ئایا مەسعود ڤیزای کوردستانی هەیە؟ چیرۆکی سەردانەکەم بۆ کوردستان
Thursday, 02/08/2012, 12:00
بۆ کوردەکانی دەرەوە تکایە بە فرۆکەخانەی هەولێردا سەفەر مەکەن
مسعودی کوری مستەفا کەزۆر جار خۆی گیڤ دەکاتەوە بەوەی کەلەژێر ئاڵای کوردستان و لەکۆماری مەهاباد لەدایک بووە ، ئەو کۆمارەی باوکی لێیەوە قوچانی بۆدەرەوەو برنەوەی تێدا نەتەقاند.
بەو پێودانگەی لەژێر زەبرو زەنگ و زووڵمی داگیرکەرانی کوردو تەنانەت خودی دەردە کورد زۆریک لەهاوڵاتیانی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان ئاوارەی هەندەران بوون. هەموومان ئەو راستیەش دەزانین کەزۆرێک لەکوردانی کوردستانی باشور ئاوارەی کوردستانی رۆژهەڵات یان بڵێن کوردستانی ژێردەستی ئێران بوون.
بۆیە لەوکاتەدا زۆرێک لەخێزانەکان منداڵاکانیان هاوشێوەی مەسعود لە کوردستانی ئێران لەدایک بوون. ئیدی شوێنی لەدایک بوونیان ناوی ئەوجێگایە لەسەر ناسنامەکانیان دەنوسرێت.
ئەوەی جێگای قسەو ئاماژە پێدانە گەمژەیی کارمەندانی فرۆکەخانەوە نیشنگەی هەولێری داگیرکاراوی ژێردەستی بنەماڵەیە. کوردێک کەبەکوردی قسەبکات و خەڵکی کوردستان بێت بەڵام شوێنی لەدایک بوونی یەکێک لەشارو گوندەکانی کوردستانی ئێران بێت ئەگەر لەدەروەی ووڵات بگەرێیەوە بۆ کوردستان بەتایبەت هەولێری داگیرکراو دەکرێت بەپەندی زەمانە بەدەست کارمەندە نەزان و نەخوێندەوارو کاسەلێسەکانی بنەمەڵەی بارزانیەوە.
لەبەریتانیاوە بۆ ئەستەنبول تورکەکان زۆر شەریفانەترو مەردانەتر پێشوازی لەخەڵگی بیانی دەکەن بۆ فرۆکەخانیەکانیان، بەتەنها چەککردنی پاسپۆرت و ڕێکردن بەکۆنترۆڵدا کارەکان ئاسای دەروات بەرێووە .بەڵام کاتێک لەفرۆکەخانەکەی بارزانی لەهەولێری داگیرکراو دادەبەزیت وەک کەوتبیتە دەست دوژمنەوە وا مامەڵە لەگەڵهاوڵاتیان دەکەن.
من و هاورێکەم لەبەر ئەوەی رەگەزنامەی بەریتانیمان هەیە لەریزی بیانیەکان وەستاین ، کاتێک سەرەمان هات گەنجێکی دەم وچاو گرژی بادینی، راستر بڵێن بارزانی چەککی پاسپۆرتەکانی کردین پرسی خەڵکی کوێن؟ منیش گووتم کوردستان. دیسانەوە پرسیەوە مەبەستم ئەوەیە لەکوێ لەدایک بوون؟ منیش گووتم لەسەرپاسپۆرتەکە نوسراوە ئەگەر بتوانی بیخوێنیتەوە. ئیدی گووتی لەبەرئەوەی لەکوردستانی ئێران لەدایک بوون تەنها ڤیزای 10 رۆژتان بۆ دەکەین دواتر سەردانی نیشینگەی هەولێر بکەن بۆ ڤیزا 10 رۆژ زیاتر .
لەماوەی ئەو 10 رۆژەدا من و هاورێکەم لە لەشارێکی سەربەپارێزگای سلێمانیەوە سەردانی نیشینگەی هەلێرمان کرد، بۆ ڤیزای مانەوەی زیاتر لەکوردستان. بۆ ئەوەی زوو سەرەمان بێت بەیانی زوو کەوتینە رێ بەر لا کاتژمێر 8،30 لەبەردەم نیشینگە ئامادەبووین. دەوامی فەرمی دیار نەبوو کەی دەست پیدەکات، بەهۆی نەبوونی هیچ تابلۆیەک لەبەردەم فەرمانگەکەدا ئیدی تا کاتژمێر 9،30 بەردەم نیشینگە جمەی دەهات لەهاوڵاتیان. بەردەم نیشنگەکە زێراب و بۆنی ناخۆش هەر چەند دەقیقەیەک یەکێک لەپاسەوانەکان دەرگای دەکردەوەو عەلاگەیەک زبڵ و خاشاکی لەبەردەم فەرمانگەکەدا فرێدەدا .
ئەمە هەولێری پایتەختە لەبەردەم ئەوفەرمانگەیەی بیانیاکان رووی تێدەکەن، دووبەیەکەی نێچیر بارزانی! دوای چاوەروانیەکی زۆر دەرگا کرایەوە، هەرکەسەو خێرا خۆی بکات بەناو فەرمانگەکەدە. دوای پشکنین و دەست پێدا هێنان بەجەستەو پشکنینی گیرفان و کەل و پەلەکان، چاوم دەگێرا بۆ ئەو ژورەی کەپیویستە ڤیزەی لێ وەربگرین. ئافرەتێک دەمانچە بەکەللەکەوە بەرەو رووم هات لیم پرسی زەحمەت نەبێت ئیمە پاسپۆرتی بەریتانیمان پێیە لەکوێ ڤیزە وەردەگرین؟ یەکسەر پرسی ئێوە عێراقین گووتم نەخێر ئیمە کوردین پاسپۆرتی بەریتانیمان پێیە. گووتی دەبێ کەفیل بێنن بۆ ئەوەی ڤیزەتان بۆ بکەین منیش گووتم خەڵکی کوردستانین بەس کاتێک ئاوارەی ئێران بووین ئێمە لەوێ لەدایک بووین. ئەو سوربوو لەسەر ئەوی پێویستمان بەکەفیلە. منیش هاورێیەکی ترم کەبەسەیارەکەی ئەو هاتبووین بانگم کردە ژوورەوە گوتم ئەوە دەبێت بەکەفیل . لەکەفیلەکەی پرسی لەکوێ دادەنیشی؟ گووتی رفڵان شارۆچکە کە دوو کاتژمیر لە هەولێرەوە دوورە، ئافرەتەکە دیار بوو زۆر داخ لەدڵ بوو گووتی تۆ ناتوانی ببی بەکەفیلیان چونکە ئەم شارۆچکەیە سەربەسلێمانیە یان دەبێت هەموتان بچن بۆ سلیمانی یان کەفیلێکی هەولێریمان بۆ بێنن. منیش گووتم لەم کاتەدا کەفیلی هەولێری دەست ناکەوێت تاخیرمان مەکەن بەم گەرمایە ئیمە کوردین خەڵکی کوردستانین پاسپۆرتەکانمان چەکک بکەن ئەگەر تەزویرە، دەنا ئەوە کەفیل هەمانە لەمانە زیاتر چیتان دەوێت. بەڵام ئافرەتی دەمانچە بەکەللەکەوە، کە قەیرەیەکی مۆن و رەزا تاڵ بوو گوتی بچن بۆ سلێمانی، لەبەر ئەوەی کەفیلەکەتان سەربەسلێمانیە . لەو کاتەدا من گووتم بەرێز من لەبەریتانیا ئەو پاسپۆرتەم بە 20 دەقیقە دەرهێناوە کە چاوپیکەوتنیان لەگەڵ کردووم ئەوەندەی تۆ ئازاریان نەداوین کە ئەوان نەلەنەتەوە و نەلەئاینی و قارەی ئێمەن، تۆ بۆوامان پێدەکەیت؟ گووتی من بەقانوون ئیش دەکەم گووتم قانوونی چی کوردستان هەموو سێ پارێزگایە بۆ دەبێت لەهەولێرەوە بچین بۆ سلێمانی، رەنگە لەوێش بڵین بچنە هەولێر چونکە لەهەولێر دابەزیوون . لەراستیدا ئاواتەخواز بووم هەرسەردانی کوردستانم نەکردبا، تا ئەم خائین و کاسەلێسانەی بنەماڵە لەسەر دەسەڵات بن. بەڵام هەرچۆنێک بێت ئێمە سوور بووین ئەگەر ڤیزەمان لێرە نەدەنێ ناتوانین بچین بۆ سلێمانی. بۆیە پێمان گووت کەدەمانەوی بەرێوەبەر ببینین گووتی بچنە سەرەوە کاتێک چوین سکرتیرەکەی رێی نەدا بچینە ژوورەکەی، بۆیە کێشەکەم بۆ سکرتێرەکەی باس کرد ئەویش پاسپۆرتەکانی بردە لای بەرێوەبەر، ئەویش بۆ دواجار رازی بوو بەپێدانی ڤیزەکەمان. ناردینیەوە لای کچە رەزاگرانەکە تا کارەکانمان رای بکات ناچار گوتی پاسپۆرتەکانتان لەسەر مێزەکە دابنێێن . بەڵام ئەو هەرخەریکی کۆمپیوتەرەکەی بوو، لێمان بە رقداچوو بوو بەهۆی ئەوەی پێمان گووت ئیمەی کورد لە بەریتانیا ڕێزمان زیاترە و کارەکانمان ئاسانتر دروات، وەک لەگرانکردنی ئیش و کاری هاولاتیان و نەبونی سیستەم و نەزانی کارمەندەکانی کوردستان، لەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی خۆمان و بێگانە. من پێم گووت رەگەزنامەی بەریتانیم هەیە جاریکی تر بەهەولێردا نایەمەوەو بەکوردیش قسەتان لەگەڵ ناکەم ئەگەر هاتمەوە چونکە دەزانم زۆربەتان نەخوێندەوارن. دوای خۆخافڵاندن کارەکانی رای کرد. ناردینین بۆ ژوریکی تر کەبەشی بیانیەکان بوو لەوێش گەنجێک بەناوی ملازم ریزوان کەئەو رووی خۆشتر بوو لەو ئافرەتە رەزا گرانە، پێمان راگەیاند بەراستی ئێوە زۆر سەیرن وەها لەم خەڵکە دەکەن، باشە ئەگەر کەسێکی بیانی بێت بۆ ئەم کوردستانە خۆ کەس ناناسێت چۆن کەفیل و ڤیزای بۆ دەکەن وە ئەو ئافرەتە وەها قسە لەگەڵ بیانیاکان دەکا ب بۆ سومعەی کورد جوان نیە. گەرچی دڵنیام نازانێت بەزمانێکی بیانی قسەبکات ئەگەرنا وەها نەفام و نەزانانە مامەڵەی لەگەڵ ئێمەنەدەکرد. بەس لەبەر ئەوەی لەشارێکی کوردستانی ئێران لەدایک بووین لەسەر پاسپۆرتەکەمان نوسراوە بریتیش ستیزن، چەند کاتژمێرێک تائخیری کردین، تا ئەم پارچە پلاستیکەی کەناوتان ناوە ئیقامە بۆ مانەوە لێرە بۆ چەند هەفتەیەک . ئەویش گووتی نەدەبوو وەها مامەڵەتان لەگەڵ بکات، وەیان ئەو ژمارە زۆرە پرسیارەتان لێ بکات. بۆیە من لێرەوە بەو ئافرەتە رەزا گرانە دەڵێم بابچێت داوا لە بارزانی بکات، بۆ کەفیل و ڤیزا خۆ ئەویش لە ئێران لەدایک بووە، بابەخۆیی و کورەکانیەوە. ئەگەر خاوەنی شەرەف و راستگۆی لەگەڵ کارەکەت، وەک خۆت دەتگووت بەیاسایی کارەکان دەکەم، خۆ مەسعود لەسەر ناسنامەکەی نەنوسراوە شوێنی لەدایک بوون بارزان . بۆیە من وەک کوردیک ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکەم کەس لە فرۆکەخانەی هەولێرەوە سەفەر نەکات، تا پیاوانی پاراستن، کەئەمرۆ لەبەعس خراپتر بەکورد دەکەن توشی ئەم ئازارو بێنەوە بەردەی وەک ئیمە نەکەن.
*تێبینی لەبەر پاراستنی گیانی ئەو برادەرەی بوو بەکەفیلمان لەکوردستان من ناتوانم ناوی تەوای خۆم بڵێم چونکە ناپیاو و ئافرەتە سەرشۆرەکانی بنەماڵە گیانی دەخەنە مەترسیەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست