کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یه‌کێك له‌ مانگرتوه‌کان ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌ !

Saturday, 26/02/2011, 12:00





هه‌ڵۆ ڕه‌شید له‌دوای هه‌شت ڕۆژ مانگرتن له‌گه‌ڵ چوار هاوه‌ڵی تریدا له‌به‌رده‌م ئۆفیسی بازرگانی و سیخوڕی به‌ناو ئۆفیسی حکومه‌ت هه‌رێم له‌ له‌نده‌ن کاتژمێری 4:30 به‌ کاتی له‌نده‌ن ته‌ندروستی به‌ ته‌واوه‌تی تێکچوه‌ و تا نوسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ ته‌واو ژیانی له‌مه‌تسیدایه‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشکدایه‌ له‌ شوێنی تایبه‌ت به‌ مانگرتنه‌که‌یان ، پێده‌چێت له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا به‌ره‌و یه‌کێك له‌ خه‌سته‌خانه‌کانی به‌ریتانیای به‌رن ، به‌و هیوایه‌ی هه‌رزو چاکببێته‌وه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌مێنێت ، ئێمه‌ وه‌ك سه‌ربه‌خۆکان و جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردانی دانیشتوانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نای دورکه‌وتنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی کاکه‌ هه‌ڵۆ ده‌خوازین له‌هه‌مان کاتیشدا بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕوداوێك ئۆباڵی ئه‌و که‌سه‌ شۆڕشگێڕه‌ قاره‌مانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) دوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌ین . چونکه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی له‌ ئه‌ستۆی ئه‌ودایه‌ .

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له‌هه‌ر زانیاریه‌کی تر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە