره‌ی باس نه‌کراو! خوا پێم نه‌گرێ ده هه‌زار دۆلاره! بێجگه له ته‌شریفات و ته‌رتیباتی ئاهه‌نگ سازیه‌که‌ی.
ئا له‌وه‌ش سه‌یرتر هه‌ر له‌هه‌مان ژماره‌ی خاک‌دا بابه‌تێک بۆ ناساندنی دوا کتێبی بڵاوکراوه‌ی خاتو دانیال میتران بڵاوکراوه‌ته‌وه.، ناوبراو له ساڵی 1981 وه بۆ ساڵی 1995 خانمی یه‌که‌می فه‌ره‌نسا بووه.، له زمانی ئه‌و خانمه‌وه ده‌ڵێ(دانیال میتران هه‌ندێک له که‌ل وپه‌لی ناوماڵه‌که‌ی هه‌ڕاج کردووه تا بیدات به که‌فاله‌ت بۆ به‌ربوونی کوڕه‌که‌ی!)
پرسیاره زۆر ساده‌که‌ی منیش ئه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه و مانان به بڕیاری خۆتان و کوڕ‌و ده‌سته و دایهرهکهتان گێراین. ئه‌بێ که فالهته که‌مان چه‌ند بێ بۆ به‌ربوون!یا که‌فاله‌ت و پاره‌ی ناوێ و عه‌یب نه‌بێ هه‌ر بهرنابین!
ئاکۆ قادر ئه‌حمه‌د
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست