مژده‌یه‌ك له عه‌شیره‌تی (شاور) بۆ (د.كمال میراوده‌لی)
Friday, 10/07/2009, 12:00
عه‌شیره‌تی (شاور)
ئێمه وه‌كو عه‌شیره‌تی (شاورێ) هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی كه كورد ده‌ستی كردووه به شۆڕش شاورییه‌كان دیارترین ڕۆڵه‌ی به‌جه‌رگی ناو هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستان بوون وه چه‌ندین ڕۆڵه‌ی به‌جه‌رگی كردۆته فیدای ئه‌م خاكه به‌سه‌دان شه‌هیدی به‌خشیوه به‌م خاكه ، وه خه‌ڵكیش شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌ن دیاره له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 شاورییه‌كان به هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌م شۆڕشه داده‌نرێن له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌هید (علی نه‌بی)كه یه‌كه‌مین فیشه‌كی ڕاپه‌ڕینی له ناو شاری ڕانیه ته‌قاند ، شاورییه‌كان تا دنیا به دنیایه ئه‌وه‌یان له‌بیر ناچێته‌وه كاتێك پارتی له 31 ی ئابدا ڕژێمی به‌عسی بۆگه‌نی هێنایه‌وه ناو خاكی كوردستان شاوریه‌كانیان به سواری زیله‌كانی عه‌سكه‌ری باركرد بۆ ده‌ربه‌ندی ڕانیه تاوه‌كو بیانخه‌نه ناو ده‌ربه‌ندی ڕانیه و جارێكی تر به هه‌مان شێوه‌ی ڕژێمه بۆگه‌نه‌كه‌ی به‌عس ئه‌نفال دووباره‌بكه‌نه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه به (مسعود) ئه‌ڵێین خه‌یاڵت خاوه كه ده‌نگت پێ بده‌ین ، بۆیه ئێمه لێره‌وه ڕای ئه‌گه‌ێنین كه ده‌نگی خۆمان ئه‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی (د.كمال میراوده‌لی).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست