بۆ جاری دووەم من و جەنابی دکتۆر بەرهەم
Thursday, 10/03/2011, 12:00
بریارم دابوو دوای ئەوەی هەروەك ئەو گەلەی بەردەرکی سەرا کە چیتر نەتدوێنم چیتر لە هیچ شوێنێك باست نەکەم هەروەك چۆن تۆ ئەوانەی بەردەرکی سەرا فەرامٶش ئەکەیت منیش ئاوها تۆ فەرامٶش بکەم ئەشتوانم وابکەم من هیچ ئیشێکم بە جەنابت نیە وئیشم پێت نەماوە نەفەرمانبەرم بڵێیت لە مووچەکەم بترسم نە دراوسێمی حیساب بۆ سابع جارت بۆ بکەم وە نە سەرۆکی وەزیرانی وولاتەکەشمی تا حسابی تایبەتیت بۆ بکەم من و تۆ هیچمان لە هیج ... من عاجزم عاجز بەڵێ لە تۆ عاجزم ... من تووڕەم تووڕە بەڵێ زۆر لەتۆ تووڕەم هەرچەندە خەتای خۆمە زوو زوو بەرلووتت ئەگرمەوە چی بکەم منیش واز بێنم تۆ واز ناهێنیت هەرئەوەندە ئەزانی لەتەلەفزیۆنێکەوە قوت ئەبیتەوە و برینی سلێمانیانەم دەکولێنیتەوە و ئەمهێنیتە قسە.
دوێنێ شەو کە لە هۆڵی پەرلەمان بوویت منیش بە دیار تەلەفزیۆنەکەوە بەدەم وەنەوزەوە هەرچ جۆنێ بێت دانیشتم الحکم للە وتم بزانم فرسەتێك لەبەردەستدایە بۆ ڕزگار بوون لەو داوەی تێی کەوتوویت بزانم ئەو فرسەتە چی لیدەکەیت؟
بیرمە شەوێکی سەری ساڵ لە جادەی سالم بووم تۆش بە پێ گوزەرت کرد بەو جادەیەدا سەلامت بۆ گەنجان دەکرد دوێنێ شەو ئەو شەوی سەری ساڵەم بەبیر هاتەوە چەند ڕەشیقانە گوزەرت دەکرد .. ئای دکتۆر بەرهەم نازانیت و ئاگات لێنیە چیت لەدەست داوە؟ لە چ بەرەیەك بۆ چ بەرەیەك قەڵەمبازت داوە ؟... نازانیت پێش ئێمە چیت بە خۆت کردووە ؟؟ چۆن کابرایەکی زیرەك عاقڵی وەك جەنابتیان بەرەو هەڵدێر بردوە ؟؟ هەموو پێناسەکانیان لیسەنوویتەوە پێناسی سلێمانی .. کوردایەتی .. تەنها یەك پێناسی ئەلەکترۆنیان بۆ چابکردویت ئیستا دڵم دێت بیڵێم پیناسی گەندەڵی ... لەسەرەوە نووسراوە
ئەنجومەنی گەندەڵستان ...
ناو د. بەرهەم ئەحمەد ێالح
پیشە: بێ دەسەڵات
بەرواری دەست بەکاربوون : ٢٥/٧/٢٠١٠
تۆ خۆت سەیری خۆت و دەسەڵاتەکەت بکە ئەگەر بە خۆت و دەورو بەرە یەکیەتیەکەت دەسەڵاتی بەرپرسێکی ناوەندی پارتیت هەبوو بڵێ تۆ شەکرت خوارد.. ئەگەر توانیت موحاسەبە یان سەرزەنشتی بەرپرسی قووتابیان لە زانکۆی سەلاحەدین بکەیت جی خراپە ئەوە بە من بڵێ .. من ئەندازیار بم لەو خانوە شڕەی کە ئەنجومەنی وەزیرانە نایەڵم کەس بچێتە ناوی هەر کاتێ ڕما ڕما
دکتٶر گیان وام لێمەکە هەتا هەتایە کە دەرکەوتیت خۆم بکەم بە یەکەم کۆڵانی لاڕێدا... زۆر بە جدیمە ئەم قسانەی من بەهەند وەربگرە هەرنەبێت سەرم سپیەو دنیام دیوە ... من گەنجی ووڵاتی خۆم چاك ئەناسم چەند میهرەبانن .. ئەیانناسم چەند لیبوردەن .. سارەزای دڵە پاکە بێگەردەکانیانم ... شارەزای بیرکردنەوەکانیانم .. لەگەڵ زۆریان هەڵسووکەوتم کردووە ... وەرە مەردی خوا بەو بەقسەم بکە و هەر ئێستا نەك بەیانی ئەم سەعاتە نەك پاش تٶزێ ئەو گۆزە درزاویەی کە ناوی حکوومەتی هەرێمەو کە بەدەستەوەیە بیدە بە زەویدا با لە شەققەکەی هەموو گەنجەکانی بەردەرکی سەرا بۆ ساتێك لە هووتاف بوەستن ... ئەو زرمەیە چی بوو؟ تۆش بەدەنگێکی زوڵال بڵێ : ئەوە من بووم دکتۆر بەرهەمم کوڕی شاری سلێمانیم بە ڕەچەڵەکیش هە خەڵکی ئەم شارەم هۆۆ خەڵکینە هۆۆ گەنجینە ئەوا من وازم لە هەویە پلاستیکەکە هێنا.. وازم لە کورسی هێنا .. وازم لە بێدەسەڵاتی هێنا من هاتمەوە ناو ئێوە .. ئوە من نەبووم ستەم بەرامبەر کەس وکارم لەم شارە قبووڵ بکەم .. من نیم ڕازیبم خوێنتان بڕژێت ... من لە ئاست داواکانتان نەك تەنها بێدەنگ نابم بەڵکو منیش بەشیکم لەو داواکارانە ، من یەکێکم لە ئێوە ...ئەوکاتە بەڵینت ئەدەمێ منیش لەناو ئەو ئاپۆرا پیرۆزەدا خۆمت لێ ئاشکرادەکەم و دێمە لات و ئەڵێم منم پیاوە سەرسپیەکەو دەستت ئەگرم و ئەچینە لای عمری عەینە و سەرو دوو شیش جگەر دەخۆین و لە چاخانەی شەعبیش سەرو چایەکی شیرین ... چاکم نەکرد کردمیتەوە بە کوڕی سلێمانی ؟؟ بەقسەم بکەی زەرەر ناکەیت بەڵام توخوا دوامەکەوە لەوە زیاتر نەبا کار لە کار بترازێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست