کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڤارى (توركیاناسى).. بە پارەى نەتەوەى كورد ، خزمەتى نەتەوە ودەوڵەتى تورك دەكا !!

Friday, 21/01/2011, 12:00


كارەسات لەم هەرێمەدا ئەوەیە كە رۆژنیە سكانداڵ و شۆكى گەورە روونەدا كە رەنگە دانسقە بن لە مێژووى مرۆڤایەتیدا . ئایا هەرگیز روویداوە تۆ بە كەماڵى ئیسراحەت بە پارەى میلەت و نەتەوەى خۆت ، خزمەت و نۆكەرایەتى و سیخوڕى ، بۆ داگیركەرو دوژمنى سەرسەختى نەتەوەو وڵاتەكەت بكەى؟!! ، مەگەر ئەمە هەر لەم حكومەت و دەسەڵاتە گێژو نەزان و میلەت فرۆشەى ئێمەدا چنگ بكەوێ!!! گۆڤارى(توركیاناسى) كە گوایە گۆڤارێكە و بایەخ بە پەیوەندى و دوستایەتى نێوان نەتەوەى كورد و تورك دەدا ، بەڵام لە راستیدا ئەمە تەنیا ریكڵامەو بۆپینەكردنى ئەو خیانەت وگەندەڵییەیە كەبەناوسەرنوسەرەكەى دەیەوێ ماكیاژى بۆ بكا. بەڵام لە بنچینەدا درۆو ناراڕستى چەندە كاتى بەسەردا بچێ ، هەر ئاشكرا دەبێ و خاوەنەكەى ریسواى بەردەم هەموان دەبێ .ئەم گۆڤارە ئەوەندە بەشان و باڵى تورك و نەتەوەى تورك و دەوڵەتى تورك و دەسكەوتەكانى مێژووى كۆن و نوێی توركیادا هەڵدەدا ، هیچ بایەخێكى جێگەى سەرنج بەنەتەوى كورد و حكومەتەكەى نادا ، ئەمە بەڵگەى سەلمێنەرى ئەو راستی یەیە ، كە چۆن ئەم گۆڤارە دەیەوێ بە دڵى حكومەت ومیتى تورك ،بەخشكەیى نەتەوەو دەوڵەتى توركمان ، لێ بكاتە قیبلەو پیرۆزو كوردیش بكاتە كۆیلەو ژێردەستەوەو ملكەچى ئەم دەوڵەتە.ئەم بەناو گۆڤارە كە هیچ خەسڵەتێكى گۆڤارشى تێدانیە و مانگانەیەو ، بەڵام دوو تاسێ مانگ جارێك دەردەچێ ، زۆر بەداخەوە حكومەتە نەزان وبێ پلان و گەمژەكەى هەرێمیش، مانگانە بڕى (15) ملیۆن دیناری بۆ خەرج دەكا ، بێ ئەوەى لێپرسینەوە بكاوبزانێ ،چۆن بەناو سەرنوسەرە دزەكەى ئەم گۆڤارە، پارەكەى لوش دەداو بە ئەنقەست ، دوو تا سێ مانگ جارێك گۆڤارەكە دەردەكا و، بەڵام مانگانە (15) ملیۆن خشت وەردەگرێ كە نزیكەى لە نیوەى پارەكە دەچێتە گیرفانى ئەم بەناو سەرنووسەرە ببورن (سیخوڕ)ە دزەوە .بێ گومان سەرجەم كارەكانى بەناو ئەم گۆڤارە لە رێگەى بەناوسەرنوسەرەكەى كە (شوان تاڤینگ)ناوێكە، جێ بەجێ دەكرێ، كەپەیوەندى گوماناوى لەكوردستان و لە توركیاشدا هەیە . لە راستیدا كە هیچ گومانێك هەڵناگرێ، ئەم بەناوسەرنوسەرە، جگە لەكۆیلەیەكى دەستى یەك دوو كەسى گەندەڵ و داوینپیس و خۆفرۆشى بەرپرسى حیزبى ، هیچى دیكە نییە و مەرامى تەنیاوتەنیا كۆكردنەوەى پارەو خزمەتى دڵسۆزانەى نەتەوەى تورك و دەوڵەتەكەیەتى . هەربۆیەش ئەم بەناو گۆڤارە مانگانەیە، لەو هەموو چاپخانە باش و گەورانەى كوردستان ، دەنێردرێتە توركیاو لەوێ بەچاپ دەگەێندرێ !!!، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەیە، پەردەپۆشى ئەو پارەیە بكا كە دەیدزێ لە گۆڤارەكەو هەروەها بۆ ئەوەیە تا بە خواست و دڵى هەندێ لایەنى گوماناوى لە توركیا دەربچێ !!!. چونكە ئەگەر تەنیا سەرنجێكى خێرا بەلاپەڕەكانى ئەم گۆڤارەشدا بكەین ،زۆر بەئاسانى دەرك بەوە دەكەین كە ئەمە ئەگەر توركێكى شۆفێنیش دەری بكات ، هەر هێندە دەتوانێ خزمەت بە تورك بكات ، بەڵام بەداخێكى زۆرەوە لە خەوی بێ ئاگاى ئەم حكومەتە دزو گەندەڵە ، خەڵكى وەكو ئەم بەناو رۆژنامەنوسە گەندەڵ و سیخوڕە ، وێڕاى ئەو خیانەتە گەورە كولتورییەى كە دەیكا،بێ دوو دڵیش، پارەى زۆرو دزراوى ئەم میلەتەى بۆ خەرج دەكرێ ، بێ ئەوەى نە دەزگاى چاودێرى داراى و نەدەستەى نەزاهەى پەرلەمان و نەداواكارى گشتى ، ورتەیەكیان لێوە بێت و ئەم دزو خائینە بدەنە دادگاو سزاى توندى بدەن ، بۆ ئەوەى ببێتە پەند بۆ هەموو ئەو كەسانەى كە دەیانەوێ ، لە پێناو ئافەرینێكى سوك و چەند قروشێك ، خۆیان بفرۆشن ، وەكو ئەم بەناو رۆژنامەنوسە، ئەو دزى و خیانەتە گەورەیە دەكا. بەڵام دڵنیام ئەم جۆرە مرۆڤە ڤایرۆسانەى جەستەى نیشتیمان ،ئەو رۆژە نزیكە كە بە سزاى خۆیان بگەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە