کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەیەك لە ڕاگەیاندنى مەكتەبى ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامییەوە

Saturday, 12/03/2011, 12:00


السلام علیكم ورحمە الله
بۆ بەشداربوانى فەیس بووكى بەڕێز ئاگادارتان دەكەین كەسێك بەناوى بەرێز ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى(مامۆستا على باپیر)ەوە بەشداری فەیس بووكی كردوە و وێنەیەكى بەڕێزیان لێداوەو هەندیك زانیاری سەرەتایی نوسیەوە سەبارەت بەبەرێزیان و وەك مامۆستا عەلى باپیر خۆى ناساندووە بە بەشدار بوان،ئەمەش لەكاتێكدا مامۆستا عەلى باپیر بەهیچ شێوەیەك لەفەیس بووك بەشدار نیە بۆیە ئێمە لەڕاگەیاندنى مەكتەبى ئەمیرەوە هەموو بەشدار بووانى فەیس بووك ئاگادار دەكەینەوە كەئەوكەسە هیچ پەیوەندییەكى بەئەمیرى كۆمەلى ئیسلامی وەنیە و داواش لەوكەسەدەكەین كەبەناوى مامۆستاعلی بابیرە وە بەشدار بووە ئەوناوە بگۆرێت و بەهیچ شێوەیەكیش لەڕووى یاساییە وە بۆى نیە بەناوىبەڕیزیانەوە بەشدارى لەفیس بووك بكات، هەركاتیك خۆمان بەپێویستمان زانی بەشێوەیەكی روون وئاشكرا هەموو لایەك لەبەشداربوونی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئاگادار دەكەینەوە .
لەگەڵ ڕێزماندا
12-3-2011
هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە