من نازانم ئەمە حکوومەتە یان{.....}یان ڕەحمەتە
Wednesday, 21/11/2012, 12:00
ماوەیێکی زۆر دوورو درێژە هیچ نووسینم نە نوسێوە ،وتم کە هیچ کەس گوێ نەگرێت .نووسین چ گرنگیێکی هەیە.لەبەر ئەوە بێدەنگیم هەڵبژراد ،وتم گوێگرتن باشترە لەگەڵ خوێندنەوە ،بەڵام ئەمەش زۆر نارەحەتە لەناو وڵاتێکی جەنجاڵی وەکوو کوردستاندا ،بێ دەنگی هەڵ بژێریتو ئەم هەموو جەرەیانە ڕووبدات ،وتم با وردە وردە بێمە قسە . بەڵام هیوادارم قسەکانم دڵی کەس نەیێشێنن جوونکە من مەبەستی ئەوەم نیە دڵی خەڵکم لێ بڕەنجێت نوسین بۆیە ئەنوسم چارەسەری بابەتێکی پێ بکەم
هەتا لەم رٶژانەدا لە للڤینی بەرێزدا بابەتێکم خوێندەوە کە بەرێز نەوشیروان معاشی مانگانەی بەرێز کاک نێچروان بارزانی ئاشکرا کردبوو.کە گوایا ١٠٠٠٠٠٠٠ دەملیۆن دینارە منیش وتم وەڵڵا کەمە کاک نەچیر.چونکە ئێوە سکانەکە بەدەست خۆتانەوەیەو ،هەرچۆنێکتان بوێت وای ئەسووڕێنن ،منیش وتم وەڵڵا سەرگوزشتەی خۆم بۆ ئەم خەڵکە ئەگێڕمەوە ،با بزانن ئەم حکومەتەمان هێشتا گاگۆڵکێ ئەکات بزانم کەی پێ ئەگرێتو هەموکەس هەقی خۆی وەرگرێت.ئەمەش سەر گوزشتەکەی منە ؛قسەی هەڵبەستراوی کوردستانپۆست نیە کە دوژمنەکانی وایان پێ ئەلێن ئەمە حەقیقەتەو من لێی لێپرسراوم:-
من لەسالی ٢٠٠٧ بوو چومەوە بۆ کوردستان ،بەهیوای ئەوەی بگەڕێمەوە سەرکاری خۆموو ،خزمەت بە گەڵوو نیشتمانی خۆم بکەم ،ئەگەر بە بێ معاشیش بێت هەر پێم خۆشە.بۆئەومەبەستە چوم سەردانی پەروەردەی سلێمانیم کرد.چومە لای بەرێز کاک نعمان هەورامی بەڕێوەبەری خۆییەکانی پەروەردەی سلێمانی،پێم ووت شتێکی وام نیازە ئەمەوێت بگەڕێمەوە سەر ئیشی خۆم ،وەکوو مامۆستایێکی دواناوەندی مێژووخزمەت بکەم ،چونکە غەریبی فێری شتی زۆری کردووین با ئێمەش بۆ نەوەکانی خۆمانی هەڵڕێژین.وەڵامی کاک نعمان هەورامی ووتی نابێت...ووتم بٶ؟وتی فرمانمان بۆ ههاتوە ئەو کەسانەی کەتەمەنیان لە پەنجا ساڵ زیاتر بێت ،ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ئیشی خۆیان.هاتمە دەرەوە چووم بۆ لای شێرکۆی خۆیی ووتم بەڵکو وەڵامێکتتر وەربگرم وانەبێت.ئەویش هەر هەمان شێوە وەڵامی دامەوە ،منیش لە وێدا هەستێکی زۆر ناخۆشم بۆ هات، وتم جاک بەزیندووی ئەنفالیان کردین.بەڕاستی لە ئەنفال خراپترە کە تۆ ،چەندین ساڵە هەوڵوو کۆشش ئەکەی بۆ ئەوەی بە ئیشی خۆت بگەییتو ،دوایی لێت قەدەغە بکرێت منیش بە ناخۆشیێکی زۆرەوە هەست کردن بە زوڵمێک زۆر ووتم باشە لەلای کەمی باشە با خۆم خانە نشین بکەم ،پرسیم وتم ئەبێت ؟بە ڕوویێکی خۆشەوە وتیان بەڵێ ئەبێت{لێرەدا هەستم بەوەکرد بەڵێ ئەبێت یاسینت بخوێنینو بۆ هەتا هەتایە تۆ ئیشی خۆت نەکەی} هەستم بە ئەنفالێکی تەواوی کرد دەستم پێکرد بەدوو ڕٶژ کەمتر لە سلێمانی تەواوم کردو ناردیان بۆهەولێر.
منیش گەڕاوەمەوە بۆ هۆڵەندا بە دڵێکی زۆر ناخۆشەوە.رۆژێک نووسینگەی بەرێز دکتۆر بەرهەم ێاڵحم بینی وتم با نووسینێکیان بۆ بنووسم بزانم ئەم ئەنفالە چۆنە کێ دەری کردوە؟
ئیمێڵێکم بۆ ناردن بەدرێژی باسی ئەم فەرمانە شوومەم کرد کە، لەوەزارەتەوە کراوە.پاش ماوەیێکی زۆر کورت وەڵامم بۆ هاتەوە، لەلایەن نووسینگەی بەرێز دکتۆر بەرهەمەوە بە تەواوی لەلایەن بەرێز دیار خەفاف خان کە زۆر بەمنەوە هیلاک بو سوپاسی ئەکەم داوای ڕوون کردنەوەی زیاتری کرد منیش بەدرێژی بۆم نوسی کە نعمان هەوراممی و شێرکۆی خۆیی چییان پێوتووم ئەویش وەت باشە وەڵامت ئەدەیینەوە ژمارەی تەلەفونم دانێ ..پاش ماوەیێکی زۆرکەم دیار خان تەلەفوونی بۆ کردم وتی ئەوەی نعمانو شێرکۆ وتویانە وانیە هەڵەیان پێوتویت.ئەو فەرمانە ئەوەیە .....ئەگەر هەرکەسێک تەمەنی ٥٠ سالبێت دانامەزرێت، نەک ناگەرێتەوە تۆ ئەتوانیت بێیتەوە داوای گەڕانەوەی خۆت بکەیت.منیش لای خۆم بڕیارمدا خۆ من بڕیاری ئەنفالەکەم دراوە بۆجی بڕۆمەوە کێ ئەڵێت هەزار بڕوو بەهانووم پی ناگرن خۆ .من سۆفی هیچکام لەم حیزبانە نیم کێ ئەڵێت بۆم ئەکەن.
پاشماوەیێکی کورت وەڵامی خانە نشێنەکەم هاتەوە بڵێن بە چەنژ خانە نشین کراوم .بە شاهەدەی بەکەلۆریۆس لە مێژوودا دبلۆم لە جۆغرافییە دبلۆم لە پەروەدە بە ١٩سال خزمەتەوە{١٦٧٠٠٠}هەزار دیناری بریمەر +٧٠٠٠٠دینارەکەی ماڵکی کەزیاد کرا بۆ هەمو عێراق یانی ١٦٧٠٠٠+٧٠٠٠٠=٢٣٧٠٠٠ دیناری بریمەر سەرنجێکم لەسەر لڤین نوسیبو دو برادەر بە درۆیان خستبوومەوە باوەڕیان نە کردوە کە من ئەوە مەعاشم بێت یەکێکیان وتبووی معاشی ژێر مێزت هەیە نازانم مەبەستی چیب وئینجا من ئەمەوێت بە بەرێز کاک نەچیروان بارزانی و سەرۆکی هەرێم بڵێم کە معاشەکەی ئەویش ١٥٠٠٠٠٠٠ بەڵام مام جەلال
نازانم هەر ئەوەندە ئەزانم مام جەلال نانی هەمو عەسکەرەکە بەدەست خۆیەوەتی ئینجا من ئێوە ئەکەم بە سەرپشک ئەم حکومەتە بەرێزە ناو ئەنێن چـــــــــــــــــــــی؟
ناسر عهزیز ههورامی/هۆڵەندا /لاهای
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست