با هەرچی زووترە بەڕێز "عەبدۆڵڵا ئۆجالان" ئازاد بکرێت
Friday, 27/07/2012, 12:00
چهند ڕێکخراو و ناوهندێک
ماوەی ساڵێکه (365رۆژه) هیچ زانیاریەک لەسەر ڕەوشی تەندرووستی و ژیانی بەرێز ئۆجالان لەبەردەستدانیه.
بەرێز ئۆجالان له 15شوباتی 1999بەمڵاوه لەژێر ئەشکەنجه و گوشەگیریەکی بێ وێنەدایه. سیستمی داد له تورکیه بۆ بەریز ئۆجالان لەدوورگەی ئیمڕالیدا زیندانێکی تایبەتی دامەزراند لەو زیندانه تایبەتەدا که بە ڕووی جیهان داخراوه هەموو چەشنه هەڵسووکەوتێکی بەدوور لە پێوانە ڕەوشتی و حقوقیەکان ئەنجامدراوە و دەدرێت. سێزدە ساڵ و نیوە مرۆڤێک لەناو دوورگەیەکدا لە ژوورێکی 11 مەتری بە تەنیا و تەنانەت بێ هەبوونی تەلەفزیون، دیل ڕاگیراوە؛ ئەم ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورکیە لە کاتێکدایە بە پێی خاڵی پێنجی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ؛ هیچ مرۆڤێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان ڕووبەڕووی ڕەفتاری زاڵمانە، دژە مرۆیی و سووکایەتی پێکردن ببێتەوە.
تایبەتمەندی سەرەکی ئەو سیستەمە:
ئەو سیستەمە تایبەتە ئەوەیە کە بە پێی فەرمانی ڕۆژانەی دەسەڵاتی سیاسی بەرێوە دەچێت و توندتر دەکرێت. دوورگەی ئیمڕاڵی کە وەکوو هەرێمی قەدەغەکراوی سەربازی ڕاگەیەندراوە تا ئەمڕۆکەش لە لایەن یەکینەکانی سەر بە ناوەندی قەیرانی سەرۆک وەزیران بەڕێوە دەچێت.
دوواین کردەوەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) :
ساڵێک گۆشەگیری و دەستبەسەر کردنی 36 پارێزەر.
لە 27ی جوولای 2011 بەملاوە نەیان هێشتووە بەڕێز ئۆجالان چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرەکانی بکەوێ.
سەرۆک وەزیری تورکیە و وەزیری دادی ئەو وڵاتە زۆر بە ڕوونی و ئاشکرا بۆ ڕای گشتی ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بۆ خۆیان ڕێگری لە دیدارەکان دەگرن. ئەوان هەروەها پێداگریان لەسەر ئەوە کردووەتەوە هەتا دەرخستنی یاسایەکی نوێ سەبارەت بە بەڕێز ئۆجالان ڕێگری لە هەر چاوپێکەوتنێک دەکەن. ئەمەش بەو واتایەیە کە گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هیچ بنەمایەکی حقوقی نییە و بڕیارێکی سیاسیەوە و لەچوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتدارانی سیاسیدا بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسیاریەتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی:
کاتێک بابەت دەبێت بە ڕەوشی بەڕێز ئۆجالان هەموو پێوانە حقوقی، یاساکان، ڕێکەوتننامە نێونەتەوەییەکان و تەنانەت ئەرکەکانی ئاسایی دەوڵەت پێشل دەکرێن و لەبیر دەچنەوە بەداخەوە هەتاکوو ئێستاش چ لە ناوخۆی وڵاتان و چ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا هیچ هەڵوێستێک بۆ لێپرسینەوە، ڕەخنەگرتن یان شەرمەزار کردنی ئەم ڕەوشە لەئارادا نییە. سەرۆک وەزیرانی تورکیە لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە سیاسەتی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕایگەیاندبوو: "ئەو کردەوانە بە پشتیوانی هێزە ڕۆژئاواییەکان بەڕێوە دەچێت"، و وا پێدەچێت ئەو پشتیوانیە نێودەوڵەتیانە سەرەڕای دەستبەسەر کردنی 36 پارێزەری بەڕێز ئۆجالان و دادگایی کردنی 50 پارێزەریتر و قەدەغە کردنی مافی پارێزگاری هەر بەردەوامە.
بەڕێز ئۆجالان سێزدە ساڵ و نیوە وەک بارمتەیەک لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە لە ئیمڕاڵی ڕادەگیردرێت و لەبەرانبەریدا یاسا ناوخۆیەکان و یاساکانی تایبەت بە شەڕ پەیڕەو ناکرێت و دەوڵەتانی ئورووپایی بە بێدەنگی خۆیان سیستەمی فاشیزم و تایبەتی تورکیە پەسەند دەکەن و لەو چووارچێوەیەدا زیندانی ئیمڕاڵی نەتەنیا گوانتانامۆی تورکیە بەڵکوو هی هەموو ئورووپایە.
گۆشەگیری و بەدیل گرتنی بەرێز ئوجالان سەپاندنی شەڕە بە سەر گەلی کورد و هەموو ئەو هەوڵانەی لە پێناو ئاشتیدا دەدرێن. میلیۆنان کورد کە ناسنامەیان نکۆڵی لێدەکرێت و سەرەتاییترین مافە مرۆیی و نەتەوەییەکانیان لێسەندراوەتەوە، بەڕێز ئۆجالان وەک نوێنەری ئیرادەی خۆیان دەبینن. بەڕێز ئۆجالان لەلایەن گەلی کورد و ئەو کەسانەی لە تورکیە لایەنگری چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کوردن وەک سیمبولی ژیانی هاوبەشی گەلان و باڵوێزی ئاشتی دەناسرێت . گەلی کورد گۆشەگیری، سووکایەتی، و ئەشکەنجەی سەر بەڕێز ئۆجالان وەک داسەپاندن و پێداگری دەوڵەتی تورک بۆ شەڕ هەڵدەسەنگێنێت و ئەو کردەوانە هۆکارێکن بۆ تووڕەیی و نەفرەتی گەل.
سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی و ژیانی بەڕێز ئۆجالان هیج زانیاریەک لەبەردەستدانیە و ئەو یەکە مایەی نیگەرانی ئێمەیە و بەردەوامی ئەو ڕەوشە کاردانەوەی وای لێدەکەوێتەوە کە گەڕانەوەی نامومکین دەبێت. دووای تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر ئەم گوشەگیریەدا بانگەوازیمان بۆ وڵاتانی ئورووپایی و ناوەندە بەرپرسیارەکان لەوانە یەکیەتی ئورووپا و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەیە کە کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان بێنن و چیتر پشتیوانی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی نەکەن. چیتر گەلی کورد بە هیچ شێوەیەک ئەو بەدیل گیران و ئەشکەنجەیە قبووڵ ناکات و داخوازیمان ئەوەیە بەڕێز ئۆجالان هەرچی زووترە ئازاد بکرێت و کۆتایی بە سێزدە ساڵ و نیو زیندانیکردنی بهێندرێت.
لێرەدا جێی باسە بە ئاماژە بە سەرۆکی ئازادی خوازی ئافریقای باشوور" نێلسون ماندیلا" بکرێت، کە دووای دەستپێکردنی تێکۆشانی ئازادیخوازانە لە دژی"ئاپارتاید" ڕەگەزپەرەستی دەسەڵاتداران و دەستبەسەر کردنی بۆ ماوەی 27 ساڵ، کە هاوشێوەی بەڕێز ئۆجالان زۆربەی قوناغی دیلی لە دوورگەیەدا بردە سەر و دووای ئازاد بوونی وڵاتەکەی بەرەو دیموکراتیەت پێشخست.
لە کۆتاییدا ڕادەگەیەنین سەرەڕای ئەوەی ملیونان مرڤ ڕۆژانە لە کوردستان، تورکیە و وڵاتانی ئوروپایی لەسەر شەقامەکان لە تێکۆشاندان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان پێویستە ئەو ڕاستیە لەبەرچاو بگیردرێت تا بەڕێزیان ئازاد نەکرێت چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد و سەقامگیر کردنی دیموکراسی مومکین نابێت.
ناوی ئەو ڕێکخراو و ناوەندانەی ئەم بەیانیەیان واژۆ کردووە:
١- فیدراسیۆن زیندانیان سیاسی کوردستان
٢- ڕێکخراوی کوردۆساید واچ- چاک سوید
٣- ڕێکخراوی زەردەشتیانی کوردستان
٤- ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان
٥- ڕێکخراوی ژنانی ئازەمێهر کوردستان
٦- ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژیەکانی کوردستان
٧- رێکخراوی بەرگری لە زیندانییە سیاسی و مەدەنییەکانی ئێران و کوردستان
٨- هەیڤا سوورا کوردستان
٩- ئەنستیتۆی کورد ستۆکهلم
١٠- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
١١- کۆنسەی گەلی کورد لە سوید
١٢- کۆمەڵەی کولتوری کوردی سویدی
١٣- کۆمەڵەی ژنانی کورد ئامارا
١٤- پارتی گۆڕانی دیمۆکراتیکی مێزۆپۆتامیا (ئاشووری- سریانی)
١٥- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد ئورووپا
١٦- فێدراسیۆن یارسان دەرەوەی وڵات
١٧- ئەنجومەنی کوردان لە سوید
١٨- ناوەندی کولتوری ئاشووریەکانی " بوتشیرکا"
١٩- ناوەندی عەلەوەیەکانی" یوتوبوری"
٢٠- ئەنجومەنی یەکگرتوویی تورکی سویدی ستکهۆڵم
٢١- ئەنجومەنی ئاشتی ئوروپا- ستۆکهۆڵم
٢٢- ئەنجومەنی نێونەتەوەیی ژنانی کوردستان" هێلسینگ بوری"
٢٣- ئەنجومەنی ژنانی کورد بۆ بەرابەری ڕەگەزی ئۆپسالا
٢٤- ئەنجومەنی ژنانی کورد - ئۆپسالا
٢٥- ئەنجومەنی کوردی ژنان بۆ خۆ گونجاندن" یوتوبوری"
٢٦- یەکیەتی کوردی- ئۆپسالا
٢٧- فێدراسیۆنی جەوانانی کورد
٢٨- ئەنجومەنی کلتوری سویدی- کوردی" سۆدرهام"
٢٩ جەوانانی دێمۆکراتیکی یارسان
ناوی هۆنەرمەندان
١- ئارمانج
٢- بەیتۆجان
٣- نەجمەدین غۆڵامی
٤- عەلا سەلاحیان
دوو کەسی پارتی چەپ و هەروەها
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست