پارتى و یەكێتى وازیان لە دەستوەردانى ناو حكومەت نەهێناوە
Tuesday, 26/07/2011, 12:00
| زانیارى و دۆكیۆمێنت |
لەوكاتەوەى ئۆپۆزسیۆن و شەقام داواى جیاكردنەوەى حیزب و حكومەت دەكەن، دوو لایەنە فەرمانڕەواكەى هەرێمى كوردستان جەخت لەسەر جیاكردنەوەى حیزب و دامەزراوەى حكومەت دەكەنەوە، بەڵام تائیستا كار لەسەر تێكەڵاوكردنى حیزب و حكومەت بەردەوامى هەیە.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى لەزارى ڕۆژنامەیەكى سەربە دەسەڵاتەوە ئەوە دەسەلمێنێت تائیستا حیزب دەستبەردارى ئەو بڕوایە نەبووە كە دەبێت واز لە پێشێلكارى سەروەریەكانى حكومەت بهێینێت.
// لە لاپەڕە دووى كوردستانى نوێ ڕۆژى 24 تەمووز هەواڵێك هاتوو ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ئەندامێكى دەستەى كارگێرى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كورستان لەكەڵ هەریەكە لە عەباس عەلى عەبدى بەرێوەبەرى گشتى سامانى ئاژەڵ لە وەزارەتى كشتووكاڵ و د.ئومید ئەندامى دەستەى ئەنجومەنى زانكۆ و سەندیكاى ڤێتەرنەرى كۆبووەتەوە//.
ئەم لەكاتێكدایە بەرێوەچوونى دیدار و كۆبونەوەى هیچ بەرپرسێكى باڵاى حیزبى و لەگەڵ ڕێكخراوەكان و سەندیكا و بەرپرسە حكومیەكان بۆ مەرامى سیاسى نابێت بەرێوەبچێت، بەو پێیەى ئەوو دوو لایەنە هەر یەكەیان كاریان جیاوازە، ئەمەش تێكەڵ پێكەڵیەكى زۆرى دروستكردووە لەنێوان حكومەت و حیزبدا.
زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەش ئاشكرا دەكەن" دەستوەردانە ناو زانكۆ و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و وەزارەتەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان تەنها لاى یەكێتى نیشتمانى ڕەنگى نەداوەتەوە، بەڵكو پارتى دیموكراتى كوردستانیش لەئاساتى باڵادا پێشێلكارى گەورە ئەنجامدات و چەندین جار هەریەكە لە نێچیرڤان بەرزانى و مەسرور بەزرانى كە هیچ پۆستێكى حكومیان نیە بەناوى حكومەتەوە چەندین چاوپێكەوتن و سەردان ئەنجامدەدەن".
| یەكێك لەكێشەكانى هەرێمى كوردستان كە سێ لایەنەكەى ئۆپۆزسیۆنیش جەحت لەسەر چارەسەكردنى دەكەنەوە دەرهێنانى دەستى حیزبە لەناو دامەزراوەیى حكومەتدا، بەڵام تائیستا یەكێتى و پارتى بەردەوامن لە پێشێلكردنى سەروەریەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست