رونكرنهوهیهك له لایه‌ن ماموستا اسماعیل ره‌ڤه‌ندى یه وه بو سایتى كوردستان پوست
Thursday, 22/12/2011, 12:00
زۆر به‌رێز ...
سایته‌كه‌تان جێگه‌ى رێز‌و حورمه‌ته ,بو پشتگیرى كردنى به‌رده‌وام بو ئوپزسیون و دیاركرندى گه‌نده‌لى زانیاریه‌كتان دابه‌زاندوه رێكخراوهیهكى جیهانى دیدارى له‌گه‌ل من كردووه
ئه‌وه‌ش لینكى ههوالهكهیه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=45c19219 مهعلومى جه‌نابتان بێت من هیچ دیدارێكى وام نه‌كردوه و ئه‌وه هه‌ڵوێستى من نییه
من تا ئه‌م له‌حزه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌لوێستى مه‌كته‌ب سیاسى خومان ئه‌كه‌م له‌گه‌ل جێبه‌جێكرنى بریاره‌كانى لیژنه‌ى په‌رله‌مان.
اسماعیل ره‌ڤه‌ندى
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو
******************************
وەڵامی کوردستانپۆست: لەو چەند دێرە کەمەدا بەڕێز ئیسماعیل رەڤەندی، دەیەوێت هەوالەکەی کوردستانپۆست بە درۆ بخاتەوە، کە رێكخراوهیهكى جیهانى دیدارى لەگەڵدا نەکردووە، لەو چەند دێڕەی دیکەشدا دەیەوێت هەواڵەکەمان بە درۆ بخاتەوە، بۆیە ئێمەش ناچاربووین ئەم وەڵامەی بدەینەوە: یەکەم: ئەگەر بە وردی هەواڵەکە بخوێننەوە، دەزانن کەو ئێمە نەماوتووە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەل ئیسماعیل رەڤەندییدا کراوە، ئێمە وتوومانە پەیوەندیی پیوەکراوە، ئەو رێکخراوە جیهانیانە دیدار ناکەن بەڵکو پەیوەندیی دەکەن، پەیوەندییەکش لە رێاگی تەلەفونەوە بووە، ئێمە لە 100% هەوالەکە دەمڕاست دەکەینەوە، جگە لەوەیش ئێمە قسەمان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو رێکخراوەیە هەوڵی داوە پەیوەندی بە یەکگرتووەوە بکات و ناوی گیراوەکانیان لێوەربگرن، راپۆرتی خۆیان بنووسن و پەیوەندیی بە دەسەڵاتی کوردییەوە بکەن، وەڵامی ئیسماعیل رەڤەندی ئەوە بووە، کە پێی وتوون ئێمە بە شێوەیەکی ئاشتیانە هەوڵ دەدەین کێشەکە چارەسەر بکەین. بە داخەوە ئێمە چاوەڕوانی ئەو وەڵامەی مامۆستا ئیسماعیل رەڤەندی نەبووین، کە بیەوێت ئێمە بەدرۆ بخاتەوە، ئەگەر خوێنەری بەڕێز لە هەڵسوکەوت و هەڵوێستی یەکگرتوو بڕوانێت کە دوای سووتاندنی بارەگا و گرتنی ئەندامەکانیان، لەوە تێدەگات، کە پەیوەندییەکی شەرمنانە لە نیوان پارتی و یەکگرتوودا هەیە و دەیانەوێت ئەوە بشارنەوە، ئەو قسانەی کە بۆ میدیاکانی دەکەن، هەمووی دوورە لە راستییەوە. ئێمە لەوە زیاتر بۆ مامۆستا ئیسماعیل رەڤەندی نانووسین، تەنها داوایان لیدەکەین، هەوڵبدەن لەگەڵ ئەندام و کەسەکانی خۆیان جۆرە وەڵامانە نەدەنەوە، با متمانەی خۆیان لەدەست نەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست