گه‌نده‌لیه‌کی تری ئدریس هادی له‌ کۆلیجی په‌روه‌رده‌ زانسته‌کاندا

Monday, 08/06/2009, 12:00


ئدریس هادی به‌راستی هه‌وێن و میکرۆبی گه‌نده‌له‌یه‌ ، له‌ ناو حکومه‌تی هه‌رێم و له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا وه‌ بۆته‌ په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش به‌ نێوچه‌وانی پارتی و لقی دوو لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانکۆ ،‌ چونکه‌ به‌ ئاشکرا گه‌نده‌لی ئه‌کات و له‌ لێپرسینه‌وه‌و ئابرووچون ناترسێت ، ئه‌وه‌تا ئه‌م جاره‌ له‌ کۆلیجی په‌روه‌رده‌ زانسته‌کان له‌ به‌شی بایلۆژی به‌ ئاشکرا کچی به‌رپرسێکی پارتی به‌ ناوی (لــــۆزان سه‌لام خۆشناو) که‌ باوکی پێشتر به‌رپرسی ناوچه‌ی زانکۆ بوه‌و کارگێری لقی دووه‌ . که‌ نمره‌که‌ی له‌ شه‌سته‌ ، هه‌لساوه‌ به‌ دامه‌زراندنی و هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌ له‌ خوێندنی بالاش وه‌ریگرتوه‌ و وا ده‌خوێنێت ، به‌ پێی یاساکانی خوێندنی بالا (یاساکانی ئدریس هادی) کچی به‌رپرسی ناوبراو بۆی نیه‌ به‌م نمره‌یه‌ له‌ خوێندنی بالا وه‌ربگیرێت ، ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنی کچی ئه‌م به‌رپرسه‌ له‌سه‌ر توانستی زانستی ئه‌م کچه‌ به‌رپرسه‌ بێت ، بۆ له‌ سه‌ر مه‌رجی توانستی زانستی هه‌موو که‌س وه‌رناگرن و واز له‌ کۆنمره‌ نایه‌نن ؟ یان ئێوه‌ خۆشتان باوه‌رتان به‌ یاساکانی خۆتان نیه‌ ؟ یان دامه‌زراندن به‌س بۆ کچ و کوری به‌رپرس کراوه‌یه‌ ؟؟؟ ئه‌گه‌ر دۆریه‌و ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌لبه‌ستراوه‌ ده‌ جارێ وه‌ک پیاو وه‌لامان بده‌نه‌وه‌ ، قسه‌یه‌ک بکه‌ن بلێن درۆیه‌ یان نا؟ به‌لام دلنیامه‌ ئێوه‌ رووتان ره‌شه‌ و رووی ره‌ش رۆژی له‌ناوچونی نزیکبوه‌ و ناتوانن ئینکاری له‌ گه‌نده‌لیه‌کانتان بکه‌ن ،
شایانی باسه‌ له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م کچه‌ به‌رپرسه‌ که‌ ناوی (لۆزان سه‌لام خۆشناوه‌) له‌ خوێندنی بالا کێشه‌و موناقشه‌یه‌کی زۆر له‌نێوان ئدریس هادیو دکتور جه‌عفه‌ر عه‌میدی کۆلیجی خوێندنی بالا رووی داوه‌ که‌ ئه‌خیره‌که‌یان نارازی خۆی پیشاندایه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ناوبراو ، چونکه ناگونجێت ‌ له‌گه‌ل یاساکانی خوێندنی بالای ئدریس هادی که‌ لۆزان سه‌لام خۆشناو وه‌ربگیرێت .
ئدریس هادی نه‌ک رووی خۆی ره‌شکردووه‌ به‌لکو رووی پارتیشی له‌ نێو مامۆستایانی زانکۆو قوتابیان و ده‌رچوانی زانکۆ ره‌شکردوه‌ ، به‌راستی له‌ هه‌لبژاردنیش ئه‌م راستیه‌ ده‌رده‌که‌ویت ، که قوتابیه‌کی زۆری زانکۆ وه‌هه‌موو ده‌رچوان و هه‌موو مامۆستایانی زانکۆ بریاریان داوه‌ که‌ ده‌نگ به‌ لیستی گۆران بده‌ن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا ،چونکه‌ له‌ ڕێگه‌ی لق و ناوچه‌ی زانکۆ ئه‌مه‌لیان براوه‌ که‌ ئدریس هادی لابرێت ،ناوچه‌ی زانکۆ هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت ، باشترین چاره‌سه‌روو خێراترین چاره‌سه‌ر سندوقه‌کانی هه‌لبژاردنه‌ و ده‌نگدانه‌ به‌ لیستی گۆران ، لیستی دژ به‌ گه‌نده‌لی دژ به‌ فه‌سادی ئیدریس هادی ...
/ چاودێرێکی زانکۆیی ......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە