ڕێگە چۆڵ کەن هەستنە سەرپێ پێشکەشە بە شێرکۆ بێکەس
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
ڕێگە چۆڵ کەن، هەستنە سەرپێ
وا (سەردەشت)ێکی باڵا بەرز
پەرتوک و دەفتەر، لاپتۆپ خوێناوی
لە قەڵاوە، بۆ زانکۆ دێ
ڕێگە چۆڵ کەن
کاروان و قەتارێک لە ڕێیە
پەیامێکی (سۆرانی مامە حەمە)ی پێیە
سۆران وتی، گوللە نەی هێشت
پێنوسەکەم دوا هۆنراوەی ئاڵ و پاراو
بۆ هاوڕێ کچەکەم بنوسێ،
سۆران وتی: تفەنگ نەی هێشت
لەو بوارە بپەڕمەوە
بچمە ئەو بەروو
لەوێ لەو دنیا بەرینە، سەرزەمینێ بسازینم و
کەس لە کەسی تر نەترسێ!
سۆران وتی: پێنوسەکەم داوەتە سەردەشت و
لەمەو دوا ئەو
فۆرمی خوازبێنی کچی سەرۆک و
وتاری گڕ و
خورپەی دڵی کچانی زانکۆو
کوڕانی گەڕەك، بەیان ئەکات و دائەڕێژێ.
ڕێگە چۆڵ کەن، هەستنە سەرپێ
سەردەشتیش هات و پێی ووتین
نە باکم بە مردنە، نە بە ئازاردان
خۆزیا بڵندگۆیەکی ئامادە دەبووم
لە مەیدانی ئازادیتان.
ڕێگە چۆڵ کەن
ئەی لەشکری تفەنگ شۆڕی
دەستومەچەک ، شان خۆێناوی
ئەوە هاوڕێکانی سەردەشت و سۆران و ڕێژوانە
کۆمەڵ کۆمەڵ ڕژاونەتە سەشەقام و
هەڵپەی داگرتنی خۆریانە
تێبینی: من شاعیر نیم، بەڵام ئەم بابەتەم بە پێویست زانی و بەمەبەستی توانجیش پێشکەشی شێرکۆ بێکەسم کردووە و ناوی شیعرەکەش شیعرێکی زۆر ناسراوی خۆیەتی.
(نە باکم بە مردنە نە بەئازاردان) ووتەی شەهید سەردەشت عوسمانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست