بەیاننامەى ناڕەزایى
Saturday, 15/12/2012, 12:00
كوَمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى
كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى
بەیاننامەى ناڕەزایى
ئێمە وەك كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى كوردستان كار دەكەین لە چوارچێوەى سەندیكاى تەكنیككارانى ئەندازەیى كوردستاندا بە توندى ناڕەزایى خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە زیادكردنى بڕە پارەى تازەكردنەوەى ساڵانەى ئەندامێتى تەكنیككاران لە (7000) هەزار دینارەوە بۆ (12000) هەزار دینار وە بۆ ئەندامى نوێ لە (15000)هەزار دینارەوە بۆ (20000) هەزار دینار كە ئەم بڕە پارە زیادكراوە لە ڕوى یاساییەوە هیچ شەرعێتێكى نیە چونكە ئەو بڕە پارەیە بە بڕیارى كۆنگرە دەبێت نەك بە پێ ى بڕیارێك كە ڕاستەوخۆ لە دواى یەكگرتنى ڕێكخراوە تەكنیككاریەكانەوەیە , لە برى زیادكردنى دەرماڵەى تەكنیككاران و دەستەبەركردنى مافە پیشەییەكانى ترمان ئەركى سەرشانى تەكنیككاران هێندەى تر قورس تر دەكەن , بۆیە داواكارین لە سەرجەم تەكنیككاران لە تەواوى فەرمانگەكانى حكومەتى هەرێم كە پابەند نەبن بەو زیادكردنەوەوە هەڵوێست وەربگرن ساڵانەكە بەم شێوە تازەیە نوێ نەكەنەوە و داواش لە سەندیكاى تەكنیككارانى ئەندازەیى دەكەین كە بەو بڕیارەدا بچنەوە ئەگەر نا ئەوا لە ئایندەدا سەرجەم ڕێگا یاساییەكان ئەگرینە بەر لە پێناو بەرژەوەندى و مافە پیشەییەكانى تەكنیككاراندا .
كۆمەڵەى تەكنیككارانى ئەندازەیى
15/12/2012
وێنەیەك بۆ :
سەندیكاى تەكنیككارانى كوردستان .
سەرجەم میدیاكان .
فراكسۆنەكانى ناو پەرلەمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست