كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى - كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى
Tuesday, 12/02/2013, 12:00
بەیاننامە
تەكنیككاران وەك هەر توێژ و پیشەیەكى تر دەورى كاریگەریان هەیە لە ناوەندەكانى حكومیدا , توێژى تەكنیككاران وەك سەرجەم توێژ و پیشەكانى ترى كۆمەڵگا چاوەڕوانى باشتركردنى بارى بژێوى ژیان و پێشكەوتنى خزمەتگوزاریەكان بوین و هیوامان بە دروشمەكانى حكومەتى هەرێم بوو كە بە كردار هەنگاوى گونجاو بنێت بۆ چاككردنى بارى ئابورى خەڵك سەرەڕاى بەڵێنەكانى جێگرى سەرۆكى هەرێم بە هاوتاكردنەوەى دەرماڵەكان لەگەڵ ناوەنددا , بەڵام بە داخەوە حكومەتەكەمان نەك هەر لە خەمى ژیان و پێداویستى سەرەتایى خەڵكى هەژار و كەم درامەتدا نیە بەڵكو خەڵك و توێژەكانى كۆمەڵگا بە نا بەرپرس و بێ خەم دەزانێت لەوەى كە داواى زیادكردنى موچە و دابین كردنى دەرماڵە و زیادكردنى دەرماڵەكان دەكەن , لە كاتێكدا بارى گوزەرانى خەڵك ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێت لەگەڵ زۆرتر و زۆر بونى بڕە پارەى بودجەى حكومەت ساڵ بە ساڵ حكومەتێك ئامادەیە بە ملیارەها دینار تەرخان بكات بۆ ڕابواردنى فەرمى و كڕینى ڕۆژنامە و كارتى مۆبایل و نانخواردنى نا پێویست و خەرجى [ دیكە ] , بەڵام ئامادە نیە دەرماڵەى توێژى تەكنیككاران و توێژەكانى تر زیاد بكرێت و موچەى فەرمانبەران و خەڵكى كەم درامەت زیاد بكات كە لە ئاستى بژێوى ڕۆژانەدا بێت .... بۆیە ئێمە وەك توێژى پیشەیى تەكنیككاران داواكارین لە سەرجەم تەكنیككاران لە فەرمانگەكانى حكومەتى هەرێمدا هەڵویستان هەبێت و ناڕەزایى دەرببڕن و فشار دروست بكەن , تێپەڕاندنى بودجە بە بێ جێ بەجێ كردنى داواكارى سەرجەم توێژى پیشەكان بە هەند وەرنەگرتنى داواكارى پیشەییەكانە لەم نێوەندەشدا تەكنیككاران.... بۆیە پێویستە فشارەكان زیاتر و گشتگیر تر بێت لە بەرامبەر بێ باكى حكومەتى هەرێم لە بەرامبەر چین و توێژەكاندا و داواش لە سەندیكاى تەكنیككارانى ئەندازەیى كوردستان دەكەین چیتر وەك ڕێكخراوێكى بە ناوى بێ ناوەڕۆك و بێ هەڵوێست نەبێت و لە بەرامبەر داواكاریەكانى تەكنیككاران وەك توێژەكانى تر بێتە دەنگ و تەنها دروشم نەبێت و بە كردار بونى خۆى لە ناو توێژى تەكنیككاراندا بسەلمێنێت ..بە پێچەوانەوە ئەم ڕێكخراوەش دەبێتە پاڵپشت و داكۆكیكارى دەسەڵات و لە بەرەى دژ بە داواكاریەكانى تەكنیككاراندا خۆى دەبینێتەوە ئەو كات دەكەونە بەر لێپرسراویەتى مێژووییەوە .
كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى
12/2/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست