گۆڕان به‌ڵام چی گۆڕانێک؟
Monday, 09/11/2009, 12:00
لێره نامه‌وێ باس له چۆنیه‌تی دروست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌م وه یان شی کردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گۆڕانه به‌ڵام زیاتر ده‌مه‌وێ تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه نوێیه که له ئاکامی هه‌ڵبژاردنی 25.07.2009 هاتۆته کایه‌وه وه چی پێویسته بکرێ؟
به ده‌یان بگره سه‌دان راپۆرت وه لێکۆلینه‌وه له‌مه‌ڕ لیستی گۆڕان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاو کراوه‌ته‌وه هه‌ندێکیان به باوه‌ڕه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م حاڵه‌ته نوێیه وه هه‌ندێکیان به گومانه‌وه، خۆ به‌شێکیش به‌ته‌واوی ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ک وه جیاوازی نابینن له گه‌ڵ پارته‌کانی تر که ئێستا له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردساتان ئاکتیڤن.
ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی هه‌ر چۆنێک بێت بۆچوونیان ئه‌و واقیعه ڕه‌ت ناکانه‌وه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 25.07.2009 له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتووه که ده‌رئه‌نجامی ڕه‌سمی نزیکه‌ی 25% ده‌نگدارانی به‌ده‌ست هێناوه. له هه‌مان کاتدا هه‌رچیه‌ک بێت بۆچوونی یان ڕابردووی ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له پشت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون، ناتوانرێ نکۆڵی له‌وه بکرێت که ئه‌وان بوونه هۆی ئه‌وه که خه‌ڵک به ژیرانه تر‌و به چاوی ڕه‌خنه بڕواننه ژیانیان، ڕابردویان وه داهاتویان. له ڕاستیدا خه‌ڵکه‌که گه‌یشتبوونه جۆرێک له‌و باوه‌ڕه‌ی که گۆڕانێک پێویسته ڕوو بدات له‌مانه هه‌مووی گرنگتریش باوه‌ڕ نه‌بوون به پاوه‌نی سیاسی به هه‌ر بیانوویه‌ک بێت.
که‌واته ئێستا دووئاڕاسته له ئه‌نجامی ئه‌م پڕۆسه‌یه هاتۆته که‌یه‌وه یه‌کیان لیستی گۆڕانه که له په‌رله‌مانی کوردستان چالاکیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه ئه‌وی تریان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه که زیاتر لایه‌نه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی گۆڕانه.
ده‌نگدانی خه‌ڵک به لیستی گۆڕان ئه‌رکێکی مێژویی وه نه‌ته‌وه‌یی خستۆته سه‌ر شانی ئه‌م لیسته و ئه‌وانه‌ی کار بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن. جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌کانیش نه‌کردوه وه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی بۆ لایه‌نه‌کانی تریش ده‌نگییان داوه ئه‌وه‌نده لووپ وه چاودێریه‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر لیست و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به قه‌ده‌ر ئه‌مه ئه‌وانی تر له ژێر چاوه‌دێری نابن. وه‌ک شتێکه‌ی نوێ زیاتر خه‌ڵک به‌په‌رۆشه‌وه هه‌و‌ڵی زیاتر ناسین و زانینی شاره‌وه‌کانی ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه ئاگاداری وه ووشیاری لیست و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر پێویسته. ئه‌و ئه‌رکه که‌وتۆته سه‌ر شانی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیش بۆ کاری گۆڕان ده‌که‌ن. ڕێگاشیان ئه‌وه نیه به گوڵ ڕازابێته‌وه به‌ڵکو ئه‌وه‌نده دژواره که ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی دار بخرێته ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
گۆڕان ته‌نیا درووشم نیه به‌ڵکه پێویستیه‌کی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری، ئابووری ...هتد. وه گۆڕان ته‌نیا قسه نیه وه یان پلانێک بۆ شتێکی هه‌نووکه‌یی. وه هیچ نه‌خشه‌و پلانێک له هه‌ر بوارێک ناکاته نرخی ئه‌و کاغه‌زه‌ی که له‌سه‌ری ده‌نووسری ئه‌گه‌ر نه‌توانرێ پڕاکتیزه بکرێ وه بخرێته ئیش پێکردن.
ئه‌وانه‌ی ئیش بۆ گۆڕان ده‌که‌ن ده‌بێت شێوازی کاریان گۆڕانی پێوه دیار بێت وه نابێت ته‌نیا له سه‌ر هه‌ڵه‌ی خه‌ڵکانی تر خۆی بنیات بنێت به‌ڵکو په‌یام و ووتاری سیاسی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت وه پشت به جه‌ماوه‌ره پان و به‌رینه بکات که باوه‌ڕیان به گۆڕانی ڕاسته‌قینه هه‌یه.
خه‌ڵکانێکی زۆر دوور له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک ته‌نها بۆ خزمه‌ت کردن و دابین کردنی ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاماده‌ن ئیش بۆ گۆڕانی ڕاسته‌قینه بکه‌ن. بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵ و کۆششی هه‌مووان وه متمانه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌ست نه‌چێت وه به فیڕۆ نه‌ڕوات، پێشنیاری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌م وه له کاتی دانانی په‌یڕه‌و وه پڕۆگرام له به‌ر چاو بگیرێ:
1. گۆڕان جل و به‌رگێک نیه بیگۆڕین و به شیوه‌یه‌کی تر خۆمان پیشان بده‌ین، به‌ڵکو گۆڕانه له بیرکردنه‌وه، په‌روه‌رده، سیاسه‌ت، ڕۆشنبیری، ئابووری،... ئه‌مانه له شه‌و وه ڕۆژێک به‌دی ناهێنرێت. پێویستیمان به پشیه‌کی درێژخایه‌ن هه‌یه نابێت زوو ماندوو بین وه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی زۆر خێرا بکه‌ین.
2. له هه‌موو هه‌نگاوێک ئاوڕێک له هه‌نگاوی پێشوو تر بدریته‌وه وه به چاوی ڕه‌خنه ته‌مه‌شای بکرێت. هه‌ڵه به زوویی ڕاست بکرێته‌وه وه له ژێر هه‌موو بارێک‌دا به‌سه‌ری پاز نه‌ده‌ین.
3. دانانی ستراتیژی درێژخایه‌ن له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان له لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه له سه‌ر بنه‌مای زانستی تووکمه. هه‌وڵ بدرێت هه‌ر پشت به خه‌ڵکانی کورد نه‌به‌سترێت به‌ڵکو له ووڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌زگاو شوێنی تایبه‌ت هه‌ن که ده‌کرێ ئه‌م ئه‌رکه‌یان پێ بسپێدرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان پێویستی به دابین کردنی سه‌رچاوه‌ی ماددی هه‌یه.
4. ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت وه پیاده بکرێت که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ له‌ناو بردنی هیچ لایه‌نێک کارناکات وه نه‌هاتۆته گۆڕه‌پانی سیاسی ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ده‌سه‌ڵاتی ئێستا بگرێته‌وه، به‌ڵکو له ئه‌نجامی هه‌ست کردن به ئازاری خه‌ڵک و داوا‌کانی له سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی و وه هاووڵاتی بوون هه‌ووڵی چاره‌سه‌ری که‌م و کوڕیه‌کان ده‌کات. وه‌به باوه‌ڕ بوون به بنه‌ماکانی دیموکراسی. له کۆتاییشدا خه‌ڵک بڕیار له‌سه‌ر نوێنه‌ریان ده‌ده‌ن به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ئازادا.
5. هه‌وڵ بدرێت له ماوه‌ی کورتخایه‌ن خه‌ڵکانی لێهاتوو وه نه‌وه‌ی نوێ له شوێنی به‌رپرسیاریه‌ت دابنرێت که شان به شانی خاوه‌ن ئه‌زموون کار بکه‌ن.
6. شیوازی ئیش کردن له هه‌موو بواره‌کانه‌وه به شێوه‌ی ته‌قلیدی نه‌بێت به‌ڵکو بیری نوێ ..مێتۆدی نوێ.
7. هه‌ر که‌سێک له شاخ بووبێت و خزمه‌تی کردبێت (له گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ر که‌سێک که ڕۆژێک له شاخ خه‌باتی کردبێت) مانای ئه‌وه ناگه‌یانێت له که بتوانێت کارگێڕ بێت و ووڵات پێش بخات. هه‌مان شت له سه‌ر ئه‌کادیمیه‌کان، هه‌ر که‌سێک کۆلێژیکی خوێند یان پله‌یه‌کی زانستی هه‌بێت بیخه‌ینه پێشه‌وه وه متمانه‌ی پێ بکه‌ین.
8. هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵکان بۆ هه‌ر پۆستێک زۆر به ووردی وه ژیرانه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی تر دووباره نه‌کرێته‌وه.
9. ڕێز له خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موو لایه‌نێک بگیریت بێ ئه‌وه‌ی مافی پاوانی بداته هیچ لایه‌نێک و تاقمێک.
هانۆفه‌ر- ئه‌ڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست