ڕادیۆی گرۆندیك و فەرهاد پیرباڵ
Saturday, 19/03/2011, 12:00
زوو زەمانێ پێش ئێستا تەلەڤزێۆن نەبوو هەرماڵێك توانای هەبووبێ ئەوا رادیۆیەکی هەبوو گەر من بیرم مابێت جۆری ئاکا و جەنرڵ یان گرۆندیك زیاترین جۆریان بوو ..ئەم رادیٶیە چوارچێوەیەکی ساجی هەبوو تا وێستگەیەکت دەدۆزیەوە تووشی دەرد دەبوویت .. تەنهاش بە کارەبا ئیشی دەکرد ..ماوەیەکی دەویست تا گەرم دەبوو.. کە ئیشی دەکرد تڕە تڕێکی لێوە ئەهات ... قەبارەیای ئەم ڕادیٶیانە گەورە بوون گەر بتویستایە تانە لەهەرکەسێك بدەی ئەتووت سەرت بەقەدەر ڕادیۆیەک دەبێت..
لە سیفەتەکانی ڕادیۆ بە گشتی ئەوەیە کە بەهەوەسی خۆت بای دەدەیت بۆ هەر ویسگەیەك بتەوێت .. واتە خۆی خودی ڕادیۆ خاوەن مەبدەو نیە ... واتە ئەوەی دەیڵێت بەدەست خۆی نیە چی بۆ بێت ئەوە بڵاو ئەکاتەوە... هەر قسە دەکات قسە وەرناگرێت .. هیچ بەلایەوە گرنگ نیە دوو ویستگەی دژ بەیەك جارجارە تێکەڵ بکات یان بە جیاوازی ملیمەترێك لە ویستگەی ئیسرائیلەوە بچێتە سەر ویستگەی لوبنان گەر ئیستا بێت ویستگەی پارتی دیموکرات و یەکیەتی وێڕای شتە ستراتیجیەکەشیان .. جا لە سیفەتە ناشرینەکانی ئەم ڕادیۆیە ئەو بازدان و پەتپەتێنەیە کە پێی دەکرێت.. جا هەقی خۆمە کە ئەو ڕادیۆ گرۆندیکە کەئەوەندە بێ مەبدەو بن و زۆربەی بەیانە کۆنە دژ بە کوردەکانم لەوێوە بیستبێ کە ڕقم لێ ی بێ کەچی هەندێك ئێستا لایان بوە بە ئەنتیکە و پارەی زۆری پێدەدەن و لە جامخانەی ماڵەکانیان دەیکەن بە بەشێك لە دیکۆری ماڵەکانیان.
چۆن سەرئەهێنم و سەر ئەبەم هەرکاتێك فەرهاد پیباڵ لەهەرکەناڵێکەوە دەبینم ئەو ڕادوێیەم وەبیردەکەوێتەوە ... نازانم هی سەرزلیەکەی بێت ... یان ... یان؟
کە سەیری لێکچونەکانی ڕادیٶی گرۆندیك و فەرهاد پیرباڵ دەکەم ... هەردوکیان بە دیمەنی ئەم عەسرە نامۆ و ناجۆرن.. گرنگترین سیفەتی لێکچونیان بێ مەبدەئیەکەیە .. دێر زەمانە فەرهاد پیر باڵ بە بێ مەبدەو ناسراوە گەر من پیر بووم و بیرم نەمابێ ئەوانەی لەو دەمانەی لە کۆلیژ بوون یان هاوزەمانی کۆلێژ بوون لەگەڵیا وە کاتێ قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین دژ بە ڕژێم خۆ پیشاندانیان دەکرد دەگیران دەکوژران کاك فەرهاد چی دەکرد؟ ئا لەوکاتەدا ڕادیٶ گرۆندیکەکە واتە کاك دکتۆر لەسەر وێستگەیەك گۆرانی دڵداری ڵیدەدا و بە قوتابیانی دەوت کورە دانیشن خۆتان کەر مەکەن ... کاری ساردکردنەوەو ترساندنی قوتابیان بوو ..دکتۆر ئەتوانی بڵێ ی وانەبوو.؟؟
سیفەتی ئێستەی پیرباڵ و ڕادیٶکەی من قسە کردنەو قسە وەرنەگرتن کە دەم دەکاتەوە عەینەن ڕادیۆکە دەست دەکات بە تڕەتڕو تا ئێوارە هاوار بکەیت وەریناگرێت
هەرکەسێك دەستی بگاتە دوگمەی مەسڵەحەتی پیربال دەتوانێ بایبدات و هەندێ جار لە ویستگەیەکەوە بازبدات بۆ ئەوی تر لە ویستگەی دەسەڵات لەم پارتەوە بۆ ئەوی تر ... ویستی لە ئاوازی سەرای سلێمانی مەقامێکمان بۆ بڵێ بەڵام سەرا ووتیان هۆپ ئەوڕادیۆیە لێرە لابەن باوی نەماوە زەمانەکەی ئەو نیە هەربۆیە دوای بەرکەوتنی یەکەم پێڵاو مەوجەکەی گۆڕی و خۆی کردەوە بە خاوەن ئامۆژگاری بۆمان و چوەوە سەر کورسیەکەی خۆی لە تەلەفزیٶنی زاگرۆس و زۆر سەیر بوو دوێ شەو ئەیوت ئەوەی خۆپیشاندەران ئەمڕۆ دەیڵێن من داهێنەری ئەو وتانەم وەك ئەو قسەیەی دەڵێگ گەر شەرمت نەبوو ئەوا چیت دەوێت بیڵێ.
دوا سیفەتی ئێستای فەرهادو گرۆندیك ئەوەیە کە هەردووکیان بوون بە ئەنتیکە و هەقە لەسەر ڕەفەی ئەنتیکەخانە دابنرێن و کارەبایان ڵیببڕێت و تا هەتا هەتایە بێدەنگ بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست